میدیاکانی سەر بە بارزانی: پەکەکە کارگێڕی سیاسەتەکانی تورکیایە

کەمالیستەکان دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا، ستراتژیەکی مەترسیدار و نەژادپەرەستانەیان لەبەرانبەر کورد گرتە پێش. ئەم ستراتژیەش لەناوبردنی خەڵکی کوردە. ئەم سیاسەتەی کەمالیستەکان هێشتاش بەردەوامە بەڵام کاتێک کەمالیستەکان زانیان ئەم کردەوە تێکدەرانە بەس نییە بەدوای ستراتژیەکی دیکەدا رۆشتن. واتە دامەزراندنی پەکەکە؛ کەمالیستەکانیش بۆ خۆیان دەیانزانی پەکەکە رەوتی لەناوبردنی کوردان درێژە دەدات و ئەم سیاسەتە هێشتاش درێژەی هەیە.

بۆ دەستنیشان کردنی دەوری پەکەکە پێویستە بڵێم پێش ئەوەی کە کەمالیستەکان چیان کرد و ئەوڕۆکە چ دەکەن و دواتر ئەمە لەگەڵ کردەوەکانی پەکەکە بەراورد بکەین. بەمجۆرە تێدەگەین کە چۆن دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە لەهانگاوێکی هاوئاهەنگ و بەرنامەیەکی هاوبەش و پیسی دا بەشدار بوون و هێشتاش درێژەی دەدەن.

ئەوەی دەوڵەتی کەمالیست ئەنجامی دا

کوردەکانی لەسەردەمی ئۆسمانی لەدۆخی ئۆتۆنۆمی سنوورداردا بوون. دەسەڵاتی ناوەندی ئۆسمانی لەگەڵ کوردان کێشەیگەورەی هەبوو. ئۆسمانییەکان بەرنامەی لەناوبردنی کوردانیان نەبوو و شووناسیانیان دەپەژراند. خەڵکی کورد بە شێوازی ئاسایی دەژیان. لەئاست هەوڵدان بۆ پەرەپێدان و پێشکەوتنی زمان و فەرهەنگی خۆیان بوون. خودی کوردانیش بەرپرسیاری ناوچەی خۆیان بوون. کەمالیستەکان جێگرەوەی ئۆسمانیەکان بوون. هەوڵیان دا دەوڵەتی کەمالیستی دابمەزرێنن و کۆنترۆڵی بەدەستەوە بگرن. بۆ ئەمەش پێویستی بە پشتیوانی کوردان بوو. لەم پێناوەدا ئاتاتۆرک لەگەڵ کوردان کەوتە دانوستاندنەوە. بۆیە پاڵپشتی کوردەکان لەئاتاتۆرک زۆر گرنگ بوو. ئاتاتۆرک خۆی ئاماژە بە گرنگیە دەدات. ئاتاتۆرک و هەڤاڵانی بۆ بەدەست هێنانی پاڵپشتی کوردەکان بەپێویستیان بینی لەچاو سەردەمی ئۆسمانی داخوازی زیاتری کوردان پەسەند بکەن. بۆیەش خوسەریەکی بەربڵاویان لەقەوارەی فیدراڵی پێشنیاز کرد بە کوردەکان.

 

سەرەڕای ئەوەی کە بەشێکی زۆر لەکوردەکان دەیانزانی ئاتاتۆرک و هەڤاڵانی کورد هەڵدەخەڵەتێنیت بەڵام نەیانتوانی پێش لەهاوکاری بەشێکی دیکە لەکوردەکان بگرن. بەڵام ئەو بەشە لەکوردان کە بڕوایان بە ئاتاتۆرک نەبوو لەبوارەکانی دیکە چالاک بوون و لەساڵی 1919 لەقۆچگری سەرهەڵدانی گەورەیان لەدژی ئاتاتۆرک داگرساند. کەمالیستەکان کۆمەڵکوژیان کردن. ئاتاتۆرک و هەڤاڵانی بە پشتیوانی کوردان بوونە خاوەن دەوڵەت و بە پێی بەرژەوەندی خۆیان سیاسەت و ستراتژیان دانا. ئاتاتۆرک لەدەوڵەتی نوێی بوونی کوردانی رەت کردەوە  و رایگەیاند کە کوردەکانیش تورکن. هەموو نرخەکانی کوردانی قەدەخە کرد و ستەمێکی بێ سنووری لەدژی کوردان دەستپێکرد. لەم پێناوەدا سیاسەتێکی بەردەوامی گرتە پێش خۆی. تەنانەت هەموو نووسەران و خوێنەرانی زانکۆ بۆ سەلماندنی ئەم گریمانەیە درۆ و نەژادپەرەستیانەیە دەست بەکار بوون.

سەرکردەکانی کورد لەبەرانبەر ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی کەمالیست بێدەنگ نەبوون و بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان تێکۆشانیان کرد. ئەم سەرهەڵدانانا لەساڵی 1925 دەستی پێکرد و تا سا‌ڵی 1938 درێژەی هەبوو. بەڵام هەموو سەرهەڵدانەکان کۆمەڵکوژ کران. کەمالیستەکان گەیشتنە ئەم بڕوایە کە پرسی کورد بسڕنەوە. بۆیە وتیان کوردستان دەکەینە گۆڕستان. شێخ و ئاغا و بەڕیوەبەر و سەرۆک خێڵ و مەلای قوتابخانەکانی ئائینی بۆ دەوریان بۆ کوردان گێڕا. کەمالیستەکان هەموو نەتەوەی کورد و سەرکردەکانیان وەک دوژمن راگەیاند وسیاسەتی توندیان لەدژیان گرتە بەر. بۆ بیڕێزی پێیان هەر کارێکیان کرد.

قەدەخەی بەربڵاو و یاسای داگیرکەرانە و فاشیستی پەسەند کرا.

لەم قۆناخەدا سیستمی گۆڕینی کوردان بۆ تورک بونیاد نرا و جیلی نوێ دوور خرایەوە لە نرخ و زمانی کوردی. راستییەکە ئەمەیە کە دوای شکستی سەرهەڵدانەکانی کورد تا ساڵی 60 و هەفتادی زائینی دەنگێک لەکوردەەوە دەرنەکەوت. کوردەکان دەرفەت و توانای دامەزراندنی رێکخستنێکی نوێیان نەبوو. چوونکە هەموو شتێک قەدەخە بوو. هەرجۆرە رێکخراوێکی کوردی رووبەڕووی مەترسی دەبووەوە. کوردەکان نەیاندەتوانی مافی نەتەوەیی، کۆمەڵایەتی و دێمۆکراتیک خۆیان داوا بکەن. سەرۆک کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای کورد وازیان لە چالاکی هێنا و خۆیان رادەست کرد. بەڵام دووبارە دەوڵەتی تورکی لێیان دەترسا و بۆیە لەبارەیانەوە راپۆرتی ئامادە و سیستمی سیخۆڕی لەدژیان لەنێو کۆمەڵگادا دامەزراند.

لە راپۆرتێکی دەوڵەتدا لەبارەی شێخ و ئاغا و سەرۆک خێل ئاماژە بە خاڵی مەترسیدا کراوە. نێوی هەموویان هاتووە و ژمارەیەک چەک و پارەشیان بۆ دەسنیشان کراوە. خاڵی سەیر ئەمەیە کە هەمووی ئەمانە وەک مەترسی بۆ دەوڵەت ناسێندرابوون. لەراپۆرتێکدا، ئەوان وەک پتانسێلی سەرهەڵدان ناسێندرابوون. تەنانەت بە پێی تایبەتمەندی کەسایەتییەکانیان دەستنشان کرابوون کە کەی بخرێنە نێو ئیشەوە.

کاتێک دوای دەیەی شەست و هەفتا دەوڵەت زانی بەدەستگیری و لەگرتووخانەکردن ناتوانێت کوردان لەناو ببات ستراتژیەکەی گۆڕی. بڕیاری دا بە نێوی کوردەوە پرۆژەی لەناوبردنی نەتەوەیی دابمەزرێنێت و لەرێگای ئەوەوە لەناوبردنی دوولایەنەی کوردان دەست پێبکات. پەکەکە بۆ ئەم مەبەستە و لەپەیوەندی لەگەڵ ئەم ستراتژیە وەک رێکخراوێکی کرداری دامەزرا.

ئەوەی پەکەکە ئەنجامی دا و ئەنجامی دەدات

پەکەکە لەرۆژی دامەزراندنیەوە بە پێی ستراتژی دەوڵەتی تورکیا جووڵاوە.

  • پەکەکە لەدەستپێکەوە بەشێوازی رادیکاڵ خوازیاری دەوڵەتی سەربەخۆ و یەکگرتنی کوردستان بوو (وەک دروشمی سەرەتایی کەمالیستەکان). پەکەکە هەمووی ئەو کوردانەی کە خوازیاری سەربەخۆیی نەبوون و تەنانەت فیدرالیزمیان دەویست و یا پشتیوانیان لەشەڕی چەکداری نەدەکرد وەک دوژمن ناساند و بەم ستراتژیە گەنجانی کوردی لەتەنیشت خۆی کۆ کردەوە. دوای ئەوە بینیم کە دژی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردیە. تەنانەت دژی خۆسەری و فیدرالیزمە بۆ کوردان. گەنجانی کوردی بۆ بەڕێوەبردنی ستراتژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە کوشت دا. ئەم شەڕە سنووردار نەما بە باکووری کوردستانەوە و ئێستا لەدژی کوردان لەرۆژئاوا، باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانیش شەڕ درێژەی هەیە.
  • پەکەکە هەموو رێکخراو پارتە کوردیەکان وەک دوژمن رادەگەینێت. لەبنەڕەتدا وەک دەوڵەت پێشی لەرێکخستن کردنی کوردان گرت. لەدژی هەموو حزب و رێکخراوە کوردیەکان شەڕی راگەیاند. ئەوانەی کە لایەنگری کورد بونن لەپێناو ئارمانج و بەرنامەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا وەک دوژمن ناسێندران. لەئانجامدا دەوڵەت هەموو رێکخراوە کوردیەکانی لەباکووری کوردستان لەناو برد.

پەکەکە لەساڵی 1979 لەرۆژئاوای کورستانیش خەریکی لەناوبردنی حزبە کوردیەکان بوو و ئەوڕۆکەش رێگا بە هیچ یەک لەو پارتانە نادا چالاکیان هەبێت. بۆ لەناوبردنی ئەم حزب و رێکخستنانەی کورد، چالاکییەکانی پەرە پێدا. تەنانەت سەرکردە و بەرپرسانی پارتە کوردیەکانی لەگرتوخانە کرد. لەباشووری کوردستانیش بۆ لەنێو بردنی رێکخراو و پارتە کوردیەکان دەستێوەردانی کرد. هەموو حزب و رێکخراوە کوردیەکانی ناڕەوا ناساند و بە سەرکردەکانی کورد بێ ڕێزی دەکات. پەکەکە بە تایبەت دەیەوەێت پارتی لەناوببات. چوونکە گەر لەناوبچێت رێکخراوێکی مێژوویی، ئاریستۆکرات، کۆمەڵایەتی و بەهێز لەناودەچێت و بۆیە پارت و رێکخراوەکانی دیکەش لەناو دەچن. بۆیە کورد بێ گەورە دەبن. بەم جۆرە خزمەتی پەکەکە بە دەوڵەتی کەمالیستی تورکیا ئاسانتر دەبێت. پەکەکە لەرۆژهەڵاتی کوردستانیش پەژاکی دامەزراند تا پارت و رێکخراوە کوردیەکان لەناوببات.

  • دەوڵەتی داگیرکەر لەڕێگای پەکەکە جیل کوژی کوردان ئەنجام دەدات. تائێستا دەیان هەزار کورد لەلایەن پەکەکەوە کوژراون.
  • پەکەکە لەسەرەتای چالاکییەکانیەوە لەساڵانی 1979-19878 وەک دەوڵەت کەمالیستی تورکیا لەدژی شێخ، ئاغا و سەرۆک خێڵی کوردان شەڕی راگەیاند و لەسیاسەتی چەپەکانی کوردستان لەدژی دەرەبەگەیاتی کەڵکی خراپی وەرگرت و زۆربەی سەرکردە کوردەکانی کوشت. ئەمە هەر ئەو سیاسەتی دەوڵەتی تورکیابوو. ئەو بەشە لەسەرکردە کوردەکان کە مانەوە بەدەستی پەکەکە کوژران. لەلایەکی دیکەوە پەکەکە بەتایبەت لەدژی سەرکرد و بەرپرسانی باشووری کوردستان شەڕی دەست پێکرد.

پەکەکە دەزانێت بزاڤی باشووری کوردستان بزووتنەوەیەکی ئاریستۆکراتە بەم مەبەستە بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی بارزانی و مەسعوود بارزانی و کادیرەکان پارتی و رۆشنبیرانی ئەم ماڵباتە شەڕ دەکات.

  • دەوڵەتی تورکیا لەرێگای پەکەکەوە لەدژی زمان، مێژوو، ئاڵا و خاکی کوردستان دوژمنییەکی بەهێز بەڕێوە دەبات. پەکەکە لەهەرکوێ ئاڵای کوردستان گەشاوە بێت دێنێتیە خوارەوە و راشکاوانە دوژمنیەکەی رادەگەینێت.
  • دەوڵەتی داگیرکار لەرێگای پەکەکە لەدژی هەرێمی کوردستان درێژە بە شەڕ دەدات. ئۆجالان راشکاوانە لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند: ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێت ئیسرائیلی دووەم دابمەزرێنن با بڕۆین و پێش لەم دەوڵەت کوردیە بگرین. پەکەکە بە پاڵپشتی داگیرکەری تورکیا، هێرشی کردە سەر پارتی و یەکێتی و چەند هەزار پێشمەرگەی کوشت.

دوای راگەیاندنی فەرمی دامەزراندنی هەرێمی کوردستان، پەکەکە بەفەرمی نەیناسی و لەدژی شەڕی راگەیاند. کاتێک لەساڵی 2017 بۆ سەربەخۆیی کوردستان راپرسی کرا پەکەکە راشکاوانە لەدژی هەڵوێستی نواند. تەنانەت لە داگیرکردنی کەرکووک هاوکاری و بەشداری کرد.

پەکەکە ئەم دوایانە راشکاوانە دەڵێت بۆ لەناوبردنی هەرێمی کوردستان شەڕ دەکات و هەوڵ دەدات. پرسیارێک کە دێتە ئاراوە ئەوەیە کە گەر پەکەکە بەڕاستی حزبێکی کوردیە بۆ لەدژی هەرێمی کوردستانە؟ بۆ بە پاڵپشتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەدژی هەرێمی کوردستان شەڕ دەکات؟ شەڕێک کە تائێستا هەزاران گەنجی کوردی بەکوشت داوە. هەروەها پەکەکە بۆتە هۆی ئەوەی کە ناوچە کوردنشینەکان لەرۆژئاوای کوردستان لەسەردەستی تورکیا داگیر بکرێن و گەنجانی کورد بکاتە جاش و شەرڤان. گەر هەنگاوەکانی دەوڵەتی کەمالیست و پەکەکە لەدژی کوردان پێکەوە بەراورد بکەین خاڵی جیاواز روون دەبنەوە کە هەرئەو سیاسەتە هاوبەشە دژەکوردیەی دەوڵەتی داگیرکار و پەکەکە لەدژی کوردانە. ئارمانجی کۆتایی ئەم سیاسەتە لەناوبردنی کوردانە.[1]

[۱].https://www.basnews.com/kr/babat/665727

 

رسانه وابسته به بارزانی: پ.ک.ک مجری سیاست‌های ترکیه است

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید