جیمز جیفری نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند نە ئارمانجی دەوڵەتی ئێستا و نە دەوڵەتەکانی پێشووتە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی دەوڵەت نەبووە و وای بۆ ناچم لەئایندەشدا وا بێت. ئەو وتی هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیش دەبێت لەئەنجامدا بەشێک لەکۆمەڵگای سوریا بێت.
زۆرێک لە شرۆڤەکاران ئەم لێدوانەی جیمز جیفریان بەمجۆرە لێداوەتەوە کە لەگەڵ لەناوبردنی داعش لەناوچەکە و بەسەرچوونی کاتی هێزەکانی سوریای دێمۆکرات وەک چەکداری پیادەی ئەمریکا ئەم وڵاتە چرای سەوز پیشانی ئەمریکا دەدات لەکاتێکدا کە رەجەب تەیێب ئەردۆغان باسی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆن لەناوچەکانی ژێرچاودێری هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک بەم زووانە دەکات.
مەزڵووم عەبدیش دوای ئەم لێدوانەی نوێنەری ئەمریکا و بە پێچەوانەی رابردوو و بە زمانێکی زۆر نەرم بەمەبەستی نێزیکتر بوونەوە لە دەسەڵاتی ناوەندی سیگناڵی هەناردووە و رایگەیاندوو کە ئەم گرووپە لە قەیرانی سوریا و دژایەتی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیدا هاوڕا نەبووە. ئەو وتی لەساڵی 2012 تائێستا بەکۆنترۆڵ کردنەوەی سنوورەکانی نێوان سوریا و ئێراق بەکردار پارێزوانیان لەسوریا کردووە. مەزڵووم عەبدی هێزەکانی خۆی وەک پارێزوانی نرخەکانی سوریا ناودێر کرد.