بەپێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، میدیا رۆژئاوایی و ئینگلیزی زمانەکانی ناوچەکە لەزاری موختار ئەلموسەوی ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێڕاق نووسی کە ئەمارات و عەرەبستان بۆ بەرەنگاربوونە لەگەڵ تورکیا، پشتیوانی دارایی و تەقەمەنی و چەک لەپەکەکەیان خستۆتە ئەجێندای خۆیانەوە. ئەو وتوویە کە ئەم کردارانە لەباکووری ئێراق، ناسەقامگیری و ئاسایشی نەتەوەیی ئەم وڵاتەی کردۆتە ئامانج وئێراق، قوربانی دوژمنی ئەمارات و عەرەبستانە لەگەڵ تورکیا. ئەو دەڵێت بەگوێڕەی زانیاریە بڕواپێکراوەکان، ئەمارات چەک و تەقەمەنی و پارە لەرێگای تایبەتەوە دەنێرێت بۆ پەکەکە و یەکێک لەئەندامانی خێڵی دەسەڵاتدار لەئەبووزەبی بەرپرسیاری ئەم کارەیە و دەیەوێت درێژەی پێبدات. ئەو ئارمانجی ئەوەیە ئەمارات و عەربستان بێنێتە گۆڕەپانی بەرەنگاربوونە لەگەڵ تورکیا و ئێڕان. ناوبراو وتی: دەوڵەت دەبێت دەستبەجێ لەوڵامی ئەم کردارەی ئەمارات بوەستێتەوە تا پشتیوانی پەکەکە رابگرێت چوونکە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی ئێڕاق و دەسەڵاتەکەی. ئێمە لەپارلامن هەڵوێستمان لەبارەی ئەم پشتیوانیەوە هەیە کە سەقامگیری ئێراق و ناوچەکە تێکدەدات. لێدوانەکانی ئەلموسەوەی دوای ئەوە بوو کە پێشمەرگەکان لەناوچەی هەفتەنین لەباکووری هەولێر لەنێزیکی سنووری تورکیا پێشمەرگەکان دواخەر و دوربین و ئامێر و کەرەستەی پەیوەندیان دەستکەوت کە بۆ پەکەکە هەنێردرابوو.
ئەمە رەوتی گۆڕینی پەکەکە بە هێزێکی نوێنەر و جاش پشڕاست دەکاتەوە.
شایانی باسە پەکەکە وەک رێکخراوێکی تێرۆریستی و چەپ گەرا و چەکدار، باس لە تێکۆشان لەگەڵ ئەمپریالیزم دەکات. بەڵام رەوتی گۆڕێنی بە هێزی زەوینی ئەمریکا لەسوریا لەدەژی داعش و ئێستا یارمەتییەکان لەلایەن عەرەبستان و ئامارات، ئەمە رەت دەکەنەوە. لەراستیدا پەکەکە کاتێک لەبۆشایی دەسەڵات لەناوچە کوردنشینەکانی سوریا کەڵکی خراپی وەرگرت و ویستی دەوڵەتی ئۆتۆنۆمی کوردی لەسوریا دابمەزرێنێت بووە جێ سەرەبجی ئەمریکا و بووە هێزی زەوینی ئەم وڵاتە بۆ دابەشکردن و تاڵانکردن نەوتی ئەم وڵاتە. بەڵام پەکەکە، لەحسێب کردنەکانیدا کاردانەوەی تورکیای لەبەرچاو نەگرتبوو. تورکیا بە بیانووی تێکۆشان لەدژی پەکەکە و لەبنەڕەتدا بۆ داگیرکردنی سوریا و درێژەی شەڕ لەم وڵاتە ناوچە کوردنشینەکانی سوریای داگیرکرد و ئەمریکاش گڵۆپی سەوزی بۆ ئەنکەرە هەڵکرد و پەکەکەش نەیتوانی لەبەرانبەر سوپای تورکیاوە خۆی رابگرێت. لەراستیدا، داگیرکردنی عەفرین و ناوچە کوردنشینەکانی سوریا چەندین تاوانباری هەیە کە یەکێکیان رەوتی چەکداری و هەڕەشەئامێزی پەکەکەیە. ئەگەر پەکەکە رەوتێکی کوردی هەبوا، دەبوا ئەمریکا پەیوەندی لەگەڵ پچڕاندبا نە ئەوەیە کە ببێت بە پاسەوان و چاودێری دزینی نەوتی سوریا لەلایەن ئەمریکاوە و ئێشتا جاشی عەرەبستان و ئاماراتە.
پەکەکە لەهەمووان پارە دەستێنێت و کردار و ئایدیۆلۆژی لای ئەم گرووپە بێ نرخە. لەراستیدا ئەم گرووپە، لەکردەوەدا بۆتە جاش. داعش، ئەلقاعدە، و گرووپەکانی دیکەی تێرۆریستیش لەم رێڕەودان. هەڵبەت پەکەکە و سەرکردەکانی لەقەندیل لەوانەی نەزانن کە پشتیوانی ئەمارات و عەرەبستان، بە هۆی خۆشەویستی ئەم گرووپە تێرۆریستیەوە نییە، بەڵکوو ئەوان بە هۆی دوژمنی لەگەڵ تورکیا بەدوای داردەستێک وەک پەکەکە دەگەڕێن و لەئایندەدا ئەگەر پەیوەندی ئەنکەرە لەگەڵ ریاز و ئەبووزەبی باش بیت، دووبارە پەکەکە دەبێتە قوربانی. ئەمەیە چارەنووسی 40 ساڵ شەڕ و خوێن رشتن و مرۆڤ کوشتنی بە نوێنەرایەتی پەکەکە و باڵەکانی وەک پەژاک و یەپەگە و ….؛ بوون بە هێزی بەکرێگیراو و جاش چارەنووسی هەر لەناو چوونە.