پەژاک لەلایەن قەندیلەوە بەڕێوە دەبردرێت./ “حسێن شەهبازی” کێ بوو؟
دوا بەدوای دیمانەی چاودێر لەگەڵ ئەندامە دابڕاوەکن لە پەکەکە و باسی هەندێک لە فەرماندەکانیان وەک لەیلا عەفرین، حەسەن مەحموودی، شۆڕش بۆکان، ئەوین سنە، زۆلکەیف و دڵخواز بینگۆل، هەندێک لەم ئەندامانە پەیوەندیان بە چاودێرەوە کردووە و خوازیاری بابەتی زۆرتر بوون لەمبارەوە.
ئەمجارە لەبارەی یەکێک لە فەرماندەکان بە ناوی حسێن شەهبازی باس دەکین کە یەکێک لە ئەندامە دابڕواوەکان بۆمان دەگێڕێتەوە.
دەقی دیمانەکە:
تکایە سەرەتا خۆتان بناسێنن.
من سالارم خەڵکی کرماشان و لە ساڵی ۲۰۱۲ لە پەکەکە هەڵاتم.
لەبارەی حسێن شەهبازیەوە بۆمان بڵێ خەڵکی کوێ بوو و چۆن تەڤلی بوو؟
بۆ خۆی خەڵکی ئیلامە و نازناوی عەگید ڕۆژهەڵاتە و لەوانەی ئێرانییە کە لەساڵی ۲۰۰۷ تەڤلی بووە.
ئەو پێشتر لەئیلام و گوندەکەیان کێشەی مافی هەبوو و بۆیە هەڵات چوونکە دەبوا پارەی خوێن بدات و بڕواتە گرتووخانەوە.
خەریکی شوانی بوو و کرێکارێک لە ئاستی خوێندنی سێیەمی ناوەندی.
لەوانەیە خۆتانیش بزانن پەکەکە شوێنی کەسانی وایە کە چیتر لەنێو کۆمەڵگادا شوێنێکیان نییە و زۆربەی ئەندامانی بە هۆکاری جیاواز لە ڕەهەندەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و کەسایەتی تەڤلی دەبن یا وەک حسێن کێشەی مافی هەبووە و لە یاسا هەڵاتووە.
باسی چۆنییەتی پێشکەوتنیمان بۆ بکە لەنێو گرووپ دا.
ناکۆکی ناخۆی ڕێکخستنی پەکەکە و پەژاک بۆ هەمووان ڕوونە. سڕینەوەی دژبەران و پێکهێنانی گرووپی وەک سیخۆڕ بۆ خۆ و گرووپچێتی و هەرێم چێتی.
حسێن ئەندامێکی سادەی ئیلام بوو و لەوانەی ئەندامی ئیلامی هێشتاش زۆر کەمن بەڵام پەژاک و پەکەکە و هەڵبەت گرووپچێتی ڕێوار ولەم دوایەنە مەزڵووم حەفتەن هەوڵ دەدەن هەموو ئەندامە کرماشانی و ئێلامییەکانی نێو پەژاک ڕابگرن و بیانگەینن بە پلە و لەقەندیل لەلای جەمیل و کەسانی دیکە باس چاکەیان بکەن.
حسێن دوای ۵ ساڵ جا توانی لە پەروەردەی سەرەتایی ببێتە بەرپرسی وەرزش دوای پێکدادانی قەندیل لەپەژاک دەریان کرد و لە هەپەگە لە کۆتایی ساڵی ۱۴۰۰ کە مەتنینا کوژراو. ئەمە ڕاستییەکە کە پەکەکە کەمی هێزی گونجاو و توانای بۆ فەرماندەیی هەیە.
حسێن فەرماندەی بەشێک لە مەتینا بوو لە ئاستی دوو گرد یا کەرتێکی ۱۰ کەسی.
بیروەری چیتا لێ هەیە؟
قسەی زۆرم لەگەڵ نەدەکرد و کاتێک هەناردمیان بۆ پەژاک بەس چاوم لێدەکرد بزانم پەژاک چییە؟
پەژاک لەدەسی منداڵەکانەوە بوو کە لەلایەن باوەگەورەیان جەمیل بایکەوە لە قەندیل ڕێنوێنی دەکران و بەڕێوە دەبران. دوو یا سێ کەس لە کەجەکە وەک بەرپرسی چاودێری لە سەر کرداری پەژاک لەوێ ئامادە بوون لەوانە رەزا ئاڵتوون کە ئەمەش بە هۆی بێ متمانەیی بە ئەندامە ئێرانییەکان و بچووک بینینیان بوو.
عەگید لە کاتی پێکدادانی قەندیل بەرپرسی هەواڵگری پەژاک بوو، شتێک کە نە لێی دەزانی و شارەزایی لێ هەبوو.
لەنێو پەکەکەدا هیچ شتێک لە جێگای خۆی نییە و پێوانی بایەخی مرۆڤەکان بە بەڵێ وتنیانە و ناڕزایەتی و ڕەخنە نەکردن لەمەڕ ئەو بابەتانەی کە دەیانبینی و هەڵبەت پەسەند کردنی هەموو پرسەکانی ئەوێ و هزر و ڕامانێک کە ئەوان بڕوایان پێیە.
لە پێکدادانەکانی ۲۰۱۱ لەنێوان پەژاک و ئێران دوو جار ئاگربەس ڕاگەیەندرا و پەژاک ڕادەستی ئیران کرا، لەو کاتە حسێن بەرپرسی بەشی هەواڵگری بوو و بە جێگای کۆکردنەوەی هەواڵ و زانیاری لە بەرانبەرەکەی، زانیاری دەدا. بە هزری خوی وای دەزانی لە گوندیەکان کە قاچاخی گازۆئیل دەکات زانیاری وەرگرتووە بەڵام بە پێچەوانەوە بوو.
دوای کوژرانی سمکۆ و خۆڕادەستکردنی قەندیل بە ئێران مۆرەی مەزڵوو و ڕێوار دەرکرا و تەلەفۆنەکەی کە بەردەوام پەیوەندی بە ماڵەوە دەکرا لێ ستێنرایەوە.
لە گوندی مارەدۆ لە بەر دەمی ئەشکەوتێکدا ماڵێکی بۆ خۆی نابوو بە یەکەوە.
ڕامیاری حسێن ئەوە بوو کە زانیاری لەو کەسانەی کە نەوت و گازۆئیل لە ئێرانەوە بۆ ئێراق دەبەن، وەربگرێت.
بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی بوونتان لە پەکەکە بۆچوونتان لەبارەی ئەم گرووپەوە چییە؟
بە گشتی بەمجۆرە بوو کە پەکەکە/پەژاک و هەر گروپێکی کوردی کە باسی ئیش کردن بۆ کورد دەکات لە ڕاستیدا خەریکی یاری کردنە بە ماڵ و گیانی کوردان و هەر هەمووی درۆیە.
شتێک بە ناوی ئازادی و دێمۆکراستی و دژایەتی لەگەڵ سیستمی وەبەرهێنانی جیهانی بوونی نییە و نەبووە و بەڵگەش بۆ ئەمە هەسەدەی کە دەیبینن.
پەکەکە ژینگەیەکی ڕەخنە هەڵنەگری هەیە و گەر دژایەتی بکەیت ئەوە دەسڕدرێتەوە. لە ڕاستیدا ئەم گرووپە مافی هەڵبژاردنی لە مرۆڤ ستاندووە و قوربانی سەرەکی ڕامیایەکانی منداڵەکانن و دواتر ماڵباتەکانیان. کەسانی خوێندەوار و ڕەخنەگر شوێنێکیان لەوێ نییە بەڵام نەخوێندەوار و ئەوانەی کە چاویان لە سەر هەموو شتێک دادەخەن لە سەرووی هەموواندان.
پەژاک باڵێکە لە پەکەکەکە و شتێک بە ناوی سەربەخۆیی بوونی نییە.
لەم گرووپەدا ئەندامانی ئێرانی بەچاوی بچووک سەیر دەکرێن.
لەوانەی زۆرێک بڵێن کە بۆ نموونە فواد بێریتان سەرۆکی کۆدارە و سیامەند موعینی سەرۆکی پەژاکەوە بەڵام ئەمە بەس ڕواڵەتە ئەوان بێ مۆڵەتی جەمیل مافی ئاو خواردنەوەشیان نییە.
بۆیە، نابێت خەڵک فریوی ڕواڵەتی پەکەکە و باڵەکانی بخوات، گەر سەرنج بدەن هەموویان وەک یەکن و تەنانەت ڕەستە و وشەکانیشیان وەک یەکە، نابێت جیاوازیەک هەبێت، واتە جیاوازی هزر دژی ڕامانی دیکتاتۆری ئەوانە.