بە پێی راپۆرتی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، ماوەیەک لەمەو پێش بە بۆنەی ساڵی نوێی زائینی هەریەک لە ئەندامانی تەڤدەم یا خوسەری لەکوردستانی سوریا لەوانە ئیلهام ئەحمەد و ئاڵدار خەلیل و مەزڵووم عەبدی، ساڵی 2021یان وەک ساڵی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن راگەیاند. بەڵام لەبەرانبەردا کوردانی سوریا کە سەر بە رەوتی مەسعوود بارزانی (ئەنەکەسە)، وێڕای ئەنجامدانی دیمانەی تەلەڤیزیۆنی لەگەڵ کەناڵی رووداو لەهەولێر بەفەرمی دژایەتی خۆیان لەگەڵ ئەم هەڵبژاردنە دەربڕی. عەبدۆلکەریم میرانی، کوردی سەر بە مەسعوود بارازی لەم دیمانەیەدا قسەی کرد.شایانی باسە ئەنەکەسە هەر ئەو چەترەی پارتی (پارتی دێمۆکراتی کوردستان – بەسەرۆکایەتی بارزانی ) لەکوردستانی سوریایە کە تا ئائاستێک هاوڕایی تورکیای بۆ رکابەرایەتی / دوژمنی لەگەڵ هەسەدە ویا خود پەیەدە لەکوردستانی سوریا ستاندووە. هەسەدە و پەیەدە هێزی سەر بە پەکەکە و عەبدۆڵا ئۆجالانن. بۆیە دەبێت بگوترێت ناکۆکی کۆنی پارتی و پەکەکە لەناوچەکە بۆتە هۆی ئەوەی باڵەکانیانیش پەرە بەم ناکۆکییە بدەن و بکەونە نێو رکابەرێتیەوە.
عەبدۆلکەریم میرانی بە ئاماژە بە ناکۆکی ئەوان و یەکێتی لە کوردستانی سوریا لەبارەی هەڵبژاردن، دۆخەکەیان بۆ ئەنجامی ناگونجاو زانی و رایگەیاند گەر لەئایندەداش هەڵبژاردنێک ئەنجام بدرێک دەبێت لەژێڕ چاودێری یەکێتی ئەورووپادا بێت. هەڵبەت ئەو دیاری نەکرد کە لەم هەڵبژاردنانە دەوری دەوڵەتی سوریا بەسەرۆکایەتی ئەسەد چ دەبێت.
عەبدۆلکەریم وتی: ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نین. چوونکە هەندێک بەشی کوردستانی سوریا داگیر کراون و خەڵک ئاوارەیە. ئەنەکەسە توانیویە لە دانوستاندنەکانی سووچیش بەشداری بکات و نوێنەری لەم دانوستاندنە هەبێت. خاڵێکی دیکە کە لەبارەی هەڵبژاردنەوە ناڕوونە، بەڕێوەبردنییەتی لە ناوچە عەرەب نشینەکان. عەرەبەکان دژی دەستێوەردانی کوردانی سوریا سەر بە پەکەکەن. لەم بوارەدا میرانی ئەمەی هێنا زمان کە ئەنەکەسە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە ناوچە عەرەب نشینەکان و جەختی کردەوە کە نایانەوێت کە دوژمنی نوێ بۆ خۆیان دروست بکەن. شایانی باسە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە حسێبی لەسەر ناوچە عەرەب نشینەکان کردۆتەوە تا هێز لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا کە دابەش بوو لەکۆنترۆڵی خۆی بگرێت.
عەبدۆلکەریم میرانی جەختی کردەوە کە لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکە و سوریا، ئەم هەڵبژاردنە و بەڕێوەبردنی سەرکەوتوو نابێت و دەرئەنجامی تاڵ و ناخۆشی بۆ خەڵک دەبێت. وادیارە ناکۆکی کوردانی سوریا لەساڵی 2021یش درێژەی هەبێت. ناکۆکییەکان سەرچاوەگرتووە لە رکابەرێتی کۆنی ئۆجالان و بارزانییە.
یادداشت وارده: رقابت جناح بارزانی با رفقای اوجالان در کردستان سوریه