هووشەنگ ئۆسێ نووسەر و رۆژنامەنووسی کوردی سوری و لایەنگری پێشووی پەکەکە لەکاتی بوونی ئۆجالان لەسوریایە. بە لەبەرچاوگرتنی نێزیکی و پەیوەندی خۆی لەگەڵ پەکەکە لەماوەی ساڵانی زۆر دەست پێڕاگەیشتنی بە بەڵگە و سەرچاوە جۆراوجۆرەکان، بەردەوام بابەتی تایبەت لەبارەی پەکەکە بەتایبەت سەرکردەکانی و ناوخۆی ئەم گرووپە بڵاو کردووتەوە.
هووشەنگ ئۆسێ لەفەیسبووکەکەیدا رایگەیاند کە دوای ئاشکرا بوونی زانیاری پەیوەندیدار بە سەرۆکانی پەکەکە رووبەڕووی هێڕش و هەڕەشەی بەربڵاو بوومەوە و ئەندامانی پەکەکە لەپەیوەندیەکدا پێیان وتووم چاوەڕێ مردن بە. ئەم نووسەر دەڵێت: ژیانی من بەڕاستی لەمەترسیدایە و پەکەکە بەتایبەت جەمیل بایک و دۆران کاڵکان بەرپرسی هەرجۆرە رووداوێکن لەدژی من.
ئۆسێ لەبابەتەکەی ئەم دوایەیدا لەبارەی سەرۆی پەکەکە نووسی بووی: قەندیل عەبدۆڵا ئۆجالانیشی کۆشەگیر کردووە و عومەر گونەش پارێزەرەکەیان ناچار کردووە لێدوانەکانی ئۆجالان دوای ئێدیت و سانسۆر کردن لەلایەن قەندیلەوە بڵاو بکاتەوە. ئەم هەواڵە لەکۆمەڵە کوردیەکان بۆتە هۆی تووڕەیی سەرکردانی پەکەکە لەقەندیل. هۆشەنگ دەڵێت: جەمیل بایک و دۆران کاڵکان خوازیاری کوشتنین.
چاودێری مافی مرۆڤ کوردستانی ئێران پێشتریش بابەتێکی ئەم نووسەر و رۆژنامەنووسەی کوردی بڵاو کردۆتەوە.