بەڕێز مەسعوود بارزانی
سەرۆکی بەڕێزی پارتی دێمۆکراتی کوردستان (پارتی)
هەروەک ئاگادارن ئەمە یەکەمین جار نییە کە پەکەکە بۆتە هۆی ناسەقامگیری و کردەوەی توندوتیژی لەناوچەکە لەوانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات. پێشینەی کردەوەکانی ئەم رێکخراوە بۆ دەیەی هەشتای سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە کە بەڕێزتان دوای دوو دیدار لەگەڵ عەبدۆڵا ئۆجالان رێگاتان دا لەناوچەکانی ژێر چاودێری ئێوە جێگیر ببن.
هەروەک کە لەبەیانییەکەی ئێوەدا هاتووە بە روونی دیارە کە پەکەکە ئێستا هەڕەشەیەکی رژدە بۆ ناوچە بەتایبەت بۆ هەرێمی کوردستان و دەزانن هەڕەشەیە بۆ ئاسایشی ناوچە سنووریەکانی وڵاتانی دراوسێش. چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران کە بەدواداچوون بۆ پێشلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن پەکەکە و باڵەکانی بەتایبەت پەژاکەوە دەکات، دەزانێت تەنیا رێکاری گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایش و رواندنەوەی مەترسی لەناوبردنی پەکەکەیە و لەوانە گرنگتر لەناوبردنی بنکە و بارەگاکانیەتی لەهەرێمی کوردستان و ئێوە بە جوانی ئەم ئیشەتان پێدەکرێت.
هیوای سەرکەوتن بۆ رواندنەوەی هەڕەشەی پەکەکە
چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان