بە پێی ئەو زانیاریانەی کە دەست چاودێر کەوتووە مۆنیرە مینا بە نازناوی گۆڵچین دیدار خەڵکی خۆییە.
هەر بەو پێیە، ناوبراو لە شاری کۆتۆڵی خۆی لەدایکبووە و ناوی باوکی نورەدین و ناوی دایکی زینێیە.
ئەم منداڵا لەساڵی ۲۰۱۱ بە شێوەی ناباو کە تایبەتە بەم ملیشیانەی پەکەکە و پەژاک بۆ تەڤلی کردن، هەڵخەڵەتێنراو و تا ئێشتاشی لەگەڵ بێت زانیاریەکی ڕێک لەبارەیەوە لەبەردەست نییە.
چاودێر لە هەوڵدایە تا زانیاری زۆرتر بەدەست بخات کە وا کرا ئەوە دەستبەجی بۆ زانیاری ماڵباتەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ بڵاو دەکرێتەوە، هەروەها داوا لەهەموو ئەو کەسانەی دەکرێت کە هەرجۆرە زانیاریەکیان لەبارەی مۆنیرە میناوە هەیە بۆ بینینەوەی ئەم منداڵە هاوکاریمان بکەن و پەیوەندیمان پێوە بکەن.
شایانی باسە، دەگوترێت کە ناوبراو لە ۲۵ی ئاداری ۲۰۱۶لەشنگال کوژراوە، بەڵام بەلگەیەک کە ڕاستی ئەمە بسەلمێنێت لەبەردەست نییە و نە هەواڵێک و نەتەرمێک.
پێشتر چاودێر لەبارەی منداڵانی ون بووی کوردەوە بانگەوازێکی وەشاند کە تێدا داوای یارمەتی لە هەموو دەزگا و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ لەمبارەوە کرد.