دەزگای واشنگتۆن: ئیزدیەکانی ئێراق؛ قوربانی ناکۆکی لەنێوان پارتی و پەکەکەدان 

دەزگای واشنگتۆن لەئەمریکا وەک ژووری هزراندن و تویژینگەیەک لەشرۆڤەیەدکدا لەبارەی دۆخی ئیزدیەکانی ئێراقەوە .[۱]  نووسیویە:

داعش رۆژی سێیەمی ئووتی 2014 هێرشی کردە سەر شنگال هەڵکەوتوو لە پارێزگای نەینەوا لەباکووری ئێراق. بەم هۆیەوە زیاتر لە 5 هەزار ژن و منداڵی ئیزدی رفێندران و کران بە کوێلە. بە پێی راپۆرتی رێکخراوی نێودەوڵەتی نێزیکەی سێ هەزار ژن و کچ لەناوچەکانی ژێر چاودێری داعش رفێندراون و دوای قاچاخ کردنی لەناوچەکانی دیکە کراونەتە کەێلە. بۆ کۆمەڵگایەک کە زۆر جار هەوڵی کۆمەڵکۆژی لەسەر دراوە، کاریگەری کارەساتی ئەم دوایە بۆ ئەم کەم نەتەوەی نەتەوەیی و ئائینزاییە بە هۆی بیر و بڕواکانیانەوە تا ئەوڕۆکەش درێژەی هەیە. بەراوردەکان باس لەوە دەکەن کە بەشێکی زۆر لەوانە نیو ملیۆن کەسیان هیشتا لە کەمپەکان دەژین کە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانن. شەش ساڵ دوای هێرشی داعش بۆ سەریان وادیارە ئەم گرووپە کەمینە ئائینیە دووبارە رووبەڕووی مەترسی و هەڕەشە بۆتەوە، چوونکە دۆخی شنگال بۆ خۆی جێگای باس و ناکۆکییە، لەڕاستیدا پێکدادان لەسەر ناوچەی شنگال بۆتە هۆی ئەوەی ئیزدیەکان بکەونە نێو هەوراز و نشیوی سیاسەتی کوردیەوە.

ئەم دوایانە، ئیزدیەکان لەنێوان پارتی کەگەورەترین پارتە لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و پەکەکە کە رێکخراوێکە لەنێو لیستی تێرۆریستی ئەمریکا و بەریتانیا و تورکیادا، تووش بووە. هەرچەند پارتی کۆنترۆڵی گشتی ناوچەکەی بەدەستەوەیە بەڵام پەکەکە زیاتر لە 5 هەزار ئەندامی کە پێشتر لە شاخەکانی هەرێم جێگیر بوون و بۆشایی دەسەڵات دوای داعش بووە هۆی بەهێزبوونی پەکەکە.

شنگال؛ ناوچەیەک جێگای ناکۆکی

شنگال کە کوردەکان بەشنگال ناوی دەبەن، لەلایەن ئیداریەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە، بەڵام بەشێکە لە چواردە ناوچە جێ ناکۆکەکەی نیوان بەغا و هەولێر کە دۆخیان بە پێی مادەی 140ی یاسای بنەڕەتی ئێڕاق دیار کراوە. کاتێک کە رژیمی سەدام لەساڵی 2003 رووخا، پارتی و یەکێتی شەرڤانانی خۆیان هەناردە ئەو شوێنانە تا کۆنترۆڵی بکەنەوە. لەکاتێکدا کە یەکیتی ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی کەرکووک بەرەو سنووری ئێرانی لەدەست دا بوو، پارتی باکووری کەرکووک تا سنووری سووریای کۆنترۆڵ دەکرد. بەم جۆرە شنگال کەوتە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەی پارتی.

کاتێک داعش لەساڵی 2014 هێرشی کردە سەر شنگال، چەند هەزار هێزی پێشمەرگە بێ ئەەی بەرگری بکەن کشانەوە. پەکەکە بە بەکارهێنانی ئەم بۆشاییەی ئاسیش، چوونە نێو شنگالەوە و بە دانانی هێڵی پاراستن لە شاخی شنگال، پەستوویەکی دڵنیایە بۆ ئاوارەکان لەدەستی داعش کردەوە. دوای ئەوە پەکەکە بە هۆی یەکینەکانی بەرگری شنگکا (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنانی شنگال (یەژەشە)ی دامەزراند کە ئەنجوومەنی خۆسەری دێمۆکراتیکی شنگال و پارتی ئازادی و دێمۆکراسی ئیزدی باڵی سیاسی یەبەشەی بەدوای خۆیدا هێنا.

پارتیش لەکاردانەوە و بۆ بەهێز کردنی پەیوەندی خۆی لەگەڵ شێخە ئیزدیەکان، هێزەکانی پێشمەرگەی دێرین و فەرمانبەران و سەدان ئیزدی لەچوارچێوی هێزێکدا کۆکردەوە و هاوپمانییەکی لەقەوارەی پێشمەرگە و لەژێر فەرماندەیی قاسم شەشۆ کۆ کردەوە. لەگەڵ ئەمەش، دژوار بڵێین کە ئەم هەوڵانە بۆتە هۆی باش بوونی پەیوندی شێواوی نێوان پارتی و ئیزدیەکان. هەرچەند هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سوپای ئێراق و هێزەکانی پێشمەرگە داعشیان لە نۆڤەمبەری 2015 لەشنگال دەرکرد، بەڵام پەکەکە پێداگری کرد لە سەر مانەوەی لە شنگال.

هەوڵی بەردەوامی پەکەکە بۆ پێکهێنانی پەستوویەک لەنێوان شنگال، قەندیل و باکووری سوریا بووە هۆی لیڵ بوونی زۆرتری نێوان پارتی و پەکەکە. پەکەکە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی وەک دیکتاتۆر و هاوکاری داعش تاوانبار دەکات. هەروەها پەکەکە کە زیاترر لە 500 گوندی هەرێمی کوردستانی داگیر کردووە، ئەم دوایانە چالاکییەکانی خۆی زیاد کردووە تا گورز لە کۆنترۆڵی پارتی لە باکووری ئێراق و شنگال بوەشێنیت.

هەوڵە سەرنەکەوتووەکانی پارتی بۆ بەدی هێنانی سەربەخۆیی تەواو لە ناوچەکەش پرسەکانی ئاڵۆزتر کردووە. دوای راپرسی سەربەخۆی کوردستان لە 25 نۆڤەمبەری 2017، هێزەکانی پێشمەرگە ناچار بوون لەناوچە جێ ناکۆکەکان وەک کەرکووک و شنگال بکشێنەوە کە ئەمە بووە هۆی زیان گەیاندن بە روخساری پارتی لە کۆمەڵگای ئیزدیەکان. تا ئەوڕۆ زیادکردنی دزەی هێزەکانی حەشدی شەعبی کە ئێران پاڵپشتیان دەکات لەشنگال و پشتیوانیان لە یەپەگەشی پەکەکە، گۆشەگیربوونی زیاتری پارتی لە ناوچەکە بەدوای خۆیدا هێناوە. پارتی ناتوانێت بە سڕینەوەی پەکەکە لە ناوچەکە، شنگال بخاتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەوە، و ئەمە بۆتە هۆی کەم بوونەوەی ئاستی دزەی سیاسی – کۆمەڵایەتی پارتەکی بارزانی. لەم کاتەدا، بوونی حەشدی شەعبی کە زۆرتر شێعەن هەڕەشەیەکی نوێیە بۆ ئیزدیەکان. قاسم شەشۆ کە پارتی پاڵپشتی دەکات لەگەڵ باڵەکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی پەیوەندیەکی باشی نییە.

رێکەوتنی شنگال بۆتە هۆی زیادبوونی ململانییەکان

دەوڵەتی بەغا کە پێکدادانی کوردان لەگەڵ یەکتری بەدەرفەتێکی دەزانێت وادیارە خۆشحاڵ بێت لەدەوری حەشدی شەعبی لە شنگال. لەگەڵ ئەمەش، تورکیاش بەهۆی بوونی بەردەوامی پەکەکە لەناوچەکە هاتووتە نێو ناوچەکە و دەڵێت رێگا نادەن شنگال ببێتە قەندیلی دووەم. قەندیل لەباکووری ئێراق لە ماوەی دەیان ساڵدا وەک بنکەی پەکەکە لەئێراق بوو و ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دوایەی تورکیا لەدژی پەکەکە لەباکووری ئێراق و شنگال کە ئارمانجی کۆتایی هێنان بە پەکەکەیە بۆتە هۆی زیادبوونی ململانێ و ناکۆکی لەنێوان پارتی و پەکەکە.

پاڵپشتی سەرەتایی و زارەکی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەئۆپراسیۆنی تورکیا لەدژی پەکەکە ئاشکرایە. گوشاری ئۆپراسیۆنەکانی ئەنکەرە لەدژی پەکەکە راشکاوانە کاریگەری لەسەر بەغاش هەبووە چوونکە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری ئێراق، رۆژی نۆیەمی ئۆکتۆبەر باسی لە رێکەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاسایش و ئاسایی کردنەوەی دۆخە کرد کە لەژێر چاودێری ژانین هنیس – پلاسچارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئێراقەوە واژۆ کراوە و ئەمریکا و بەریتانیا و تورکیاش پاڵپشتیان کردووە. لەگەڵ ئەمەش بەلەبەرچاوگرتنی ئارمانجی سەرەکی بۆ سڕینەوەی هێزەکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی لەناوچەکە، ئیزدیەکان هەنگاوی سەربازی شێمانەکراو لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان لەم ناوچەیە وەک هەڕەشەیەکی گەورە دەبینن.

بۆیە سەیر نییە کە ناکۆکی نێوان پارتی و پەکەکە لەدوای ئەم رێکەوتننامەیە زیاد بکات. لە 8ی ئۆکتۆبەر پارتی، پەکەکەی تاوانبار کرد بە تێرۆری قازی ساڵح، بەرپرسێکی ئاسایشی دەروازەی سنووری سەرزیرێ لەپارێزگای دهۆک. لە 26ی ئۆکتۆبەر کاتێک کە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە دوازدە ئەندامی پەکەکە لەکاتی ئامادەکاری بۆ هێرشێکی تێرۆریستی لەدژی شوێنی دیپلۆماتە دەرەکییەکان لەهەولیر دەستگیر کران، گوشارەکان زیاتر بوون. پەکەکەش لەکاردانەوەی لەدژی پارتی، بەرپرسیارتی هێرش بۆ سەر هێڵی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لەنێزیکی پارێزگای مێردینی گرتە ئەستۆ کە بووە هۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوت و لەئەنجامدا نیزیکەی 100 ملیۆن دۆلار زیانی بەدی هێنا. سەرەتای مانگی نۆڤەمبەر، لەگەڵ تەقینەوەی بۆمبێک لەپاڵ جادەیەک لە پارێزگای دهۆک دوو پێشمەرگە کوژران.

هەرچەند دەوڵەتی ناوەندی ئێراق بە پێی رێکەوتن و بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش، دوو تاقم پۆلیسی فیدراڵی لە 20 نۆڤەمبەر هەناردە شنگال، بەڵام باس لەبارەی شێوەی بەڕێوەبردن و دەرکردنی هێزەکانی سەر بە پەکەکە. لەم ناوچەیە درێژەی هەیە. قەدیر قاچاخ بەرپرسی پارتی لەشنگال پێشتر وتبووی کە دەرچوونی پەکەکە لەهەندێک ناوچە بەس نمایشی بانگەشەییە.

بەلەبەرچاو گرتنی ئەمەی کە پێکدادان لەنێوان پارتی و پەکەکە روو لەزیادکردنە، ئیزدیەکان لەشنگال لەگەڵ کێشەی زیاتر رووبەڕوو دەبنەوە. تەنانەت پێش داعش ئیزدیەکان بە هۆی بیرو بۆچوونەکانیەوە زۆرجار هێرشیان کراوتە سەر. پادشاکانی موسڵ، بەغا و ئامەد لەگەڵ گەورە خۆجێیە کوردەکان هەموویان لەکۆمەڵکوژی ئیزدیەکان لەسەردەمی ئۆسمانییەکان دەوریان هەبوو. دۆخی شنگال لەسەردەمی سەرپەرشتیاری ئێراقدا ناسەقامگیر بوو، لەکاتێکدا کە ئیزدیەکان لەساڵی 1969 بە بیانووی چاکسازی جووتیاری و کشت و کاڵ کەوتنە بەر سیاسەتی بەعەرەب کردنی رژیمی بەعس. بەم هۆیەوە زۆرێک لە ئیزدیەکان مافی خۆیانە کە نیگەرانی ململانییەکان لەناوچەی شنگال بن چوونکە شەڕ دەبێتە هۆی قوربانی بوونیان.

ئێستا مەزەندە دەکرێت کە جگە لەم ململانێیە، 350 هەزار ئیزدی دانیشتوو لە کەمپی ئاوارەکانیش بە هۆی کێشەی ئاسایش و ژێرخانییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان. پێکدادانەکانی ئەم دوایە لەنێوان کوردان وەبیرهێنەری شەڕەکانیان لەگەڵ یەکترە کە لەدەیەی 1990 ئەنجام درا کە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا بوو و بووە هۆی کوژرانی سەدان کەسی سڤیل و سەرباز کە بەمەبەستی کۆنترۆڵی ناوچەکە شەڕیان دەکرد. لەرۆژی دووەمی نۆڤەمبەر، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، وتی کە مێژوو دەبینێت کە ئێمە شەڕمان لەگەڵکوردەکان حەرام کردووە. لەگەڵ ئەمەش، لەوانەی پێداگری پەکەکە بۆ دەرچوون لە ناوچەکە لەچوارچێوی رێکەوتنی شنگال و زیادبوونی ناکۆکیەکان لەگەڵ پارتی درێژەی هەبێت و کەمینەی ئیزدی دەزانێت کە ئەوان قوربانی هاوبەشی ململانێین لەشنگال.

نووسەر: محەمەد ئالاجا

[۱]. https://www.washingtoninstitute.org/policy-analysis/iraqi-yazidis-trapped-between-kdp-and-pkk

 

موسسه واشنگتن: ایزدی‌های عراق؛ قربانی تنش بین پارتی و پ.ک.ک

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید