باوکی سلێمان مورادی: خۆزگا کوڕەکەم لە خەودا بینی با

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی سلێمان مورادی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەم مندالانە سلێمان مورادیە

دەقی دیمانەکە:

ئەوە نێزیکی سێ ساڵە کە ئاگامان لێی نییە. بە خودا سێ ساڵە کە ئاگاداری نیم کاتێک کە ڕۆشت هیچی نەوت و لەگەڵ کوڕێک ڕۆشت کە ئێستا ئەو گەڕاوەتەوە بەڵام هیچ هەواڵێک لە کوڕەکەی من نییە.

بەخودا مەگەر بەس لەنێو خەون دا بیبینم. ئەرێ بە خەدا من مەگەر لە خەودا بیبینم. ئێستا دایکی نەخۆشە و لەسەر جێگایە و منیش پێڕا دەگەم و هیچ هەواڵێکم لێی نییە.

سلێمان و هەڤاڵەکەی (هەژیر محمەدی) پێکەوە ڕۆشتن، ئەو ئەو دوای ساڵێک گەڕایەوە، وتی بەس ۲۰ ڕۆژان لەوێ پێکەوە بووین و دواتر لێکیان دابڕین.

گوندی هەژیر نیزیکی خۆمانە، سەردەمی خوێندن پێکەوە بوون پێکەوە دەڕۆشن بۆ قوتابخانە.

هەژیر وتی بەس بیست ڕۆژ پێکەوە بووین و دواتر منیان برد بۆ سەنگەر لێکردن و کەندنی داڵان تەنانەت نەمتوانی وەرمە دەرێ بزانم ئەوێ کوێیە.

وتی ئازارمانیان نەدا بەڵام هەر ئیشیان پێدەکردین.

منیش نەڕۆشتم بەدوای دا، جا بۆ کوێ بڕۆم، هەموو ئەو کەسانەی کە منداڵەکانیان ڕۆشتبوون لێیانم پرسی و وتیان زۆر ڕۆشتین و هیچ وڵامێکمان وەرنەگرت و ڕێگایان نەدا منداڵەکانمان ببینین بۆیە منیش نەڕۆشتم.

بۆ خۆشم دۆخم باش نییە. هەزار جۆر دەرد و نەخۆشیم پێوەیە، ئێستا دایکی نەخۆشە و دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکەن کوچ بووە، قەت دۆخمان باش نییە.

یەکێکی دیکە لەمنداڵەکانیشم ڕۆشت بە ناوی ناسێح ئەویش دوو ساڵە کە ڕۆشتووە. ئەمە ڕۆشت بەدوایدا کە بینێتیەوە بۆ خۆشی نەهاتەوە. ئەوەی کە سەرەتا ڕۆشت هەڤاڵەکەی وتی لەکوێیە بەڵام جێگای ئەمی دیکەیان نازانم.

هەموو شوێن بەدوایدا گەڕام. وێنەکانیم پیشان دا، دیار نییە بۆ کوێ ڕۆشتووە، لەگرتووخانەیە، کوژراوە خنکاوە؟ هیچ هەواڵێکی لێ نییە.

ئەو کوڕەکەم کە دوای سەربازی پەساپۆرتی وەرگرتبوو و وامان دەزانی بەوە ڕۆشتووە بەڵام دوای ساڵێک پەساپۆرتەکەی لەماڵی دۆزیمانەوە.

نازانم، دیار نییە زیندووە یا نا یا لە گرتووخانەی ئێراق یا تورکیادایە، هیچ نازانم. ئاگاداری هیچ یەکیان نیم.

هەندێک دەڵێن هێزەکانی پەژاک لە بەشی خوارەوەی شاخن ئێمەش دەڕۆین کە لەوێ بیانبینین بەڵام تا ئێستا نەیانمانبینیوە.

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید