بانگەوازی بارزانی لەمەڕ جێبەجێ کردنی سیستمی کۆنفدرالی لەئێراق

مەسروور بارزانی سەرۆکی دەوڵەت خۆجێی کوردستانی ئێراق هەفتەی ڕابردوو لە سەفەر بۆ لەندەن لە لێدوانێکدا خوازیاری جێبەجێکرندی سیستمی کۆنفدرالی لەئێراق بوو و وتی کە جێبەجێکردنی ئەم سیستمە هێز دەدات بە توێژە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان و وتی کە سیستمی ڕامیاری ئێراق دەبێت لەبەرژەوەندی کۆمەڵایەتیدا بێت و دانیشتوانی سەرەکی ئێراق، بۆ خۆیان ناوچەکانیان بەڕێوە ببەن.

سیستمی کۆنفدرالی، یەکێتی نێوان چەند وڵاتی سەربەخۆییە کە ڕێکەوتنێک بە مەبەستی دیاریکردنی ئارمانجە هاوبەشەکانیان واژۆ کرابێت و هەریەک لەوانە سەربەخوانە بۆ گەیشتن بەو ئارمانجە هەڵ دەدەن و شاندێکی هاوبەشیان لە نوێنەرانی وڵاتانی دیکەش لەنێو خۆیاندا جێگا دەکەنەوە.

ئەم شاندە هاوبەشە نێوی کۆمکاری گشتییە و ئەندامانی ڕەنگدانەوەی وڵاتەکەیانن لەو کۆمەڵەیەدا و بڕیارەکان بە تێکڕای دەنگ دەگیردێن.

بە پێچەوانی سیستمی فدرالی، لە کۆنفدرالیە هەر وڵاتێکی ئەندام مافی ڕامیاری دەرەکی تایبەت بە خۆی هەیە و نوێنەران و دیپلۆماتکارانی تایبەت بە وڵاتەکەیان لەوڵاتانی دیکە هەیە و لەڕاگەیاندنی شەڕ و ئاشیدا بە تەواوەتی سەربەخوانە دەجووڵێنەوە.

لەبارەی ئەم بانگەوازەوەی مەسروورەوە، محەمەد زەنگەنە ئەندامی پارتی جەختی کردەوە کە سیستمی دەسەڵاتی ئێراق لەساڵی ۱۹۲۰ زیاتر لەوەی کە سیستمێکی یاسایی بێت، سەربە تاک بووە چ لە سیستمی پادشایی دا و چ لە کۆماریدا.

بە پێی قسەی ئەوە مۆدێلی دەسەڵاتی ناوەندی لە سەردەمی بەعس، سەلماندی کە سیستمێکی شکست خواردووە، لەبارەی سیستمی فیدراڵیشەوە دەبێت بگوترێت کە سیستمێکی گونجاوە بەڵام تا ئێستا هیچ باسێک لە ئێراقدا لەبارەی پێکهێنانی پەرلمانی ئیالەتەکان وەک چۆن لە یاساشدا هاتووە، ئەنجام نەدراوە و لەکاتێکدا بەکردار دوو پەرلمان هەیە و ئەم بۆ خۆی پێشلکاری ئاشکرای یاسای بنەڕەتییە.

ئەو دەڵێت لەسیستمی ڕامیاری ئێراق لەڕێگای پێکهێنانی ئیالەتەکانی دیکە وەک بەسرە و نەینوا، دژایەتی ڕژد دەکرێت بۆیە بارزانی سیستمی کۆنفدرالی وەک سیستمی جێگرە پێشنیاز کردووە کە تێدا ئازادی کرداری بەڕێوەبەرایەتی ئیالەتەکان و پارێزگاکان، گەرەنتی کراوە.

ئەو وتی کە سیستمی فدرالی گونجاوە بەڵام بە مەرجێک کە جێبەجێ بکرێت، ئەگینا باشتر وایە کۆنفدرالی بێت.

بەڵام عەدنان ئەلشەریفی کارناسی مافزانی ئێراقی جەخت دەکاتەوە کە داخوازی جێبەجێکردنی سیستمی کۆنفدرالی بەتەواوەتی پێچەوانەی یاسای بنەڕەتییە چوونکە لە یاسادا بە ڕاشکاوانە هاتووە کە سیستمی ڕامیاری وڵات فدرالییە، واتە لەیاسای بنەڕەتی ئێراق بوونی دەوڵەتی ناوەندی بە فەرمی ناسێندراوە.

ناوبراو دەڵێت کە بانگەواز بۆ سیستمی کۆنفدرالی لە ڕاستیدا جیا لە لێدانی تەپڵی سەربەخۆیی نییە، چونکە سیستمی کۆنفدرالی بە کردار وەک یەکێتی ئەورووپایە کە وڵاتەکان تێدا سەربەخۆن. بە قسەی شەریفی کۆنفدرالی واتە کۆتایی هێنان بە هەموو دەسەڵاتەکانی دەوڵەتی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لەکاتی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی دا لەکوردستان ڕاپرسیەکی شکست خواردوو بۆ سەربەخۆیی لە ۲۰۱۷ بەڕێوە چوو.

ساڵانێکە کە بەغا و هەولێر نەیانتوانیوە لەبارەی سەرچاوە داراییەکانیان بگەنە ڕێکەوتن و ئەم کێشە زۆر جار بۆتە هۆی پچڕانی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ناوەندیەوە کە بوودجەی دیاری کراوی نەهەناردووە بۆیان.

لەیاسای بودجەی ئێراق بەردەوام هەرێم ئەرکدارە کە ئاستێکی دیاریکراوە (سەدا ۲۵ت) لەداهاتی نەوتەکەی بدات بە بەغا بەڵام کوردستان وەهای نەکردووە.

بە پێی یاسای بنەڕەتی ئێراق، پارێزگاکانی ئەم وڵاتە بە پێی هەندێک مەرج مافی ئەوەیان هەیە خۆیان وەک ئیالەت ڕابگەینن. سەرەکیترینی ئەم مەرجانە ئەوەیە کە لە ڕاپرسیەکدا زۆرینەی دانیشتوانی ئەو پارێزگایە، دەنگ بۆ ئیالەت بوونی ئەو پارێزگای بدەن.

سەرچاوە: ماڵپەڕی ئەلعالەم ئەلجەدید

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید