نووسەر: لارا عەزیز
ناوەندی لێکۆڵینەوەی قەیران و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان
لەلایەن چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانەوە وەرگێڕدراوەتەوە
رامیاری دەرەکی ئەمریکا لەبارەی کوردانی سوریا (لەدەوڵەتی ئۆبامادا)
پێشینەی کورد لەرامیاری دەرەکی ئەمریکادا
پەیوەندی کورد و ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕێ جیهانی یەکەم. سەرۆک کۆمار ویڵسۆن لەریگای پەیمانی سێڤەر لەساڵی 1920 خوازیاری ئۆتۆنۆمی بۆ خەڵکانێک کە لە ئمپراتووری عۆسمانیدا تورک نین وەک کورد و ئەرمەنی. ئەم رێککەوتە کە لەلایەن رژیمی نوێ و نەتەوەپەرەستی تورکیا لەساڵی 1923 رەت کرایەوە، جێی خۆی دایە رێککەوتنی 1923ی لۆزان و پرۆژەی سەربەخۆیی کورد خۆر خێرا لەناو چوو و دەست لەو بەڵێنانەی کە پێیان دابووم بەردرا.
ئەمریکا بەدرێژایی سەدەی بیستەم جارناجار پشتیوانی لەکورد کردووە و دواتر پشتیانی بەتاڵ کردووە. دەوڵەتی ئەمریکا ساڵانە کورد وەک داردەستێک بۆ گەرەنتی کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوین دەبینێت، کوردەکان چەندین جار لەلایەن ئەمریکاوە بەمەبەستی ناسەقامگیرکردنی دەسەڵاتەکانی ناوچەکە بەکار هێنراو وەک نموونە، لەکاتی شەڕی سارد ئەمریکا سەرەنجی بۆ لای کوردەکان زیاتر راکێشرا، کاتێک کە بەرزەفڕییەکانی کورد داردەستێکی باش بوو بۆ راگرتنی دەوڵەتانی کمۆنیست لە بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات و هێز لەئێراق بوو. بۆیە ئەمریکا بەدرێژایی دەیەی 50 و 90ی زائینی یارمەتی گرنگی دارایی و سەربازی بۆ راپەڕینی کوردی ئێراق و پارتی دێمۆکراتی کوردستان (ملا مستەفا بارزانی) دەهەنارد. ئەم پشتیوانییە لەساڵی 1975 کاتێک کە ئێراق و ئێران رێککەوتنی ئەلجەزایریان واژۆ کرد، راگیرا. ئەم رێککەوتنە کۆتایی بە گفتگۆەکان لەبارەی خاک و سنوورەکان لە قازانجی تاران هێنا کە پشتیوانی لە شۆڕشگێڕانی کوردی ئێراقی دەکرد. لەو کاتە، دەوڵەتی فورد لە پشتیوانی سەربەخۆیی کورد خۆی بە دوور گرت. (Küçükkeles et al., 2014). بۆیە لەساڵی 1988 و لەدرێژایی شەڕی ئێران و ئێراق، سەدام حسێن بڕیاری دا شاری هەڵبەجە بورمانی کیمیاوی بکات و 3200 تا 5000 کوردی کوشت و ئەمریکا بەس بینەر بوو و چاوی لێدەکرد. بەڵام سێ ساڵ دواتر ئەمریکا جارێکی دیکە شۆڕشی کوردانی هان دا تا لەکۆتایی شەڕی کەنداو بەمەبەستی رووخاندنی سەدام هاوکاری بکەن، بەڵام ئەمجارەش دەستێورەدانی نەکرد! چوونکە سەدام شۆڕشی کوردانی سەرکووت کرد.
لەم کاتەدا ئەمریکا، لەرووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ پرسی کورد لەتورکیا بەس چاولێکەر و بینەر بوو چوونکە لەگەڵ تورکیا پەیمانی ستراتژیکی هەیە. جارێکی دیکە کاتی سەرکووتی شۆڕشی پەکەکە لەلایەن پەکەکەوە، ئەمریکا بێدەنگی هەڵبژارد. دواتر، کلینتۆن تەنانەت لەبارەی دەستگیری عەبدۆڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە لەساڵی 1999 یارمەتی زانیاری و دیپلۆماسی دا. لەساڵی 2003، واشنگتۆن لەناکاو پشتیوانی لەکوردان زیاد کرد کە دوابەدوای هێرشی ئەمریکا لەو ساڵە بۆ ئێراق بوو و ناکۆکییەکان لەگەڵ تورکیا لەسەر کوردانیش زیادی کرد. دەوڵەتی بوش بە چاوی شەریک چاوی لەکوردانی ئێراق لەدژی رژیمی سەدام دەکرد. بەمجۆرە کوردانی ئێراق توانیان کۆنترۆڵی زۆربەی باکووری ئێراق بەدەستەوە بگرن. واشنگتۆن درێژەی بە پشتیوانی لە تێکۆشانی تورکیا لەدژی پەکەکەش دا. (Küçükkeles et al., 2014).
لەبارەی رژیمی بەعس لەسوریاش دەبێت بگوترێت کە کوردەکان مافی دامەزراندن، خاوەندارێتی، هاوسەرگیری فەرمی یا بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بێ بەش بوون و ئەمریکا چاوی لەسەر ئەمانە بەست. کاتێک پێکدادان و قەیرانی سوریا دەستی پێکرد، دۆخەکە بەتەواوەتی گۆڕا. لەو کاتەوە رۆشنبیری کورد وادەزانن لەرێگای ئەمریکاوە دەتوانن بگەنە مافەکانیان کە ساڵانێکە چاوەڕێیانن، بەڵام وا دەرنەچوو. چوونکە ئەوان وەک هاوپەیمانی ئەمریکا شەڕیان کرد. دووبارە لەبەرچاو نەگیران و ئەمریکا دووبارە بەکاری هێنان، بەڵام راستییە سەیرەکە ئەوەیە کە هیچ کات کورد فێر نەبوون نەبنە داردەستی ئەمریکا. (Meho et al., 2004). هەڵسووکەوتی سەیر و سەمەری کورد لەبەرانبەر دەرفەتخوازی ئەمریکا جارێکی دیکە خۆی لەقەیرانی سوریا پیشان دا.