چاودێر لەگەڵ هەندێک لە ئەندامانی پێشووی پەکەکە قسەی کردووە و ئەوانیس هەندێک شتیان لەبارەی فەرماندەکەنی وەک لەیلا عەفرین، حەسەن مەحمودی، شۆڕش بۆکان، ئەوین سنە، دڵخواز بینگۆل، زۆلکەیف و ئازاد هەوراز وتووە و ئێستا هەندێکی دیکە لەو دابڕاوانە پەیوەندیان بە چاودێرەوە کردووە و خوازیاری بابەتی زۆرتر لەم بوارانەوە بوون.
ئەم دیمانە لەبارەی بۆزان تەکینە کە ئەندامێکی دابڕاو بۆمان باس دەکات.
دەقی دیمانەکە:
خۆتان بناسن؟
من ئینتقام کۆتۆل لەساڵی ۲۰۱۱ لە پەکەکە دابڕاوم.
لەوانەی پەکەکە لە مێژووی دەستکردی خۆی پاڵەوانی زۆری ئافراندبێت و هەیبووبێت و ئەندامانی گیراو کە بە تۆمەتی هاوکاری و بانگەشە بۆ پەکەکە لەگرتووخانە وەک پاڵەوان پیشان دەدرێن و لەمانە بۆ خۆی دۆشەکەیەکی دروست کردووە و ڕایخستووە.
سەیرە ئەندامانی ئێرانی کاتێک بە تاوانی بوونیان لەنێو پەکەکە دا سزا دەدرێن و دواتر ئازاد دەکرێن لە ژینگەی پەکەکە دا بە چاوی سیخۆڕ چاویان لێدەکەن بەڵام ئەوانەی تورکیا وەک پاڵەوان و پلە وپایەیان پێدەدەن. بۆ نموونە مەدالیای شانازیان پێدەبەخشرێت.
بۆزان تەکین یەکێک لەوانەیە کە لە دەیەی هەشتا و نەوەد لە گرتووخانە بووە و دواتر ئازاد کراوە و هاتووە بۆ قەندیل و مەدالیای شانازیان لەئەستۆی کرد و کردیان بە ئەندامی ناوەندی پەکەکە.
لەبارەی ڕەوتی جووڵەی لەپەکەکە بۆمان بڵێ.
ئەوەی من بیستوومە ئەو بەگشتی لە گرتووخانەدا خەوتووە و دواتر بۆتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە.
بیرەوەریەکت لە بۆزان هەیە بۆمان باس بکەیت؟
یەکەمجار لە فێرگەی پەکەکە بەناوی مەزڵووم دۆغان بینیم.
وانەی مێژووی گرتووخانەی دەگووتەوە کە بەشێک لە مێژووی پەکەکە هەژمار دەکرێت و دوای وانەی مێژووی پەکەکە کە لەلایەن جەمیل بایکەوە دەگوترایەوە ئەمەیان بەو سپاردبوو.
کاتێک قسەم لەگەڵ کرد وامزانی ئەو پەکەکەی دامەزراندووە.
لەساڵی ۲۰۱۱ دواین جار لە چوارچێلای زاگرۆس بینیم.
لەو کاتەدا پەکەکە لەژێر گوشاری ڕامیاری و سەربازی توند دا بوو و ئەویان ئەرکدار کردبوو کە بۆ چالاکی ناکرێت؟ لەوانەیە کوژرانی مرۆڤەکان و منداڵەکان بۆی ئاسان بوو.
لە بەرانبەر تەکنۆلۆژی تورکیا بە کڵاش شەڕ کردن و لەئەنجامدا تورکیا هەموو ئەم ناوچە ستراتژیکانەی خاوێن کردەوە لە پەکەکە.
هەڵبەت وابزانم پەکەکە دوو ئارمانجی هەبوو، کوشتنی منداڵە کوردەکان بە ناوی کوردستان و دووەمیش یارمەتی دان بە پێشکەوتنی تورکیا لە کوردستانی ئێڕاق، نەک دوژمنی لەگەڵی، چونکە پەکەکەش وەک تورکیا باسی یەکگرتنی نەتەوی دەکات.
بۆزانی لە رووسیاش بووە و بە پێ ڕاهاتنی ڕووسەکان زستانان دەڕۆشتە نێو چۆمەکە و دواتردەیگوت کە ئەمە ئیرادەی دەوێت.
ئەو زۆرتر وەک ڕووسەکان بوو تا وەک کوردەکان تەنانەت شێوەی قسەکردنیشی وەک کوردانی ڕووسیا بوو.
بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە چەند ساڵێک لەپەکەکەدا بووی چ شرۆڤەیەکت لە ڕامیاری و کرداری ئەم گرووپە هەیە؟
شرۆڤە زۆرن بەڵام کات کەمە. بابەتی یەکەم کاتێک کە تەڤلی دەبیت و دەیبینیت کە جیایی خستن لەنێوان ئەندامانی ناوچەکانیان و بچووک بینینی ئەندامانی ئێرانی لەلایەن ئەندامانی تورکیاوە دەبینیت. زۆرێک بە تاوانی بوون لە نێو پەکەکە و پەژاک ئازاد و گەڕابوونەوە، بەڵام سەیرە کە لە کۆبوونەوەکاندا گۆمانی سیخۆڕیان لەسەر بوو، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە گرتووخانەیەکەوە کەوتبووە گرتووخانەیەکی خراپتر.
دوای تێپەڕبوونی ساڵانێک لەگرتووخانە جێگای سەرنجە کە بۆ پەژاک لەکاتی ئێمە وەها نەبوو و ئەمە پەکەکەی پێشترنییە. ئەوان کە نوێ لە گرتووخانە هاتبوونەوە هەر لەسەر ستراتژی دەوڵەتی نەتەوە مابوونەوە.
مەبەست لە پەکەکەی پێشوو ستراتژی دەوڵەتی کوردیە کە چیتر ئەوڕۆکە گۆڕدراوە بە کۆنفدرالیزم، بەڵام ئەمانە هەر لە ڕواڵەت دایە چونکە پەکەکە جگە لە خۆی هیچ هزرێکی دیکە ناپەژرێنێت و ڕەخنەگرتن لێیان زۆر دژوارە.
پەکەکە لەڕاستیدا کۆشنگەی منداڵانی کوردە و ڕێگای گەڕانەوەیاننییە مەگەر هەڵبێن لەو گرتووخانە.
بێگاری کردن بە منداڵان و ژن و پیاوان هەر هەمووی لەکاتێکدایە کە ئێمە لە سەدەی بیست و یەکداین کە ناسراوە بە پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆژی و دەبینین کە ئەندامانی پەکەکە دەبێت مانگان و ساڵانی تەمەنیان لە ئەشکەوتەکان و دارستانەکاندا تێپەڕ بکەن.
لەمبارەوە لەبیرمە کە جارێک نێزیکی شەش مانگ لە ئەشکەوتێکدا لە بەرزایی شاخەکانی تورکیا وەک گیراو لە گرتووخانە بووین.