باوکی ئەفشین عەزیزی: کێشەی خێزانی کوڕەکەمانی لێ ستاند

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی ئەفشین عەزیزی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەم منداڵانە ئەفشین عەزیزییە

دەقی دیمانەکە:

کوڕەکەم گەنجێکی ژیر و خوێنەر بوو و لە زانکۆ دەیخوێند، ئەوەی من لەبیرم بێت ئەفشین هیچ جۆرە هەنگاوێکی بەرەو پارت و گرووپەکان نەهاوێشتووە و تەنانەت حەزیشی لە ئەندامێتی لەناویان دا نەبوو.

ماوەیەک بوو کە ئەفشین لەبارەی پرسی دارایی و ئابووری کە لەناو خێزان دا هەبوو، هەندێک قسە و باسی لەگەڵ منهەبوو، هەندێک جار بەگژ یەکدا دەچووین بەڵام نەمدەزانی ئەم کێشانە دەبێت هۆی ئەوەی کە ڕۆژێک بیەوێت لەناو ئەم ماڵباتە بڕوات.

نازانم کێشەی من بووم یا خێزان، لەو کاتە من خۆم لە ئێراق ئیشم دەکرد بەڵام کاتێک کە گەڕامەوە زانیم کە لەماڵ ڕۆشتووە.

دوای گەڕانی زرۆ و لەڕێگای کۆتا قسەکردنی لەگەڵ دایکی و ئەوەیکە وتبووی دوای تەواو بوونی زانکۆ بۆ ئیش کردن دەڕۆم بۆ بانە زانیم کە ئەندامانی پەژاک توانیویانە بەڵێنی پێ بدەن و هەڵیخەڵەتێنن.

بەڵام نازانم چ قەوما کە بەجارێک سەری لە سوریا دەرهێنا. دوای ون بوونی چەند جار دایکی سەردانی ئێراقی کرد تا بەڵکوو بیبینێت بەڵام پیشانیان نەدا و وڵامیشیان نەدایەوە تەنانەت چەندین جاریش بێ ڕێزیان پێکردبوو.

ماوەیەک تێپەڕ بوو و ڕۆژێک یەکێک لە ئەندامانی پەکەکە پەیوەندی گرت و هەواڵی کوژرانی پێمان ڕاگەیاند، منیش لەگەڵ هاوژینەکەم و یەکێک لە کوڕەکانم خۆمان گەیاندە سوریا و بەس ڕێگایان دا کە دایکی سەردانی گۆڕەکەی بکات.

من گەر دەمزانی کە دۆخی ژیانم وەهای بەسەر دێت و کوڕەکەم لێ دەستێندرێت هیچ کات هیچ کات ڕێگام نەدەدا کوڕەکەم لەماڵ بڕواتە دەرێ تا هەواڵی کوژرانی بۆم بێننەوە.

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید