تەقەی تێرۆریستەکان لەمرۆڤایەتی؛ شەوێک کە بێ ماڵئاوایی تەواو بوو

29ی پووشپەڕی 97 کاژێر 10ی شەو بوو. جادەی پەراوێزی شاری کامیاران وەک هەرشەوێکی دیکە بێدەنگ و بێ هاتۆچوو بوو. هەرچەند خولەک جارێک ئۆتۆمبێلێک بێدەنگییەکەی دەشکاند و دووبارە بێدەنگی زاڵ دەبووەوە و ئارامی هەموو شوێنی دادەگرت. بەڵام ئەو شەوە لەژێر سێبەری ئەو بێدەنگی و ئارامییەدا، شەیتانێک بە ویستێکی خراپەوە لەتاریکی شەو کەمینی دانابوو و چاوەڕوان بوو.

خوڵەکەکانی کاتژمێر نێزیکی 10:30 خولەک دەبووەوە کە جارێک لەوپەڕی شەقامەکەوە چرای گەڕۆکی سوری ئامبۆلانس بینرا. ئامبۆلانسی خاچی سوور بوو کە لەوەێیەوە بەس بە یەک کەسەوە تێدەپەڕی. کۆسار فاتحی شۆفێر و فریادڕەسی ئەم ئۆتۆمبیلەی فریاکەوتن بوو. کۆسار 41 ساڵی بوو لە سرەی شەوانەدا خەریکی خزمەت بوو و لەو شەقامەوە تێدەپەڕی.

کێ دەزانێت کە لەو کاتانەی تاریک و تەنیایدا کۆسار بیری لەچی دەکردەوە؟ بەدڵنیایەوە بەشێکلە مێشکی سەرقاڵی کارێنی سێ ساڵان و کەسرای شەش ساڵان بووە کە شەو لە ماڵی دایکە لەگەڵ هاوسەرکەی بوون تا لەوانەی سبەینێ دووبارە دەنگی هەنگاوەکانی باوکیان بە جۆش و خرۆشە ژیان بێنێتەوە بۆ نێو ماڵ. بەڵام کۆسار ئەو شەوە وەک هەموو شەوانی دیکە سرەی شەوانەی بوو و ئەمە گرنگتر بوو لەوەی کە لەتەنیشت کارێن و کەسرا  بێت. ئەو دەبووا ئەو شەوە لە سرەی شەوانەی خاچی سوور ئامادە بایا و چاوەڕوان تا دەرد و کەسەری هاوڵاتیانی چارەسەر بکات.

کەسرا و کارێن و دایکی هەم دەبوا ئەم تەنیاییە بە هیوای سبەینیەک کەدووبار باوکی لەنێو دەرگاکەوە دەبینێتەوە بەسەر بەرن؛ بەس هەر ئەم هیوایە بوو کە تەنیایی شەوەکانی گەرمی هاوینی و شەوانی درێژی و دڵگیری زستانی چارەسەر دەکرد. پێش ئەوەی کە هەرجار کۆسار بڕوا بۆ سەر ئەرکەکەی یا سرەی شەوانە و ماڵ بە جێ بێڵێت ماڵئاوایی لەکارێن، کەسرا و دایکیان دەکرد و بەمجۆرە گەڕانەوەشی خۆشتر و بەچێشتر بوو.

بەڵام ئەو شەوە جۆرێکی دیکە بوو چیرۆکێک کە بۆ کچە سێ ساڵ و شیرینەکی کۆسار بێ ماڵئاوایی تەواو بوو. کاتێک بەیانی ئەو رۆژە کۆسار لەماڵ دەرکەوت نەکارێن و نەکەسرا و نە دایکیان نەیاندەزانی کە ئەم دواین دیدارە.

کۆسار لەسێ رێیانی بیارە لەرێگای دەرچوون لەکامیاران بۆ سنە دەڕۆیشت و هەرکات نێزیکتر دەبووەوە لە رووداوە ناخۆشەکە. چ کەسێک دەزانێت دواین چرکەکان لەدڵی کەسرا چ تێپەڕ بوو؟ کوڕێکی 6 ساڵان کە دەیویست وەک باوکی بێت. دەیویست بۆ یاەمەتی هاوڵاتیانی یارمەتی مرۆڤایەتی بدات. ئەو دەیزانی دەنگی هەنگاوەکانی باوەکی نەتەنیا بۆ ئەو و خۆشکەکەی بەڵکوو بۆ هەر نەخۆش و بریندارێک کە پێویستی بە یارمەتیە بە واتای ژیان و هیوایە. دەنگی ئاژیری ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن و چرا سوور گەڕۆکەکەی بە واتای دەستپێکردنەوەوی ژیانێکی نوێیە، کەسرا شانازی بە باوکیەوە دەکرد.

چیتر مەودایەک تا شوێنی کەمینەکە نەمابوو،ئۆتۆمبیڵی کۆسار هەرکات پێشتر دەڕۆیشت. خولەک بوو بە چرکە و هەرکات نێزیکتر دەبووەوە لە رووداوە تاڵەکە. لەوانەی دەبووا کات لەکاتی خۆیدا راوەستابا لەوانەی دەبوو مێژوو راوەستابا تا ئەو تەقەیە قەد نەکرابا تا مرۆڤایەتی قوربانی گوولەی شەیتان نەبایا.

هاوسەری کۆسار ئەو رۆە بەیانی وەک هەرۆژێکی دیکە بە هیوای دیداری دووبار لەگەڵ کۆسار ماڵئاوایی کردبوو. ئەو دەیزانی کە شەو ناگەڕێتەوە و تا شەمە بەیانی ناێتەوە ماڵەوە. ئەو دەیزانی دەبێت شەوێکی دیکە لەگەڵ منداڵەکانی بەتەنیا رۆژ بکەنەوە تا دەنگی کلیل لەنێو قفڵی درگاکەدا ببیستنەوە. هەر ئەو کاتەی کە کارێن و کەسرا بۆ زووتر گەیشتن بە باوەشی باوکیان کێبڕکێیان دەدا. هاوسەری کۆسار هەموو تەنیایەکان و دژواریەکانی بەشانازی مرۆڤایەتی فریادڕەسێک تەحەمۆل دەکرد. فریادڕەسێک کە هیوای ژیان بۆ خەڵکی شارەکە بوو.

بەڵام چرکەکان چیتر تەواو دەبوون، چیتر کۆسار دەگەیشتە شوێنی کەمینەکە. بەجارێک دوو تێرۆریست لەشوێنی کەمینەکە هاتنە تەنیشت شەقامەکە و بە چوار گولە کۆساریان پێکا. دوای دەنگی ترسناکی گولەکان وەک بڵێی هەموو شوێنێک بێدەنگی دایپۆشی، وەک بڵێی کات لەجووڵە وەستابوو؛ بەڵی هەموو شت گەیشتە کۆتایی و کۆسار بە جلی خڵپاو لەخوێندا لەسەر رۆلی ئامبۆلانسەکە کەوتبوو. شەیتانەکان بەرەو تاریکی شەو هەڵاتن خۆشحاڵ بوون لەوەی کە مرۆڤایەتیان کوشتبوو. بەڵام لەتاریکی شەودا  و لەتەنشت لاشەی بێ گیان کۆسار پرسیارێک دەمایەوە کە شەیتانەکان هیچ کات نەیانتوانی وڵامی بدەنەوە. بۆ؟

هەواڵەکە رۆژی دیکە لە میدیاکاندا بڵاو بووەوە: شەوی رابردوو کۆسار فاتحی فریادڕەسی 41 ساڵەی جاچی سوور لەکاتی تێپەڕاندنی ئەرکەکەیدا لەسێ رێیانی بیارەی شاری کامیاران بە 4 گولەی بکەرە تێرۆریستەکانی پەژاک شەهید بوو.

 

شلیک تروریست‌ها به انسانیت؛ شبی که بی‌خداحافظی تمام شد

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید