پەکەکە دژوارترین ئیشەکان بە ژنان دەکات

بە بیانووی ڕۆژی جیهانی ژن و بە مەبەستی دیارکردنی باشتری نرخ و پێگەی ژنان لەنێو پەکەکە و پەژاک و باڵەکانی، قسەمان لەگەڵ ئەندامێکی دابڕاوی ئەم گرووپە کردووە.

هەروەک پێشتریش زۆر جار گوتراو و نووسراوە، ژنان نە تەنیا هیچ پێگەیەکی باشتر و بەرزتریان لەمەڕ ئەندامانی پیاو لەنێو گرووپ دا نییە، بەڵکوو بێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازیە جەستەیی و دەروونیەکان لەنێوان ئەم دوانە، ژنانیش دەبێت لە سەردەمی بوونیان لە نێو پەکەکە ئیشی هاوشێوەی پیاوان ئەنجام بدەن.

بۆ ناسینی باشتری دۆخی ژیانی ژنانی پەکەکە لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی دابڕوای ئەم گرووپە قسەمان کرد.

دەقی چاوپێکەوتنەکە:

خۆتان بناسێن، ناوچە و دۆخی ژیانی خۆتانمان بۆ باس بکەن.

من زیلان خۆی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دووری خۆیمە گوندێک لە سنوری هاوبەشی ئێران و تورکیا. باوکم ئاژەڵداری دەکات و پیرە و دایکیشم پیرە ئێمە چوار خۆشک و برایەکین ومن منداڵی دوەمی ماڵم.

دەتاانی بڵێی چۆن تەڤل بووی و ئەوەی کە حەزت هەبوو یا نا؟ قەت پەکەکە و پەژاکت دەناسی؟

لەبەر ئەوەی باوکم ئاژەڵدار بوو لە ناوەڕاستی بەهار تا نێزیکی وەرزی سەرما لە شاخ و لەوەڕگەکان بووین زۆر جار ئەندامانی پەژاک لەوێ دەهاتن بۆ لامان و نانیان دەخوارد، دایکم و باوکم دەترسان کە بمانبینن و نان و پێخۆریان پێدەدان بۆ ئەوەی زووتر بڕۆن و گەر نەمانبوایا ئەو گاڵتەیان پێدەکردین.

ڕۆژێک دایکم نەخۆش بوو و باوکیشم چووبوو بۆ شار تا دەرمانی بۆ بێنێت من لەشوێنی باوکم ئیشم دەکر سەرەو ئێوارە ویستم بگەڕێمەوە دووبارە هاتنەوە و سەر ڕێگایان پێگردم.

پێمیان وت ئەمە چ ژیانێکی بێ کەڵکە حەیفی تۆ نییە کە شوانی دەکەی وەرە لەگەڵ ئێمە باشترین شوێن و ئیشیت دەدەینێ.

من زۆر ترسابووم وتم مەڕەکانم ببەن من نایەم دایکم نەخۆشە، یەکێکیان هەڕەشەی لێکردم گەر نەێی دەتکوژین.

من ۱۴ ساڵم بوو، مەڕەکانم بەرداو و لە ترسی گیانم لەگەڵیان ڕۆشتم.

هەموویان پیاو بوون و شەو لە ئەشکەوتێکدا بویین و دوای چەند ڕۆژ دوو کەس هاتن و منیان برد بۆ شوێنێک بە ناوی خاکورک.

ئەمەش بڵێم کە باوکم و مام بەدوامدا هاتبوون بەڵام هەڕەشەیان لێکردبووم گەر دەنگم دەربێت ئەوە دەمکۆژن.

لە خاکورک لەگەڵ بیست کەسی دیکە لە خولی پەروەردەدا بووین و دوو مانگی خایاند.

چەند کچی دیکەی هاوتەمەنی من هەبوون ئێرانی بوون هی سەلماس و کۆتۆل و هەر هەموویان لەترسی هەڕەشە هاتبوون.

دوای پەروەردە چیتان کرد؟

بەرنامە ئەوە بوو کە ڕۆژانە کاژێر ۵ی بەیانی بەخەبەر دەبووینەوە و وەرزشمان دەکرد و دواتر بۆ سۆبەی فەرماندە دارمان کۆ دەکردەوە.

خولەکە تەواو بوو و من بۆ یەکەمین جار چەکم بەدەستەوە گرت.

یادی بەخێر ئەو کاتەی پۆلی دووەمی ناوەندی بووم پێم خۆش بوو ببمە مامۆستا.

دوای پەروەردە دابەشکراین هەر هەموومان گریان چونکە بە هۆی هاوزمانی و هاو هەرێمی بوونمان و تەمەنی کەممان گرێدراوی یەکدی بووین.

منیان بانگ کرد و وتیان دەڕۆی بۆ گارە.

پیادە لە خاکورک تا گارە لەوانەی زیاتر لە چوار شەو ڕۆژ ڕێگا بێت و دژوار. من نەمدەزانی گارە کوێیە و بۆ چی دەڕۆین.

ڕۆژی پێنجەم گەیشتینە گارە، لەوێ هەموو ئەو دروانەی بۆیان وتبووم بە چاوی خۆم بینیم.

شەوان لە سەر زەوی ڕووت یا لە ئەشکەوت وەک سەردەمی ناوین دەژیاین و ئیشی قورسمان دەکرد. مافی ئەوەمان نەبوو لەگەڵ پیاوان قسە بکەم دەیانگووت پەکەکە پارتی ژنانە و ئۆجالان ژنی ئازادی ئافراندووە.

گرتووخانەیەک لە شاخ و قورسترین ئیش و فەرماندەکان بۆ خۆیان دۆخی باشیان هەبوو و خۆراکی هەر ڕۆژیان فاسۆلی و برنج بوو و بەیانیانیش چەند لەتە نانی وشک و چەند دانە زەیتوون.

نەمدەزانی لەکوێم و خۆم لێ ون ببوو. پێمانیان وت ۸ی مارس ڕۆژی ژنە خۆتانی بۆ ئامادە بکەن.

ئەو ڕۆژە هات، ئێمەیان برد بۆ سەر گردەکە و وتیان ئەوەندەی کێشی خۆتان ئارد هەڵگرن.

یەکێک لە ژنەکان بە ناوی بێریتان قسەی دەکرد و پیرۆزبایی ڕۆژی ژنی دەکرد. ئەو ڕۆژە زۆر دڵتەنگ بووم چەند مانگێک بوو لەماڵ دابڕابووم.

ڕۆشتمەوە بۆ ژوورەکە و ویستم خۆم بکوژم بەڵام خودا نەیویست.

شرۆڤەتان لەبارەی پەکەکە و پەژاک چییە و پێگەی ژنان لەوێ چۆنە؟

بابەتی ژن بۆ ئەوان بەس ڕووکەشە و ئامراز، ئایدیۆلۆژیەکی درۆ چونکە دژوارترین ئیشیان لێمان دەویست ئەنجامی بدەین.

پەژاک بەس لە قەوارەی گرووپێکی سەربازیە بۆ پەکەکە و لە خۆیدا خاڵ وەرگر هەژمار دەکرێت و لەم پێناەدا لەناوی ژن بە رواڵەت کەڵک وەردەگرن.

چۆن چۆنیە کە فەرماندەیەکی پیاو دەتوانێت لەگەڵ منداڵی ۱۴ ساڵان وەک ئێمە یاری بکات بەڵام ئێمە مافی ئەوەمان نەبوو. ژن و ڕۆژی ژن بەس درۆشم و درۆیە.

ئەوان ژنان وەک کۆمەڵگای ڕۆژئاوایی بچووک و کەم دەبینن. منیان هەنارد بۆ زاگرۆس واتە تورکیا، لە سەر ڕێگا گوندێک بوو من ئەو شەوە لەوێ خۆم حەشار دا و هەڵاتم.

شەو و ڕۆژانێکی زۆر لە ترسی ئاژەڵ و فڕۆکەی تورکیا نەمدەتوانی بجووڵێم و لەکاتێکدا کە چەند منداڵ لە هێرشەکانی ئاسمانی تورکیا کوژرابوون و پێمانیان وتبوو کە بەکەس نەڵێین کە تورکی و سوری بوون.

ماڵباتەکان ئاگایان لەمنداڵەکانیان هەبێت تا دوور بن لەو گرووپانە، ئەوان منداڵ دەدزن و دواتر دەیانێرن بۆ تورکیا، هەڵبەت لە تەلڤزیۆن درۆ دەکەن.

پێویستە دەوڵەتی ئێرانیش بۆ زاناکردنی منداڵان و ماڵباتەکان و ناسینی ئەم گرووپانە بەرنامەی پەروەردەیی هەبێت و هەڵبەتە ئاستەنگ بن لەوەی کە هاتۆ چووی ئەم سنوورانە بکەن.

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید