ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی دووشەمە رەخنەی لە بەیانییەکەی ئەمریکا لەبارەی هێرشە تێرۆریستیەکای ئەم دوایانە کە بووە هۆی کوژرانی 13 هاوڵاتی تورکیا لەلایەن پەکەکەوە لەناوچەی گارە لە باکووری ئێراق. ئەردۆغان لەقسەکانیدا لەکۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدانی زاڵ لەپارێزگای ریزە لەناوچەی دەریای سیاوتی: ئەمریکا لەتەنیشت پەکەکە و باڵە سوریەکەی واتە یەپەگە دایە و بە بارهەڵگر چەک و تەقەمەنیان بۆ دەنێرێت. بەیانییەکەی ئەمریکا لەمەڕ کوژارانی هاوڵاتیانی تورکیا لەلایەن پەکەکە لەباکووری ئێراق گاڵتەجاڕی بوو. ئەوان باس لەوە دەکەن کە پشتیوانی لەپەکەکە ناکەن بەڵام بەدڵنیایەوە ئەمە دەکەن. گەر دەتانەوێت ئێمە لەئاست جیهانی و لەناتۆدا بمێنینەوە دەبێت واز لە پاڵپشتی کردنی تێرۆریستان بێنن. ئەردۆغان بە ئەمریکای وت: ئەمە یەکەمین کوشتنی خەڵکی سڤیل لەلایەن پەکەکەوە نییە.
لێدوانەکانی ئەردۆغان دوای وەشانی بەیانییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەم رووداوەوە راگەیندرا.
وەزیری دەرەوی تورکیا مەولوود چاووش ئۆغڵوو رۆژی دووشەمەش بە توندی رەخنەی لە وڵاتانی رۆژئاوایی بە هۆی ستانداردی دوانی و کرداری بژارەییان لەمەڕ تێرۆریزم کرد. چاووش ئۆغڵوو لەتویترەکەیدا نووسی: ستانداردی دووانی جیهانی رۆژئاوا لەمەڕ تێرۆریزم و کردارە بژارەیەکەی لەبارەی تێرۆریزمی باش و تێرۆریزمی خراپ هێشتاش درێژەی هەیە. ئەو وتی: ئێمە هەرگیز وەک زۆرێک لە وڵاتانی رۆژئاوایی رواڵەتکار نەبووین. سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاند کە تورکیا لەقۆناخی یەکەمی ئۆپراسیۆنی پەنجەی داڵی دوومەی، 42 هێزی پەکەکە لەحەشارگاکان و ئەشکەوتەکاندا کوژران. ئەو وتی: تورکیا شەڕ لەگەڵ تێرۆریزم تا بن بڕکردنی دواین تێرۆریست درێژە پێدەدات. لەهەرکوێ بن خۆیان حەشار دابێت، لەسوریا، ئێراق، چیتر هیچ کوێ ئاسایشی نییە.
خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیاش وتی: تورکیا ئامادەی یارمەتیدان بە ئێراقە بۆ خاوێنکردنی تێرۆریستەکان لەناوچەکەیە. دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش بوونی پەکەکە لەشنگال جێ پەسەند نابێنێت و داوا لەملیشیاکانی پەکەکە دەکات ناوچەکە چۆڵ بکەن. [1]
لەکەشی سیاسی و راگەیاندنی تورکیاش کاردانەوەکان بۆ رووداوەکانی گارە درێژەی هەیە. لەتورکیاش جگە لەدەوڵەت، خەڵکیش لەکەشی ئەنتەرنیت لەشێوی کاردانەوەی ئەمریکا بۆ سەرکۆنەکردنی بەمەرجی پەکەکە ناراحەتن. ئۆمەر کزیلجیک لەدەزگای ستا لەئەنکەرە لەدیمانەیەکدا باسی کاردانەوەیکانی ئەمریکای لەمبارەوە و ئایندەی پەیوەندیەکانی ئەمریکا و تورکیا کردووە کە لەبارەی پرسی پشتیوانی ئەمریکا لەیەپەگەوە رووبەڕووی کێشەی زۆر بوونەتەوە.
ئۆمەر کزیلجیک لەوڵامی ئەم پرسیارە کە ئەمریکا بۆ ناچاربوو هەڵوێستی بەمەرج لەمەڕ کوژرانی 13دیلەکە لەکوێستانەکانی باکووری ئێراق بگوڕێت و ئەم گۆڕانکاریە لە هەڵوێستە تا چ ئاستێک گرنگە وتی: پێش هەموو شتێک دەبێت ئیدانەی دەستپێک کە بە شێوازی بەمەرج بوو بووە هۆی ئەوەی متمانەی زاڵ لەبارەی پەیوەندی هەردوو وڵاتەوە بۆ تورکیا جێگای پەسەند نەبێت و تەنانەت واق کەر بێت. چۆنکە ئەم کاردانەوە بەو واتایەیە کە تورکیا رای گشتی بۆ زانیاریەکانی خۆی ئامادە دەکات تا پرسی کوشتنی 13 دیلەکە لەدەست پەکەکە بۆ رای گشتی بە پێی گێڕانەوەکانی دەوڵەت بێت. گەر بە دوای هۆکاری ئەم بابەتە بگەڕێین، دەبێت بڵێن زۆربەی بەرپرسانی دەوڵەتی بایدن لەخولی پێشووی ئەم دەوڵەتەش لەبەرەی دژبەرانی تورکیادا بوون و بانگەشی قورسیان لەدژی تورکیا دەکرد. هەروەها لەپرسی دژایەتی تورکیا بە پاڵپشتی ئەمریکا لەئەپەگە لەباکووری سوریا دەبێت بگوترێت ئەم کەسانە لەژێر کاریگەری بانگەشەکانی پەکەکەدان. ئێستا کە گەیشتوونەتە دەسەڵات، پێم وایە کاردانەوەی بەمەرجیانیش لەئەنجام و کاریگەری کەشی ئەقڵیەتی پێشووی ئەواندایە. بەڵام کاتێک رووبەڕووی کاردانەوەکانی بەرپرسانی تورکیا بوونەوە ناچار بوون ئەقڵیەتیان بگوڕن و پەکەکە بەرپرسی ئەم تاوانانە بناسێنن. چوونکە دیار بوو کە کوشتنی دیلەکان لەسەردەستی پەکەکە ئەنجام دراوە. پرسی هەوڵی رژدی تورکیا بۆ گواستنەوەی لاشەی ئەم 13 کەسە دەسەلمێنێت کە ئەوانەی پەکەکە دەیڵێت دەرۆیە. وادەزانم ئەم پرسە پیشانی دا تا چ ئاستێک پێویستە لەپەیوەندی لەنێوان دو وڵاتدا متمانە دروست بکرێت. لەدەرەوەی ئەمە لەئایندەدا ململانێ نێوان تورکیا و دەوڵەتی بایدن دەبینین.
ئەم کارناسەی ئاسایش لەدەزگای ستا لەبارەی ناکۆکی نێوان دەوڵەتی نوێ ئەمریکا و ئەنکەرەش وتی: بەڕای من ناکۆکی سەرەکی، کەشی دوژمنانەی واشنگتۆنە لەدژی تورکیا. ئەمە بۆتە هۆیە ئەوەی تا دوو لایەن متمانە بە یەک نەکەن. لەهەمووی گرنگتر پرسی پشتیوانی ئەمریکا لەیەپەگەیە کە بۆ تورکیا پەسەند ناکرێت. تا کاتێک کە واشنگتۆن پاڵپشتی یەپەگە بکات پێ ناچێت پەیوەندی تورکیا و ئەمریکا ئاسایی ببنەوە. هەروەها پرسی کڕینی مووشەکی رووسیش هەیە. بەڵام لەهەردوو لا دەرفەرتی پێویست بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی هەیە و بەس پێویستە ئیرادەی پێویست بۆ ئاسانکاری هەبێت. جگە لەمە ئەمریکییەکان لەرۆژهەڵاتی ناویندا لاواز دەبن چوونکە هاوکات لەگەڵ چین و رووسیا لەپێکداداندایە و هەڵبەت لەرۆژهەڵاتی ناوین لەگەڵ ئێرانیش لەپێکداداندان و گەر تورکیاش بە خۆیەوە سەرقاڵ بکات لەبەرژەوەندی ئەودا نابێت. پرسی گەورەی ناوخۆئیش هەیە. [2]
[۱].https://www.farsnews.ir/en/news/13991127000765/Erdgan-Slams-US-fr-‘Siding-wih-PKK-Terrriss‘
[۲].https://www.youtube.com/watch?v=ZG-1FfG_cLw