ناساندنی ئەهوەن چیاکۆ

تاریخ انتشار:

نووسەر: ئەندامێکی پێشووی پەژاک

  • ئەهوەن چیاکۆ یەکێک لەئەندامانی پەژاک و کۆدارە و پێشینەی ئیشکردنی لەبەشی راگەیاندنی پەژاکدا هەیە و بە هۆی کوژرانی برا بچووکەکەی بەنازناوی چیا لەساڵی 2010 لەمەریوان گەیشتە پلە و پایە لەنێو پەژاکدا. ئەو لەڕێگای خوێنی براکەیەوە بووە خاوەن هێز و پلە و بۆیە پەژاک هەناردی بۆ ئەورووپا. لەئەورووپاش توانانی ئیش کردنی نەبوو و پەژاک رۆژبەڕۆژ لاوازتر دەبێت. لەڕاستیدا ئەم گرووپە ئێستا بۆتە هێزی چالاکی پلە چەندەمی ئیسترائیل و عەرەبستان لەدژی ئێران.
  • ناوبراو هیچ جۆرە ئەزموونی شەڕی پارتیزانی نییە و بۆیە ئەندامانی بەئەزموونی پەژاک قسەکانی زۆر بە هەند وەرناگرن. نازناوی ئەو کەسانەی کە ئەزموونی شەڕیان نییە پێیان دەڵێن: منداڵی بیسکویت و یا منداڵە شاری.
  • بۆ یەکەمین جار کە لەساڵی 2009بینیم لەبەشی گەنجانی پەژاکدا چالاک بوو. چیاکۆ لەپەژاکدا ناسراو بوو بە زۆر خواردن و بۆی کەسێک ئامادە نەبوو لەگەڵ ببێتە هاوسەفەر. خاڵی گرنگی دیکە، ئەوەیە کە زانیاری تاکی خۆی نەداوە بە پەژاک. ئەمە بۆ ئەو بەواتای مردنی سیاسییە! چوونکە زانیاری نهێنی بۆ داین بە دەزگای هەواڵگری نییە. کەلهۆر برای فەرزاد کەمانگەریش تووشی ئەو چارەنووس بوو. ئەهوەن چیاکۆ چیتر ناتوانێت بە لەبەرکردن و دووبارەکردنەوەی قسەکانی ئۆجالان بۆ خۆی بایەخ کۆبکاتەوە.
  • خاڵی گرنگی دیکە لەبارەی شکستی چیاکۆ لەئەورووپا، پێشوازی ساردی لە رێپێوانەکانی پەژاکە. هەرجار رێپێوان دەکرێت 10 بۆ 15 کەس ئامادە نابن و ئەمە بۆ خۆی نیشانەی شکست هێنانی پرۆژەی پەژاک و ئەهوەن چیاکۆیە لەئەورووپا

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید

اشتراک گذاری مطلب:

آخرین مطالب

مطالب مشابه
Related

آیا آلمان نسبت به ایزدی‌های قربانیِ نسل‌کشی عهدشکنی خواهد کرد؟

هزاران ایزدی با خطر اخراج از آلمان به عراق...

برگی از تاریخ: دعوت مسعود بارزانی از نیروهای صدام برای ورود به اربیل

۳۱ آگوست، روزی است که مسعود بارزانی در بحبوحه...

بررسی نقش مسعود بارزانی در جنایت داعش در سنجار

هدف بارزانی چه بود؟ به گزارش دیدبان حقوق بشر کردستان...