بابەت: رەوتی رادیکاڵ بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە): ئایدیۆلۆژی و تاکتیکەکانی راکێشانی ئەندام؛ بەشی یەکەم   

محموود ئایتەکین لێکۆڵێنەری پرسی گرووپە توندڕەوەکان، لە بابەتێکدا رەوتی رادیکاڵ بوونی پەکەکەی لێکداوەتەوە، ئایدیۆلۆژی و تاکتیکەکانی راکێشانی ئەندامی باس کردووە. چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ئەم بابەتە لە چەندین بەشدا وەردەگێڕێت و بڵاو دەکاتەوە. ئەو پێی وایە کە پەکەکە لەپێنج تاکتیکی سەرەکی بۆ ئەم ئیشە کەڵک وەردەگرێت لەتورکیا و رۆژهەڵاتی ناوی کە بریتین لە: 1- پەیوەندی ماڵباتی و خزمایەتی 2- رۆخساری کاریزماتیک و دەزگا خۆجیێیەکان 3- هاوسەرگیری وەک کەرەستەیەک بۆ ئەندام کردن 4- بنکەکانی شۆردنەوەی مێشک 5- بابەتی چاپ کراو وەک گۆڤار و بیرەوەری و چیرۆک و ژیاننامە

کورتە

ئەم بابەتە چاوێک دەخشکێنێت بۆ سەر سێ فاکتەری ئایدیۆلۆژی پەکەکە، شێوازی تەڤلی کردنی ئەندام، رێڕەوەکانی رادیکاڵ بوون و چالاک بوونی کۆمەڵناسی کە رێڕەوی تەڤلی کردنی ئەندام لەتورکیا دەرەخسێنێت. ئەم بابەتە پێی وایە کە پەکەکە لە پێنج تاکتیک بۆ تەڤلی کردنی ئەندام لەتورکیا و رۆژهەڵاتی ناوین کەڵک وەردەگرێت کە بریتین لە: 1- پەیوەندی ماڵباتی و خزمایەتی 2- رۆخساری کاریزماتیک و دەزگا خۆجیێیەکان 3- هاوسەرگیری وەک کەرەستەیەک بۆ ئەندام کردن 4- بنکەکانی شۆردنەوەی مێشک 5- بابەتی چاپ کراو وەک گۆڤار و بیرەوەری و چیرۆک و ژیاننامە تاکەکان. ئەم بابەتە بە بەکارهێنانی دیمانە بڵاوبووەکان لە سەرچاوە نووسراوەکان و بیستراوەکانی رێکخستنی، بیست دیمانەی ئەندامانی ئێستا یا پێشووی پەکەکەی خستۆتە بەر لێکدانەوە تا حەز، رەوتی رادیکاڵ بوون و شێوازەکانی تەڤلی کردنیان لەم رێکخراوەدا دیاری بکات. بابەتەکە دەسەلمێنێت کە پەکەکە بە کارهێنانی بابەتی کۆمەڵناسی هەنووکەیی، لەبارەی ژێرخانی کۆمەڵایەتی تورکیا لە باشووری رۆژهەڵات بۆ تەڤلی کردنی ئەندامان کەڵک وەردەگرێت.

پێشەکی

ئەم بابەتە بەدواداچوونێکی بابەتی و لێکدانەوەی گێڕانەوەی دیمانە بڵاوکراوەکانە لە سەرچاوە ئازاد، بیرەوەری و ژیاننامەکانە و ئارمانجی لێکدانەوەی تاکتیکەکان و شێوازەکانی پەکەکە لەمەڕ رادیکاڵ کردن و تەڤلی کردنی ئەندامان لەنێو پەکەکەدایە. لەبەشی یەکەمی ئەم لێکدانەوە، بابەتەکانی گرێدراوی رادیکاڵ کردن و تەڤلی کردنی ئەندامان لە نێو پەکەکەدا دەکەوێتە بەر باسی رەخنەگرانە. لەبەشی دووەمدا کورتەیەک لە گۆڕانکاریەکانی ئایدیۆلۆژیکی رێکخستن بەمەبەستی تێگەیشتنی گێڕانەوەکانی ئەم گرووپە و درزە کۆمەڵایەتییەکان کە بەکاریان دێنێت لەزیاتر لە چل ساڵ دەورووژێت. لەبەشی کۆتاییدا شرۆڤەی گێڕاوەیی کۆمەڵێکی تێکەڵاو لە دیمانەکانی ئەندامانی پەکەکە بە زمانی تورکی لەسێ سەرچاوەی جیاواز بڵاوبۆتەوە لەلایەن خودی پەکەکە یا نووسەرانی نێزیک بەم رێکخستنە ئەنجام دەدرێت. پێنج تاکتیکە سەرەکییەکەی تەڤلی کردنی ئەندام لەلایەن پەکەکەوە بریتین لە: پەیوەندی ماڵباتی و خزمایەتی ، رۆخساری کاریزماتیک و دەزگا خۆجیێیەکان ، هاوسەرگیری وەک کەرەستەیەک بۆ ئەندام کردن ، بنکەکانی شۆردنەوەی مێشک و بابەتی چاپ کراو وەک گۆڤار و بیرەوەری و چیرۆک و ژیاننامەی تاکەکان.

پەکەکە رێکخراوەێکی چەپگەرا لەدەرەوەی دەوڵەتە کە لەکۆماری تورکیا چالاکی تێرۆریستی ئەنجام دەدات. ئەم رێکخراوە لەئێستادا باڵەکانی لەسوریا، ئێراق و ئێران بڵاوە پێکردووە. پەکەکە لەقۆناخی یەکەمدا، ئایدیۆلۆژی مارکسیستی – لنینیستی لە گرووپە چەپەکانی تورکیا وەک گەنجانی شۆڕشگێڕ وەرگرت. پەکەکە لە مارکسیزم و باسی داگیرکردنی خاکی کوردەکان یەکەمین هێرشەکانی لەدژی سەرکردە خۆجێیەکانی کورد و فەرمانبەرانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان لەتورکیا دەستپێکرد و لەساڵانی دوایدا هێرشی زۆرتری لەدژی هێزەکانی ئاسایش تورکیا ئەنجام دەدات. ژێرخانی نەتەوەیی پەکەکە بە گشتی پێکهاتووە لە ملیشیای کورد بەڵام ژمارەیەک تێرۆریستی بیانیشی کردووە بە ئەندامی خۆی (ئۆزجان 2012). ویدیۆەکان کە لەلایەن یەپەگە باڵی پەکەکە بۆ سوریا بڵاو بۆتەوە پیشان دەدات کە شەرڤانە بیانییەکان لەئەمریکا، فرانسا، ئۆسترالیا، مکزیک و چینیش ئەندامی هەیە. پەکەکە بە شێوازی کاریگەر کەڵکی لە ژێرخانی کۆمەڵایەتی و درزەکان لە نێو کۆمەڵگایەک کە پێشتر درزی تێدابووە، بە مەبەستی رادیکاڵ کردنی تاکەکان، لەقۆناخی یەکەمدا گەنجان و تەڤلی کردنیان وەک ئەندامی رێکخستن وەرگرتووە. پەکەکە لەئەنجامدا پەیوەندی کوردانی سوریا، ئێراق، ئێران و ئەورووپای رۆژئاوایی کردووە بە پەیوەندیەک لەچوارچێوەی زیاتر لەنەتەوە دەرهێناوە، گرووپی تایبەتیش لەنێو پەکەکەدا کۆنترۆڵی مادە هۆشبەرەکان، قاچاخی مرۆڤ لە رۆژئاوای ئاسیاوە بۆ ئەورووپای رۆژهەڵات و کردەوەکانی دیکە ئەنجام دەدات.

چاوخشکاندنێک بە سەر ئەم بابەتەدا

لەم بەشەدا، لێکدانەوەی بابەتەکە لەدوو بەش ئەنجام دەدرێت. لەقۆناخی یەکەم، پێناسەی رادیکاڵ کردن، مۆدێلی رادیکاڵ کردن، فاکتۆرەکانی زال لەسەر وێژەوانی بابەتی تێرۆریزم و ستراتژیەکانی تەڤلی کردنی ئەندام بە ئارمانجی وێناکردنی پەیکەرێکی گشتی لەرادیکاڵ کردن و چوارچێوەی رادیکاڵ کردن لەبارەی پەکەکەوە دەخاتە بەر باس. بە لەبەرچاوگرتنی کۆمەڵێکی زۆر لە مۆدێلەکانی ئێستا، بەس ئەوانەی کە لەم خوێندنەوەدا گونجاو بینراون لێکدانەوەیان بۆ کراوە. لەبەشی دووەمی ئەم بەدواداچوونە بابەتی ئاکادمیک و رێکخستنی لەبارەی مێژووی پەکەکە، رەوتی تەڤلی کردنی ئەندامان و جۆرناسی دەخرێتە بەر باس و لێدوان.

رادیکاڵ کردن و تەڤلی کردنی ئەندامان

رادیکاڵ کردن لەبواری خوێندن و سیاسەتە گشتییەکانیش بابەتێکی جێ باس و گفتگۆیە. لەئێستادا هیچ پێناسەیەکی جیهانی لەبارەی رادیکاڵ کردن یا توندڕەوکردنی توند و تیژ بوونی نییە و سەرچاوەی سەرلێشێواویە (سدویگ 2010). رادیکاڵ کردن بێ بەشی تاک لە چەمک و نرخە سیاسییەکان، هەڵسەنگاندنیەتی لەگەڵ ئەو چەمکانە کە ئایدیۆلۆژیەکی تایبەت بەکاری دێنێت. دەلاپوورتا و لافری (2012) باسی رادیکاڵ کردن وەک رەوتێک کە دەبێتە هۆی توندوتیژی سیاسی دەکەن. مەک کولی و موسکالنکو(2009) رادیکاڵ کردن وەک ئامادەبوون بۆ ئەنجامی کردەوە سیاسییە توندڕەوە و نایاسایەکان دەزانن (دلتا پورتا و لافری ، 2017:لاپەڕەی 74؛ مەک کولی 2009: لاپەڕەی 240). لەم بوارەدا نویمان (2013) لێکۆڵێنەرانی بواری رادیکاڵ کردنیان دابەش کردووە بە سەر دوو رەوت: یەکێک رەوتی ئانگلۆساکسۆن کە بەدواداچوون بۆ رادیکاڵ کردن ناسی دەکات و رەوتی ئەرووپایی کە رادیکاڵ کردنی سیاسییە دەخاتە بەرباس(نویمان، 2013:لاپەڕەی 886-888). چوونکە مودێلی زۆر لەبواری رادیکاڵ کردندا بوونی هەیە و هەندێک بەس جەخت لەسەر تێرۆریزمی جیهادی دەکەن، بۆیە بەس ئەو شتانەی کە گونجاوی ئەم خوێندنەوەن دەخرێتە بەر باس و بەدواداچوون.

مۆدێلی رادیکاڵ کردن لەبابەتی ئاکادمیک دا دەتوانرێت بەگشتی لەچوار وێنەی سەرەکی کورت بکرێتەوە کە بریتیە لە مودێلەکانی هێرەمی، پلێکانی، رەستە و زنجیری. مودێلی سێ لای وەستاو لەلەلایەن مەک کالی و موسکالنکۆ باسی لێوەکراوە رادیکاڵ کردن لەسێ ئاستی جیاوازدا لەبەرچاو دەگرێت: ئاستی رەنگدانەوەی تاک، گرووپ و گەل. رادیکاڵ کردنی تاک لەروانگەی نووسەرانەوە دەتوانێت بریتی بێت لە لەرێگادەرچوونی تاک، نارزایەتی دربڕینی سیاسی، تەڤلی بوون لەنێو گرووپێکی رادیکاڵ و بەکارهێنانی ئەوین و هەڵسووکەوتی تاکانە لەمەڕ تێرۆریستەکان. لەلایەکی دیکەوە رادیکاڵ کردنی گرووپی و گەل لەئەنجامی کۆبوونەوەی ئەندامانی هاوبیر، بوونی گۆشەگیری یا هەڕەشە، رکابەرێتی بۆ بەدەست خستنی پێگەی پاڵپشتی یەکسان، لەسەر یەک بوون، وێنای نێگەتیڤی کەسانی دیکە و شەهید بوونە. (مەک کالی، 2008:لاپەڕەی 418).

نووسینی: مەحموود ئایتەکین

زانستگەی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان، زانکۆی دیکن، ملبۆرن، ئۆسترالیا

  Aytekin, Mahmut (۲۰۱۹), “Radicalisation processes of the Kurdistan Workers Party (PKK): ideology and recruitment tactics”

 

مقاله: روندهای رادیکال شدن حزب کارگران کردستان (پ.ک.ک): ایدئولوژی و تاکتیک‌های جذب اعضا؛ قسمت اول

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید