رەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل سەر بە پەکەکە لە دیمانەیەک دا لەگەڵ هاوار وتی پارتی بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی کارگێڕی بەرنامەکانی تورکیا و ئەمریکایە لەناوچەکەدا. ئەم بەرپرسەی پەکەکە وتی: ئەمریکا بەتایبەت لەرێگای ناتۆوە لەدژی پەکەکە یارمەتی تورکیا دەدات.
لەم پێناوەدا دەوری پارتیش ئەنجامی بەرنامەکانە لە هەرێمی کوردستان. پەیوەندی زانیاری پارتی لەگەڵ تورکیا نوێ نییە و دەگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵانی 1960. هەم ئەمریکا و هەم ئیسرائیل، بەریتانیا پارتیان لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان دەزانن چوونکە پەدەکە لەسیاسەتی دەرەکی خۆی بە هەموو هاوسەنگییەوە پشتی بە پشتیوانی دەرەکی بەستووە.
ئەم بەرپرسەی پەکەکە بێ ئاماژە بە بوونی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان و داگیرکردنی زیاتر لە 1000 گون و ئاوارەکردنی هەزاران خەڵکی سڤیل لەدرێژەدا رایگەیاند:
لەهەرێمی کوردستان پێکدادانی سیاسی زاڵە و دێمۆکراسی بوونی نییە، پارتی گوشار بۆ خەڵک و راگەیاندنەکان دێنێت. دادگای سەربەخۆ و دێمۆکرات بوونی نییە. هێشتاش لەبواری دێمۆکراتیک هیچ نەکراو. هەڵسووکەوتیان لەدژی خەڵک فاشیستییە.
ناوبراو ئاماژەی بە بوون و هاتوچۆی پەکەکە و پەژاک و نانەوی ناسەقامگیری و نائارام کردنی سنوورەکانی نێوان ئێڕاق و ئێران نەکرد بەڵام وتی تورکیا دوژمنی بارزانیشە و لەرێفراندۆمی ساڵی 2017 پیشانی دا. تەناتەت لە پرسی کۆنگرەی نەتەوەیش بارزانی لەژێر گوشاری ئەمریکا و تورکیا کشایەوە چوونکە ئەمریکا خوازیاری سەربەخۆیی کورد نییە.