کوردانی ئێراق هیوایەکی زۆریان بە جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەیە و وەک سیاسەتڤانێکی ئەمریکایی ناوی لێدەبەن کە تا ئێستا زیاتر لەهەمووان لایەنی کوردانی گرتووە. ئەو لەساڵانی رابردوودا لەمەڕ دۆخی کوردان نیگەرانی دەربڕی و لە پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری لەسەردەمی ئۆباما 24 جار سەردانی ئێراقی کرد و پەیوەندی باشی لە گەڵ سەرکردە کوردەکان هەبوو. بایدن پشتیوانی ژێرخانی فیدراڵی بوو لەئێراق، بەڵام دژی سەربەخۆیی کوردستان بوو. هەروەها دوای راپرسی کوردان بۆ سەربەخۆیی لەساڵی 2017، بایدن رایگەیاند کە ئەمریکا دەیتوانی ئیشێکی زیاتر بۆکوردان ئەنجام بدات. لەڕاستیدا هاوخەمی لەگەڵ کوردان بووە هۆی ئەوەی کە میدیاکانی تورکیا نێوی دوژمنی تورکی لێببەن.
کەوایە، چاوەڕوانی کوردانی ئێراق لەدەوڵەتی بایدن چییە؟ پێشبینی ئەم خاڵە دژوارە بەڵام دەتوانرێت ئاماژە بە دۆخی کوردان لە وڵاتی لێکترازاوی ئێراق بکرێت وەک خاڵێکی گرنگ. ئێستا دۆخی کوردان هاوڕێیە لەگەڵ هەوراز و نشیودا. ئەوان تا پائیزی 2017، دوای بەشداری کردنی بەربڵاو لەشکستی داعش، پەرەسەندی چەکەکانیان دەستیان گرت بە سەر زیاتر لە 40 لەسەدی ناوچە جێ ناکۆکەکان لەگەڵ بەغا و بەڕێوەبردنی راپرسی کە زیاتر لە 93 لەسەد دەنگی بەڵێیان لەسەر دا و دەیانگووت ئەمە بەهاری کوردیە.
بەڵام هەموو ئەم دەستکەوتانە دوای راپرسی لەناوچوو؛ چوونکە هەرێمی کوردستان لەئێراق یەکێک لە خراپترین دەوری کۆڕەکەنای خستە بواری ئەزموونەوە: تورکیا، ئێران و ئێراق بە ئارمانجی هەوڵ بۆ کۆتایی هێنانی ئۆتۆنۆمی کۆردان دەستیان دایە دەستی یەکەوە، ئابوریەکەیان گەمارۆ دا و سەرکردەکانیان هێنایە چۆک. لەسەرەتا، دەوڵەتی ترەمپ چاوی داخست لە هاوپەیمانە پێشووەکەی واتە کوردەکان، بەڵام دواتر یارمەتی هەرێمی کوردستانی دا تا بە جۆرێک قەیرانەکە تیپەڕێنێت.
ئەوڕۆ، هەرێمی کوردستان کێشە و ناکۆکی زۆری لەبەردەمدایە کە گرنگترینەکانیان ئەمانەن:
سەرەتا؛ ناکۆکی و کێشەی کۆمەڵایەتی – ئابووری کە بە بڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ ماوەی چەند مانگ و بە هۆی قەیرانی دارایی لەگەڵ بەغا توندتر بووەوە. ئەمە جگە لە پرسی نەخۆشی کڕۆنایە کە ناوچەکەی بە خەستی خستۆتە ژێر کاریگەری خۆی.
ئاستی رکابەرایەتی بەردەوام لەنێوان دوو حزبی چالاک، حزبی دێمۆکرات (پارتی) و یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەکێتی) یا هەردوو ماڵباتی سەرەکی دەسەڵاتدار (بارزانی و تاڵبانی)، کەمتر لە پێشوو نییە، ئەم رکابەرایەتییە نەتەنیا بە هۆی پێکدادانی مێژوویی بۆ وەدەست خستنی دەسەڵات لەنێوانیاندا، بەڵکوو بە هۆی دژایەتی لەگەڵ یەکتر قووڵتر بۆتەوە: لەکاتێکدا کە ئەنکەرە بارزانی بەڕێوەدەبات، تاران و بەغاش تاڵبانی بەڕێوەدەبەن. ئەمە هەر ئەو شتەیە کە بۆتە هۆی بەهێزبوونی تاکتیکی دوو ئیدارەیی؛ واتە هەرێمێک و دوو دەسەڵات!
پەکەکە یەکێکی دیکە لە ناکۆکییەکان لەنێوان کوردانە کە پێگەی خۆی لەنێو هەرێمی کوردستان بە هێز کردووە. ئەم بوونە بۆتە هۆی ئەوەی کە تورکیا لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان بنکە دامەزرێنێت و هاندەری هێرشەکانی تورکیایە لەدژی پەکەکە بۆیە ئەم ئاسایش و سەقامگیریە لەهەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە. ئێڕان هۆکاری دیکەی گرنگە کە بنکەکانی ئەمریکا لەناوچەکە دەکاتە ئامانج.
پەیوەندی زۆر خراپی لەگەڵ بەغا، نوێترین ناکۆکییە ناوەتەوە. تەنانەت لەکاتی سەرۆک وەزیری مستەفا کازمی کە وەک دۆست دەبیندرێت، هەوڵی بەردەوامی دەوڵەتی ناوەندی بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان بە هەنگاوی جۆراوجۆر بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستمی فیدرالی دەستی پێکرد و لەگەڵیدا سیاسەتە تۆخەکان، راگرتنی مووچە بە ناوچەکە، هاندانی سیاسەتەکانی عەرەبی کردن و لەبەرچاونەگرتنی مادەکانی یاسای بنەڕەتی کە خوازیاری سەرژمێریە لە ناوچە نەوتییەکانی لەگەڵدایە.
بەمجۆرە ئێستا دەتوانرێت ئێراق وەک وڵاتێکی پێکهاتوو لەدوو کۆمەڵەی نادەوڵەتی، عەرەبی و کوردی ناودێڕ بکرێت کە بە هاوسەنگی لاواز لەتەنیشت یەکتردان. هیشتاش وادیارە بەشی کوردی بەهێزتر بێت. لەڕاستیدا هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەموو هەوراز و نشیوەکانیەوە سەرکەوتوو بوو لە چاو ناوچەکانی دیکەی ئێراق یا بەگشتی لەگەڵ رۆژهەڵاتی ناوین کە ئاستی ئاسایش و سەقامگیری پاراستووە.
بەمجۆرە، لەگەڵ هەبوونی رکابەرایەتی پارتی و یەکێتی، پێکەوە شەڕ ناکەن و هیچ کێشەیەک بۆ هەرێمی کوردستان ناێتە ئاراوە. ناکۆکی زۆر رژدی دیکە بەشی عەرەبی، ئێراقە کە خۆپیشاندانی بەردەوامی هەیە کە لەئۆکتۆبەری 2019ەوە دەستی پێکردووە و گەیشتووتە ئاستی ئاژاوە و تائێستا گیانی 700 ئێراقی ستاندووە و بۆتە هۆی گۆڕینی دەوڵەت بەڵام ئەنجامێکی نەبووە. راستە کە لەچەند هەفتەی رابردوودا لە ناوچە کوردنشینەکانیش خۆپیشاندانی خۆێناوی ئەنجام درا بەڵام لەچاو بە ناوچە عەرەبییەکان کەمڕەنگتر بوو. بەکورتی، ناوچەی کوردستان لەچاو بەڕێوەبردن باشترە لە ناوچە عەرەبییەکان.
ئایندە هەڵوێستی بایدن لەبەرانبەری هەرێمی کوردستان چییە؟ وێنا ناکرێت کە بایدن پشتیوانی و هاندەری دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی بێت بەڵام لەوانەیە دەورێکی سەرەکی لە پێکهاتنی رێکەوتنێکی یەکسان لەبارەی پرسی بەرچاوی نێوان بەغا و هەولێر دا هەبێت. سێ بابەتی سەرەکی، مووچە، ناوچە جێ ناکۆکەکان و پاراستنی یاسای بنەڕەتیین.
بە لەبەرچاو گرتنی ئەزموونی رابردووی ئەمریکا لەئێراق، لەبەرژەوەندی دەوڵەتی نوێی ئەمریکایە کە یارمەتی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەدات بە هۆی ستراتژیک، ئایدیۆلۆژیک و ئابووری، خوازیاری ناوچەیەکی قایم، بەهێز و سەقامگیری کوریە. بۆیە یەکەم، کوردەکان هێشتاش جێ متمانەترین هاوپەیمانن بۆ ئەمریکا لەوانی دیکە لەئێراقی ئاڵۆزدا چوونکە لەساڵی 2003 تائێستا تەنانەت سەربازێکی ئەمریکی لەوێ نەکوژراوە.
دووەم، گەر لەبواری دوخی ئایدیۆلۆژیەوە چاوی لێبکەین، لەکاتێکدا لە ئیسلامگەرا توندڕەوەکان و دژبەری ئەمریکا کە لە بەشی عەرەبی ئێراق ریشەیان کوتاوە، لەهەرێمی کوردستان شتیکی وەهامان نییە.
سێیەم، هەرێمی کوردستان لەبواری نەوت و گازەوە زۆر دەوڵەمەندە کە لەوانەیە بۆ کۆمپانیاکانی ئەمریکا ئەوێ بەسوودتر بێت.
چووارەم: گەر هێزەکانی ئەمریکا بڕیاری کشانەوە لەئێراق بدەن، لەوانەی پێویست بکات لەناوچەی ئەمن واتە کوردستان جێگیر بن.
پێنجەم، پشتیوانی لەهەرێمی کوردستان دەتوانیت پەیامێکی قایم بێت بۆ ئێران و تورکیا، لەمەڕ دەستدرێژیان بۆ سەر ئێراق و پێشیانی گرتووە و هێزەکانی لایەنگری ئێران لەوی لاواز بکات.
بەگشتی دەبێت چاوەڕوان بین و ببینین کە ئایا نیەتی باش و بەرژەوەندی بایدن، لەبەرانبەر گوشارە سێ لایەنەکانی ئێراق – ئێران – تورکیا هەڵدەگریت یا نا.
نووسینی: ئۆفرا بنگیۆ، مامۆستای زانکۆکی تێل ئاڤیڤ و سەرۆکی بەرناومی خوێندنەوەی کورد لەناوەندی دایان، ناوبراو چوار پرتووکی لەبارەی کوردانەوە نووسیوە.
سەرچاوە: جرۆزئەلم پۆست[۱]
[۱].https://www.jpost.com/opinion/great-expectations-the-kurds-of-iraq-and-president-biden-opinion-656129