سەقامگیری و پەرەسەندوویی ناوچە سنووریەکان لە ئەجێندای ڕژدی دەوڵەتی ئێران دا بێت

تاریخ انتشار:

ساڵانێکە کە خەڵکی ناوچە سنوری و پەرەنەسەندووەکانی وڵات لە دۆخێکی ناگونجاو دا دەژین و کەمترین کەلوپەل و ئامێری ئاسایش و پەروردە و … یان هەیە. ئاو، کارەبا، گاز، ئەنتەرنێت و تەلەفۆن و قوتابخانە و زانکۆ و زۆرێکی دیکە لە نموونەکان هەن کە یا هەر نین یا زۆر کەمن و کۆن و بەکەڵک نەهاتوون.

بەڵام پرسیار ئەمەیە کە بۆ بەرپرسانی ئێران لەمەڕ ئەرکەکانیان کەمتەرخەمن؟ ئایا خەڵکی ناوچە سنووریەکان بەشێک لە هاوڵاتیانی ئێران نین؟ بەداخەوە گەورەبوونی ناهاوسەنگ و ناوچەکانی ئێران و نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە و خزمەگوزاریەکان، بۆتە هۆی کۆ بوونەوەیان لە تاران و شارە گەورەکان و ئەمەش پشکی شارەکانی دیکەی لەناوچە سنووریەکان گەیاندووتە کەمترین ئاستی خۆی.

ئەم بابەتە چاکسازی تێدا ناکرێت تا کاتێک کە بەڕێوەبەرانی نەتەوەیی و بڕیاردەرانی پلە بەرزی وڵات واتای ڕاستەقینەی پێبدەن و واتە پشت بە چەند لێدوانی سەرەنج ڕاکێش و دەنگ کۆکەر نەبەستن.

بەڵام تەنانەت لەم مەرجەش دا دەبێت کەسێک هەبێت کە داخواز بکات لە بەرپرسان کە هەڵسن بە تێپەڕاندنی ئەرکەکانیان لاناوچە سنووری و کوردنشینەکان.

وادیارە، هزری بەڕێوەبەران لە ئاست نەتەوەی دا بەمجۆرەیە کە ئێران واتە تاران و شارە گەورەکان، و ئەمەش ڕێبازیانە و بودجە و سەرچاوە و خزمەتگوزاری بۆ شارەکانی دیکە لەناوچە سنووریەکان بەرچاو ناگرن.

گەر ئەم بیرکردنەوە نەبوایا ئەوە ئەوڕۆکە لە ناوچە کوردنشینەکان گۆڕانکاری و سەقامگیری و خزمەتگوزاری بوونی دەبوو کە نییە.

لێرەدا ئەرک و دەوری میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کەشی ئەنتەرنێت زۆرە و دەبێت لەم پێناوەدا هەنگاوی بەکاریگەر بنێن.

ڕاگەیاندنەکان کە خەمخۆری داهاتووی وڵاتن و توانای سەرەنج ڕاکێشانی بەرپرسان بۆ سەر بابەتەکانیان هەیە باشتر وایە بۆ ئەم بابەتەش سەرنجی بەرپرسان بۆ لای خۆیان ڕاکێشن.

خەڵکی ناوچە سنووری و کوردنشینەکانیش باشتر وایە لەڕێگای بەکارهێنانی توانای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەڵبەت لە ڕێگاکانی پەیوەندی لەگەڵ دەزگا و بەرپرسانی دەوڵەت لەمەڕ ورووژاندنی پرس و کێشەکانیان، هەوڵ بدەن.

چاودێر وەک دەزگایەکی مافی مرۆڤی ناوخۆ لەبارەی ئەم پرسانەوە بە بەرپرسانی ئێران دەڵێت کە پەرەسەندوویی و پێشکەوتنی ناوچە سنووریەکان بە هەند وەربگرن و لەم پێناوەدا ڕێکاریش دەخاتە ڕوو.

گەشەی بازارچە سنووریەکان، سەقامیری و ئاسایش لە کەشی ئیش و کار و هاتنی وەبەرهێنان بۆ ئەم ناوچانە دەتوانێت دیاردەی ناشیرینی کۆڵبەری لابدات کە وەک ئیشێکی درۆیە و گەنجانی ئەم ناوچە بێ خەم خەریکی ئیش و کاریان بن و لەگەڵ خێزان و لە شارەکەی خۆیان ئیش بکەن.

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید

اشتراک گذاری مطلب:

آخرین مطالب

مطالب مشابه
Related

بر اساس اعلام فدراسیون بین‌المللی روزنامه‌نگاران؛ پنج روزنامه‌نگار کُرد در میان ۱۲۲ نفر از کشته‌شدگان سال ۲۰۲۴

بر اساس اعلام فدراسیون بین‌المللی روزنامه‌نگاران(IFJ) در سال ۲۰۲۴،...

باوکی بێروز سۆبحانی: وێنەیەک لە گۆڕی کۆڕەکەمیان بۆ ئارام کردنەوەی دڵی دایکی پیشانمان نەدا

ماوەیەک لەگەڵ یەکێک لەکچاکانی خزم حەزیان لێک دەکرد بەڵام بەداخەوە بە هۆی نەبوونی مەرجی دارایی پێویست وڵامی ڕەتیان پێدایەوە.

منداڵە ون بووە ئێرانییەکان/ ڕەسووڵ ئەلمەهۆلی خەڵکی ماکۆ

ئەم منداڵە لە ساڵی ۲۰۱۲ بە شێوەیەکی ناباو لەلایەن گرووپە ملیشیاکانەوە هەڵخەڵەتێنرا و تەڤلی پەکەکە و پەژاک کرا و لە.

کێشەی ماڵباتی و چیرۆکی دووپاتی ژیانی هەستی ئەسەدییەکان

هەروەک پەیمان ئەسەدی لە دیمانە لەگەڵ چاودێر باسی کردووە ماوەیەک باوک و دایکی پێکەوە کێشەیان هەبوو و وای لێهات لێک دابڕێن.