وەزارەتی دادی ئەمریکا لەراپۆرتێکدا لەبارەی دەستگیری ئەندامێکی یەپەگە لەدۆسیەی هێرش بۆ سەر باڵەخانەی پارلمانی فلۆریدا بە هێنانی ئەم رەستەیە (یەپەگە باڵی پەکەکەیە) پەیوەندی نیوان ئەم دوو گرووپە تێرۆریستیەی پەژراند. وەزارەتی دادی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەیەک [1] رایگەیاندووە کە دەنیل باکر لەشاری تالاهاسی ئیالەتی فلۆریدای ئەمریکا بە تاوانی پەیوەندی کردن بە ناوەڕۆکی هەڕەشەی مرۆڤ رفاندن دەستگیر کراوە.
بەمجۆرە وەزارەتی دادی ئەمریکا بە بەکارهێنانی باڵی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە بۆ یەپەگە لەدۆسیەی هێرش بۆ سەر باڵەخانی پەرلەمانی فلۆریدا پەیوەندی نێوان ئەم دوو گرووپەی پەژراند. بە پێی ئەم راپۆرتە، باکر رۆژی یەکشەمە 10ی چلە لەهێرشێکدا کەبۆ سەر باڵەخانی پەرلەمان لەئیالەتی فلۆریدا کرا بەشدار بووە و بە چەکدارکردنی کەسانی دیکە هانی داون کە بڕۆنە ئەو شوێنەوە. باکر ساڵی 2017 لەسوریا ئەندامی یەپەگە بووو و لە ئەکاونتەکانی لەسۆشیال میدیا دەستنیشانی کردووە کە لەخولی پەروەردەی گولەهاوێشتنی تاقانە بەشدار بووە و لەهەندێک لە فیلمە دێکۆمێنتاریەکان دەبیندرێت.
وەزارەتی دادی ئەمریکا بە فەرمی بوونی پەیوەندی نێوان یەپەگە و پەکەکەی پەژراندووە و لەرەستەی یەپەگە باڵی پەکەکەیە لەسوریا کە دەوڵەتی ئەمریکا وەک گرووپێکی تێرۆریستی ناودێری کردووە، لەبەیانییەی ئەم دەزگای فیدراڵەدا هاتووە.
شایانی باسە پێشتر ئەمریکا بۆ پێشوە بردنی ئارمانجەکانی لەسوریا و هەروەها بەکارهێنانی پەکەکە وەک ئامرازێک ناوی یەپەگەی وەک باڵی پەکەکە نەپەژراند. هەروەها لە 28 ی ئاڤرێلی 2016 لەکۆمیتەی خزمەتگوزاری هێزە چەکدارەکانی سنای ئەمریکا، سناتۆر لیندسی گراهام بە هۆی پشتیوانی پنتاگۆن لەپەکەکە/یەپەگە چەندین پرسیاری لە وەزارەتی بەرگری ئەوکاتەی ئەمریکا واتە ئشتۆن کارتر پرسی. کارتر لەو دانیشتنەدا جەختی کردەوە کە یەپەگە باڵی سەربازی پەیەدەیە. [2]
شایانی باسە لەکاتێکدا کە میدیاکانی رۆژئاوا هەوڵ دەدەن تا وێنایەکی پۆزەتیڤ لەئەندامانی پەکەکە لە قەوارەی یەپەگە پیشان بدەن، ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی تا ژمارەیەک لە گەنجانی رۆژئاوایی بەتایبەت ئانارشیستەکان بکەونە ژێرکاریگەری و ببنە ئەندامی ئەم گرووپە تێرۆریستییە. ئەم کەسانە دوای بینینی پەروەردەی سەربازی دەگەڕنەوە وڵاتەکەیان و زۆرێک لەکارناسان ئەم کەسانە وەک مەترسییەکی رژد بۆسەر سەقامگیری و ئاسایش وڵاتەکەیان دەزانن. کارناسە جۆراوجۆرەکان لەبواری سیاسەتی رۆژئاوا لەمەڕ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پەکەکە لە روانگەیەکی دووفاقیدان. لەلایەن نێوی پەکەکە لەلیستی تێرۆریستی یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا و ناتۆدایە و لەلایەکی دیکە یەپەگە ئازادانە لەوڵاتە رۆژئاوایەکان چالاکی هەیە و یارمەتی بەربڵاوی دارایی و چەک و تەقەمەنی وەردەگرێت. [3]
[۱].https://www.justice.gov/usao-ndfl/pr/tallahassee-man-arrested-inciting-violence-florida-capitol-building
[۲].https://www.youtube.com/watch?v=vTh1HDZ-Buk
[۳].https://www.youtube.com/watch?v=vBAghYPwl-4