بە پێی زانیاریەکانی چاودێر کە پشتڕاست کراونەتەوە، وەحید کەریمی بە نازناوی هێمن مەعرووفی خەڵکی دێواندەرەیە. ناوی باوکی ئیبراهیم و ناوی دایکی فەراسەتە و لەدێواندەرە لەدایک بووە.
ئەم منداڵە لە ساڵی ۲۰۱۲ بە شێوەیەکی ناباوە کە تایبەتە بە گرووپە ملیشیاکانەوە لەخشتە برا و تەڤلی ملیشیاکانی پەکەکە و پەژاک کرا و لەو کاتەوە هیچ زانیاریەک لەبارەوەیەوە لەبەردەست نییە.
چاودێر هەوڵ دەدات تا زانیاری زۆرتر کۆ بکاتەوە و ئەو کات پاری بکاتەوە لەگەڵ ماڵباتەکانیان و چالاکانی مافی مرۆڤ، هەربۆیە داوا لەو کەسانە دەکات تا هەرجۆرە زانیاریەکیان لەبارەی ئەمجەد محەمەد نیا هەیە لەگەڵ چاودێر پەیوەندی بگرن و یارمەتیمان بدەن.
شایانی باسە کە دەگوترێت لە ۲۰ تا ۲۴ی ئاداری ۲۰۱۷ لەناوچەی ئامەد کوژراون، بەڵام بەڵگە بۆ سەلماندی ئەم نییە و هیچ هەواڵ و زانیاریەک لەبارەیەوە لەبەر دەست نییە.
پێشتر چاودێر لەبارەی منداڵانی ون بووی کورد بانگهێشتێکی بڵاو کردبووەوە کە تێدا داوای یارمەتی لە دەزگا و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ کردبوو کە لە پێناو بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە، کردبوو.