حەسەن عەبدۆڵا پەیامنێری بەشی دیپلۆماتیکی کەناڵی ئینگلیزی تەرەتە؛ لەراپۆرتێکی زیندوودا لەپێش نووسینگەی هەدەپە لەتورکیا کورت باسی کردەوە تێرۆریستییەکانی پەکەکەی لەساڵانی رابردوو کرد و قامکی لەسەر بابەتی رفاندنی منداڵان دانا.
ئەم پەیامنێرە ئاماژەی بە ئامادەبوون و نارزایەتی دەربڕینی دایکانی کورد کرد کە زیاتر لەساڵێکە لەپێش نووسینگەی هەدەپە دەنگی نارزایەتیان دەربڕیوە کە هاوکاری پەکەکەیە و خوازیاری گەڕاندنەوەی منداڵەکانیانن. ئەوان دەڵێن هەدەپە لەرێگای هەڵخەڵەتاندن و رفاندنەوە منداڵەکانیانی گواستووتەوە بۆ شاخ و هاوکاری پەکەکەیە.