کوردانی سوریا لەسیاسەتی دەرەکی ئەمریکا: ستراتژی درێژخایەن یا کەرەستەی سیاسی؟(9)

نووسەر: لارا عەزیز

ناوەندی لێکۆڵینەوەی قەیران و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان

لەلایەن چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانەوە وەرگێڕدراوەتەوە

 

کشانەوەی ئەمریکا، هاتنی رووسیا

بڕیاری ترامپ بووە هۆی ئەوەی تا پێگە و هەیمەنی ئەمریکا لەهەموو جیهان کەم ببێتەوە. ناکاو بوونی ئەم بڕیارە هەمووی شۆک کرد، کەس ئامادەی بیستنی نەبوو. بووسیا و هاوپەیمانەکانی نەیاندەتوانی سناریۆیەک باشتر لەمەیانە هەبێت. کشانەوەی بە تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا وەک تەنیا هێزێک کە توانای بەرەنگاربوونەوەی رووسیا لە دزە کردن بۆ ئایندەی سوریا هەبوو، لەگۆڕەپانەکە دەرکرد. کاتێک کە بە قسەی کۆنستانتین ئەگرێت رۆژنامەنووسی رووسی، ولادمیر پوتین لەسپتەمبەری 2015 رایگەیاند کە ئارمانجی سەرەکی لەسوریا ئەمەیە کە بسەلمێنێت دەتوانێت پێش لە بەدی هاتنی سیاسەتە هەڵەکانی ئەمریکا بگرێت، رووسیا شوێن پێی خۆی قایم کرد. شتەکانی دیکە – نمایشی بوونی سەربازی رووسیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، تاقیکردنەوەی چەکە نوێیەکان، سەلماندن بۆ ژمارەیەکی زۆر لەهاوپەیمانانی کە کرملین شوێنی بڕوا پێ کردنە – هەر هەموویان لەریزەی دووەمی ئارمانجەکاندان. (Dorman et al., 2019)

ئۆپراسیۆنی تورکیا لە سوریا وەک ئۆپراسیۆنێک بۆ رووسیایە چوونکە هێزە رۆژئاوایەکان وەک ئاستەنگی سەرەکی لەسەر رێگای هاوپەیمانی رووسیا – ئێران – سوریا هەژمار دەکرێن. جیا لەمە ئەم ئۆپراسیۆنە ململانێ نێوان رۆژئاوایەکان و تورکیای زیاد کرد و مسکۆ توانی وەک هاوپەیمانی باوەڕ پێکراو بۆ سوریا لەمە سود ببات و لەئەنجامدا هێرشەکانی تورکیا، کوردانی بردەوە باوەشی دەسەڵاتی سوریا و بەمجۆرە پەیوەندی راستەوخۆ لەنێوان تورکیا و سوریا زیادی کرد. تەیمور ئاخمت ئۆف، کارناسی بواری تورکیا لە ئەنجوومەنی ئیش و کاری نێودەوڵەتی رووسیا دەڵێت: رووسیا پێی باشترر دەسەڵاتی ئەسەد، ناوچە کوردنشینەکان کۆنترۆڵ بکات نە کوردەکان کە نایانەوێت لەگەڵ دەمشق هاوکاری بکەن. ئەگەر سوپای سوریا هێزەکانی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تورکیا بنێرێتە ناوچە کوردنشینەکان تا بەرەنگاری هێرشەکانی تورکیا ببنەوە، بێگۆمان شەڕ روودەدات. زیاتر باسی دابەشکردنی کۆنترۆڵی ناوچەکانی دەورووبەری ئێژە بۆ رووسیا بوو. تورکیا بۆ درێژەدان بەئۆپراسیۆنەکانی بەرەو باشوور خۆی ئامادە دەکات لەکاتێکدا کە دەسەڵاتی سوریا بەرەو رۆژئاوا دەڕوات.

ئێستا رووسیا یارییەکە بەتەواوەتی ئەنجام دەدات: رێگا بە دەسەڵاتی سوریا دەدا تا بێ ئەوەی هێزەکانی زۆر رێک و پێک بکات شەڕەکە بباتەوە و دەوری ناوەند بۆ خۆی لەناوچەکە ببینێت، دەتوانێت لەگەڵ هەموو لایەنەکان قسە بکات و هەمیشە بۆ بەرژەوەندی خۆی بڕیار بدات. مسکۆ دەیەوێت سەرکەوتنی سەربازی خۆی بکات سەرکەوتنی سیاسی. (Samrani, 2019). بێگۆمان سەردەمی پوتین لەرۆژهەڵاتی ناوینە. عادڵ باکاوان کۆمەڵناس لە دەزگای لێکۆڵینەوە و بەدوداچوونی رۆژهەڵاتی نێزیک و دەورووبەری دەریای ناوەڕاست دەڵێت: رووسیا بەم کارانە پیشانی دا کە یاریزانێکی دیارکەری رێگا و هاوسەنگی هێزە. رووسیا ئاشکرا گەڕاوەتە بۆ پێگەی دەسەڵات لەخۆرهەڵاتی ناوین کە بە درێژایی شەڕی سارد هەیبووە و ئەمە بۆتە هۆکاری ئەوە تا خەونی سەربەخۆیی کوردانی سوریا لەژێر خاک بکرێت.

گۆڕانی سیاسەتی دەرەکی دۆناڵد ترامپ

هەروەک پێشتر گووترا ترامپ کشانەوەی هەموو هێزەکانی ئەمریکی لە باکووری سوریا لەمانگی ئۆکتۆبەر راگەیاند، بەڵام هاوکاتیش وتبووی کە ئەمریکا 500کەس لە هێزەکانی بەمەبەستی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان لەگەڵ ‌هێزە کوردیەکان دە‌هێڵێتەوە. (BBC News, 2019). لەراستیدا چەکدارانی ئەمریکی لە دەورووبەری کێڵگە نەوتییەکان لە رۆژهەڵاتی سوریا سەنگەرەکانیان بەهێز کرد و گەڕانەوە بۆ ئەو 6 بنکەیە کە پێشتر بەجێیان هێشتبوو و رایانگەیاند: جێگیربوونەوەی نوێ بەشێکە لە درێژەی مسیۆنی دژە تێرۆریزمە.( Borger, 2019). بەڵام کارناسان گرنگایەتی ئەم بابەتەیان بردە ژێر پرسیارەوە. ملیسا داڵتۆن هاوکاری گەورەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتژیک و نێوەدەوڵەتی دەپرسێت: دوای کشانەوە و هاتنەوەی دووبارە، بە چە پێگە و گرنگایەتییەک دەتوانین لەوێ درێژە بە هەبوونمان بدەین؟ بوونی سەربازی رێکخراو کراویش پرسیاری مافزانی و یاسایی لەبارەی هەبوون بە ئارمانجی قووڵبوونەوە لەبارەی سەرچاوە سرووشتییەکانی ئەم وڵاتە دەخاتە بەرباس. (Geltzer, 2019). ستفان ولادک مامۆستای مافزانی و ئاسایشی نەتەوەیی لە زانکۆی تکزاس لە ئۆستۆن دەڵێت: بەیانێکی مافزانی قایم نییە کە دەوڵەتی ترامپ بتوانێت نەوتی سوریا ببات.( )Burns and Baldor, 2019).

ئەم بڕیارە لەگەڵ بڕیاری ترامپ بەمەبەستی بەجێ هێشتنی هێزەکانی سوریای دێمۆکرات دژی یەکن کە دەڵێت: ئەرکی ئەمریکا نییە پۆلیسی پێکدادانە درێژخایەنەکانی کورد و تورکیا بێت.( Borger, 2019). بەڵام پێنتاگۆن ترامپی هان دا ئەم ئەرکە سەربازیە درێژ بکاتەوە، چوونکە دەیزانی هەمیشە چاوی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بڕیوە و دەیەوێت پێگەی سیاسی خۆی بەهێز بکات و ئەمە بەکاریگەر بوو چوونکە روانگەی پێنتاگۆن لەلایەن هەندێک لە هاوپەیمانانی ترامپ لەکۆنگرەش پشتیوانی لێکرا. ترامپ بەس یەک شت بۆی گرنگ بوو: پێش لە هێرشی دێمۆکراتەکان بگرێت و هەڵبژارنی داهاتووش بباتەوە. سیاسەتی دەرەکی بەس داردەستێکە. لەکاتێکدا کە مارک ئسپیر وەزیر پاراستن، باسی ئەوەی کرد کە ئارمانجی بوونی سەربازی پاراستنی کێڵگە نوتییەکانە بەمەبەستی پێشگرتن لە گەیشتنی داهات بە دەستی داعش . ترامپ وتی چاەڕێ دەکات ئەمریکا لە داهاتی نەوتی سوریا سود ببات. ئێمە نەوتمان پاراستووە، لەبیر نەکەین ئێمە دەمانەوێت 45 ملیۆن دۆلارمان لەمانگێکدا هەبێت. ترامپ بە قسە پاردۆکسەکانی لەچاو پێنتاگۆنەوە کاری دیپلۆماسی دژوار کرد. لەراستیدا مارک ئسپیر دەیەویست لێدوانەکانی ترامپ راست بکاتەوە و وتی بوونی سەربازی بەمەبەستی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان لەدەرەوەی کۆنترۆڵی رووسیا و دەوڵەتی سوریایە بۆیە سودەکەی دەگاتە هێزەکانی سوریای دێمۆکرات.( (Borger, 2019). پێنتاگۆن هەوڵی دا پێداگری بکات لەسەر ئەمە کە بەرپرسیاریەتیەکەی نەگۆڕاوە و بابەتەکی زەڵاڵ کرد و بڵێت هێزەکانی ئەمریکا بە شێوەی پسپۆڕانە بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دێمۆکرات بەمەبەستی شکستی داعش لەسوریان. ئسپیر وتی: ئێمە دەمانەوێت دڵنیا بین هێزەکانی سوریای دێمۆکرات دەستیان بەم سەرچاوانە دەگات تا پارێزوانی لەگرتووخانەکان بکەن، هێزەکانیان پڕچەک بکەن و لە شکست داینی داعش یارمەتیمان بدەن. کوردەکان ئێستا خاوەنی سەرەکی بەرهەمهێنانی نەوتن و بە قسەی چارلز لیستر هاوکاری باڵای دەزگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێزەکانی سوریای دێمۆکرات و عەشیرە هاوپەیمانەکانیان کۆنترۆڵی 70٪ سەرچاوە نەوتییەکانی سوریا و چەندین ماکینەی بەنرخی گازیان لەبەردەست دایە. بەڵام بوونی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا پێگەی کوردەکانی لێک ئاڵاندووە چوونکە ناچار بوون بەمەبەستی پاراستنی خۆیان لەبەرانبەر تورکیا لەگەڵ دەوڵەتی سوریا دانوستاندن بکەن. ئەم دوایانە، وادیارە کشانەوەی کوردەکان راگیرابێت، تەنانەت هێزە کوردیەکان کە پێشترە لەسنوور کشابوونەوە. ئەمە بووە هۆیە ئەوەی تا رووسیا تووڕە بێت و هەڕەشە لەکورەکان بکات کە پابەندی رێکەوتنەکە بن و جارێکی دیکە پشتیان بە هاوکاریەکانی ئەمریکا نەبەستن. (Bar’el, 2019).

ترامپ بە ئدعای ماف بۆ نەوتی سوریا مسیۆنە سەربازییەکەی ئاڵۆزتر کرد و پێش کۆتایی هاتن بە بوونی هێزەکان بە ئارمانجی گەڕانەوە بۆ ئەمریکا دووبارە خەختی لەسەر بابەتەکە کردەوە. داخۆیانییەکان لەبارەی بەرپرسیاری سەربازی رێکخراو لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ لێدوانەکانی ترامپ دژی یەکترن کە دەڵێت داعش شکستی هێناوە بە تایبەت دوای کوژرانی ئەبووبەکر ئەلبەغدادای کە پێشانی دا هێشتاش ئەمریکا لە ناوچەکە هێزی و توانای هەیە. وادیاری داعش بیانوویەکە بۆ ترامپ تا لە بڕیاری کشانەوەی لەسوریا پاشگەز ببێتەوە و لەرەخنەکانی کۆنگرە لەوانە کۆماریخوازە تووڕەکان، رزگاری بێت.

 

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید