پەژاک ئیرادەی ڕامیاری و سەربازی خۆی نییە/”ڕیزان جاوید” کێێە؟

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەگەڵ ئەندامە پێشووەکعانی پەکەکە قسەی کردووە کە باسی هەندێک تایبەتمەندی فەرماندەکانی وەک لەیلا عەفرین، حەسەن مەحموودی، شۆڕش بۆکان، ئەوین سنە، دڵخواز بینگۆل، زۆلکەیف، ئازاد هەوراز و بۆزان تەکین و عەلی حەیدەر قەیتان، مەزڵووم عەبدیان کردووە. ئەم ئەندامانە داوای بابەتی زۆرتر لەمبارەوە بوون لە چاودێر.

دیمانەی ئەمجارەمان لەبارەی ڕێزان جاویدەوەیە کە یەکێک لە ئەندامە دابڕاوەکان باسی لێوە دەکات.

دەقی چاوپێکەوتنەکە:

سەرەتا خۆتان بناسێنن.

من سەرکەوتم خەڵکی ماکۆ و پێشترئەندامی پەکەکە بووم و ئەوڕۆ خەریکی ژیانی ئاسایی خۆمم.

باسی چۆنییەتی تەڤلی بوونی ڕێزانمان بۆ بکە، باسی تایبەتمەندیە دیارەکانی بۆمان بکە.

ڕێزان خەڵکی مەهاباد و سۆنییە. دو خۆش و دوو برای هەیە و لەناوچەیەکی پەراوێزی مەهاباد لە ساڵی ۷۳ بەرانبەر بە ۱۳۵۲ لەدایکبووە.

قەوارە بەستنی هەرشارێک یا ناوچەیەک لە کوردستانی ئێران لەگەڵ ئەوانی دیکە جیاوازە، کاریگەری جۆگرافی و ڕامیاری ڕابردوو لە سەر ناوچەکە، بەرزەفڕی، خۆحەزکردن و بچووک بینینی دەورووبەر لە مێشی سەرکردنی پەژاک کە مەهابادی بوون بەمجۆرەیە و سەرچاوەکەی لەوێیەوە هاتووە.

خواستی ڕۆشتن بۆ ئەورپا و خنکان لە نێو سیستمی کاپیتالیستی دا لە سەرکردە مەهابادیەکانی پەژاکدا بە زۆری خۆی نیشان دەدات لەوانە براکەی فواد بێریتان کە ئێستا لە تەلەڤزیۆنی ئێران ئەنتەرنەشناڵە و ….

لەساڵی ۲۰۰۰ دوای دیلگرتنی ئۆجالان لەلایەن تورکیاوە، ئێران ڕێگای بە دەربڕینی ناڕزایەتی لەبارەی ئەم بابەتەوە بەخەڵک دا بەڵام لەئەنجامدا ڕۆئاوایەکان ویستیان بۆ خۆیان بەکاری بهێنن.

ڕێزان ساڵێک دوای ئەوە تەڤلی بوو، ئەو دەڵێت کە خوێندکار بووە بەڵام ئەوەی لە تایبەتمەندی و شێوازی هزراندنی دا دەبیندرێت، بابەتی ئائینزایە وەک باوکی کە مەلا بوو. ئەو لاسایی باوکی دەکاتەوە لە دیمانەکاندا گەر چاوی لێبکەن هەوڵ دەدات لاسایی سەرکردەکانی پەکەکە بکات وەک لەکاتی دامەزراندنی کۆدار بە دەستماڵەکەی دەوری ملی هەوڵی دا وەک جەمیل بایک دەرکەوێت.

باسی چۆنییەتی پێشکەوتن و جووڵەی لەنێو گرووپ دا بۆمان بکە

بەگشتی سەرکردەکانی پەکەکە مرۆڤێکن کە بەرەی شەڕیان بە چاو نەبینیوە و تەنانەت نێزیکیشی نەبوونەتەوە، مرۆڤێک کە لەشەڕدا نەبووبێت بەدڵنیایەوە ئەزموونیشی نییە و لە ڕووی ناچاریەوە لاسایی ئەم و ئەو دەکاتەوە.

لەو ساڵانەی کە من ڕێزانم ناسی لەوانەی هیچ کات چەکی بەدەستەوە نەبینیبێت مەگەر لە ڕێوڕەسەمەکاندا کە پێویستە.

ئەو سەرەتا لە گۆمرک ئیشی دەکرد و لەکۆمەڵێکی ۵ کەس و داوتر هاتە ڕاگەیاندنی پەژاک و لەساڵی ۲۰۰۷ بەدواوە کە خدر خرنگە کوژرا باسەکە یەکسەر گۆڕا.

مەزدەک و بڕیار و ئاگری شاهۆ لە سەرەوەی لیستەکەدا بوون ئەو بە کۆنەپارێزی لەگەڵ هەرکەسێک کە لە دەسەڵات دا بوو پەیوەندی دادەنا و کێشەی بۆ ئەندامانی دیکە دەنایەوە.

ڕێزان لە ساڵانی ۸-۲۰۰۷ لە بەشێکدا ئیشی دەکرد کە کەلوپەلی ماتۆری کارەبای لێ بوو. ئەو بە تێچووی پەژاک هەوڵی دا توربینی ئاوی بەرهەم بێنێت تا کارەبایان هەبێت.

لەڕاستیدا ڕێزان بەرپرسی داگرساندنی تۆربینەکان و سرویس کردن و چاک کردنەوەیان بوو. وەک ئەوەی کە ئێوە چارەنووسی نەتەوەیەکت دابێتە دەست فیتەری ئۆتۆمبێل کە لێشی نەزانێت.

ناوبراو تەنانەت کەرەستەکانیشی نەدەناسی و بەگشتی دەکرێت بگوترێت کە لەو ساڵانەدا ڕێزان کاتی تێپەڕاند و دەیخوارد و دەنووست.

دوای هاتنی ئاگری شاهۆ هەستی بە دەسەڵاتخوازی کرد. مەزدەک ڕۆشت بۆ ئەورووپا و بڕیاریش لە پەروەردەدا بوو.

بە گشتی لەو ساڵانە دوو باڵ هەبوو، لۆژیک گەرایی و جیاوازی نێوان زمانەکان و ناکۆکییەکانی دیکە بوونی هەبوو. لەم بارەوە گەر سەرنج بدەن جەمیل وردە وردە دەسەڵات دەداتە دەستی کورمانج زمانەکان نە سۆرانەکان.

یاری باڵ باڵێنە و گرووپچێتی لەپەژاکدا هێشتاش بوونی هەیە و هەڵبەتە هەستی دەسەڵات لەنێوان ئەندامان و بەتایبەت ڕێزانداش هەبوو.

ڕێزان بە یارمەی مەزدەک و چەند ئەندامی سادە، لە پارلمانی پەژاکدا جێگای خۆی کردەوە و لە ئەنجامدا بووە دوژمنی مەزدەک چوونکە باسی دەسەڵات هەبوو. لەژێرەوە ئیشی دەکرد بەڵام بە ڕواڵەت کۆنەپارێز بوو.

بیرەوەریێکت لێی هەیە

بەڵێ زۆر. بەڵام یەکیان بۆتان باس دەکەم. جارێک ڕادیۆەکەم خرا ببوو و بۆ چاک کردنەوە دام بە ڕێزان، بەڵام چیتر لە وەرگرتنەوەی پاشگەز بوومەوە چوونکە وایرێکی پچڕابوو و ڕادیۆەکەی دابووە دەم کارەبای تۆربینەوە.

بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ماوەیەک لە پەکەکەدا بوی، لەڕووی ڕامیاری و کرداری چۆن هەڵیدەسەنگێنی؟

جاری دووەم لە تەلەڤزیۆن بینیم و وەک بڵێیت هاوسەرکی کۆدار بوو. سەیرە کە سەرکردەکانی پەژاک لە هیچ دەزگایەکی سەربازی یا ناوچەی ئۆپراسیۆنیان نەبینیەوە و نەیانتوانیوە بمێننەوە و ڕێزانیش یەکێک لەوانە بوو بۆیە جێگای سەرسوڕمان بوو.

 کۆتاجار لەتەلەڤزیۆن وەک فەرماندەی یەرەکە بینیم وەک بڵێتی پێویست بووە کێشی دابەزێنێت و ئەزموون کۆ بکاتەوە و لەم حاڵەتەی فەرمان داین و ئەمر کردن بێتە دەرەوە و خۆشی بخاتە گۆڕەپانی سەربازیەوە.

لەسەرەوە وتم لاسایی سەرکردەکانی پەکەکە لەوانە جەمیل و مورادی دەکردەوە.

ئایا دەتوانن ڕوانگەی ڕێزان لەبارەی ژن و ئایدیۆلۆژی ژن لەنێو پەکەکە دا ڕوون بکەنەوە؟

ڕێزان لەگەڵ ژنان ڕێکنەدەکەوت من سەیرم لێدێت کە هاوسەرکی کۆدار لەگەڵ زیلان تانیا بووە چوونکە زیلان هیچ لە ڕامیاری نازانێت و لەوانەیە هۆکاری کەوتنە خوارەوەشی لە پۆستەکەی هەر ئەمە بووبێت هەڵبەت ئەو بەچاوێکی خێزان لە ژن دەیڕوانی.

بچووک بینینی ژن یەکێک لەتایبەتمەندیەکانی بوو، وەک چۆن لەسەرەوە باسم کرد کاریگەری ژینگەی خێزان و شاری ڕێزان بەشێک لەم ڕەوتە بوو کە کەسایەتی پێکهێنابوو.

یا لەوانەیە ڕقی لە ژن بە هۆی هەڵسووکەوتی نا ئاکاریانی کچە پلکەکەی بوو لەنێو پەژاک دا (ڕۆژ مەهاباد). لە نێو پەکەکە و پەژاک دا ژن وەک کەرەستەیەکە نە ناوەندێکی ئایدیۆلۆژی و فەلسەفە.  چ لە پەژاک و چ لە کۆدار هەردەم ئەندامانی سەرکردایەتی پەکەکە ڕۆڵیان بەدەستەوەیە، ئەوان فۆرم و شێوازی یاریەکەن و هەن و هیچ ئیرادەیەکی ڕامیاری و سەربازیان نییە.

لەوانەی لەناوخۆدا بڕیار بدەن بەڵام لە ئەنجامدا ڕای کۆتایی دەبێت جەمیل بایک و بەسێ هۆزات بیدەن.

بێ متمانەیی بە ئەندامانی ئێرانی لەڕۆژی یەکەمەوە هەبوو تا ئێستاش هەیە. بۆیە لەئێستادا ئەندامانی سەرکردایەتی پەکەکە زاڵن بە سەر هەڵسووکەوت و بڕیارەکانی پەژاک و کۆدار و سەرکردەکانی دا.

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید