تێرۆریزم ژینگە و هێڕشەکانی پەکەکە لەڕێگای ئاگربەردانی دارستانەکان (بەشی یەکەم)

نووسینی: ئۆغۆز گونگورمەز/ ئاسلی خان ئالکانات – ناوەندی ستا

وەرگێڕان: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

بەکورتی

ئەم بابەتە دەیەوێت لەچواوچێوەی تێرۆریزمی ژینگە کردەوە نایاسایەکەنی پەکەکە لێک بداتەوە و ئەو لێدوانانە کە پاساویان بۆ هێناوەتە. لە هەموو هاوینی رابردوودا، ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لەتورکیا و ڵاتە جۆراوجۆرەکانی دیکە سەربجی راگەیاندنەکانی بۆ لای خۆی راکێشا. ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لەتورکیا بە پێچەوانەی نموونەکانی دیکە لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاک لەسەر دەستی پەکەکە کراوە کە پشتی بە شێوازی تێرۆریزمی ژینگە بەستووە. وادیارە پەکەکە وەک ساڵانی 1990 ، 2000 و بە هۆی لاوازبوونی لەگۆڕەپانی سیاسی، ئابوور و تەکنۆلۆژیک کە بە هۆی هێرشە بەربڵاوەکانی تورکیا بووە پەنای بە تێرۆریزمی ژینگە هێناوە. تێرۆریزمی ژینگە بۆ ئەم گرووپە کەم تێچووە و پێویستی بە ژمارەی کەمتری ملیشیا و بەرنامەداڕشتن دەکات.

ئەم بابەتە بەشێوازی ئاکادمیکی نوێ لەبارەی کردەوە خرابکارانەکانی پەکەکە لەدژی دارستانەکان و وێژەوانی ئەم گرووپە بەمەبەستی روا پیشان دانی ئەم خرابکاریانە چڕ بۆتەوە. ئەم بەدواداچوونە لەبارەی کرداری میدیاکانی رۆژئاوا لەمبارەوە باس دەکات.

پێشەکی

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لەهاوینی رابردوودا لەتورکیا و ناوچە جیاوازەکانی دیکەی جیهان روودا بەڵام جیاوازی گەورە لەم نێوەندەدا ئەوەیە کە زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکانی لەتورکیا لەسەر دەستی پەکەکە و وەک بەشێک لە بەرنامە و ستراتژی لەدەیەی 90ەوە کراوە. ستراتژی و چالاکی سەرکەوتووی تورکیا لەناوخۆ و دەرەوە لەدژی تێرۆریزمی پەکەکە بە تایبەت دوای 15ی ژوئیە و کودتای سەرنەکەوتوو گورزی قورس لەتواناکانی پەکەکە وەشێندرا. (جەدولی ژمارە 1). ئەم کردەوانە رێگەیان بۆ ئەم رێکخراو کردەوە تا دووبارە چڕ بێتەوە لەسەر شێوازەکانی تێرۆریزمی ژینگە کە لەرابردوودا هەنێک جار ئەم رێکخراوە ئەنجامی دەدا. لەم پێناوەدا، پەکەکە هەوڵ دەدات تا بە ئەگربەردانی دارستانەکان لەو شارانەدا کە گەشتیارین لەمانگانی ژوئیە  ئووت سەرەنجی بۆ سەر خۆی راکێشا. بەمجۆرە رێکخراو دەیەوێت بە ئیفلیچ کردنی بەشی گەشتیاری ئابووری نەتەوەیی و ناوچەیی تورکیا لاواز بکات. لەکاتێکدا کە ئەم بەشە لەم ساڵانەی دوایدا یارمەتی گرنگی ئابووری داوە.

بەئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لەجیهاندا وەک کالیفۆرنیا، سیبری، یۆنان، ئامازۆن و … بووە باسی رۆژی راگەیاندنە نەتەوەییەکان بەڵام ئەم راستیە کە ئەندامانی پەکەکە ئاگر لەدارستانەکان بەردەدەن روماڵ نەکرا. لەراستیدا تەنانەت لەگەڵ ئەوەش کە بەشی تورکیا لەم میدیانە لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لەناوچەکانی دیکە راپۆرتی دەدا بەڵام لەبارەی ئاگرکەتنەوەکان لەسەر دەستی پەکەکە لێدوانی نەدا. ئەم میدیانە بەجێگای ئەوەی کە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لێکبدەنەوە کەوتنە دوای باسی سیاسی.

ئەم شرۆڤە باسی تێرۆریزمی ژینگە وەک جۆریک لە تێرۆریزم ، چەمکی گرنگی بەرهەمهێنان لەوێژەوانی ئەم بوارەدایە. بابەتەکە پیشان دەدات کە ئاگرکەوتنەوە لەتورکیا لەلایەن پەکەکە و وەک شێوازێک لە تێرۆریزمی ژینگە ئەنجام دراوە و لەسەر دەوری پەکەکە لەبارەی ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکان لەدارستانەکان لەتورکیا جەخت دەکاتەوە. جیا لەمە ئەم بابەتە پیشان دەدات رێکخراوی پەکەکە چۆن روابوون دەداتە ئاگربەردانی دارستانەکان و هەڵسوووکەوتی نێودەوڵەتی لەمبارەوە دەخاتە بەرباس. بابەتی گرنگ وەک بەشێک لەم لێکۆڵینە کەوتە بە لێکدانەوە تا پەیوەندی تێرۆریزم و ئاگرکەوتنەوە دەرکەوێت. راپۆرتەکان پیشان دەدەن چەمکی بەکارهاتوو لەشرۆڤە و لێکدانەکان و بەدوادوچوون بۆ ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لەلایەن پەکەکەوە لەچوارچێوەی تێرۆریزمی ژینگەدایە. بابەت، رۆژنامەکان، ئارشیڤی هەواڵ و سەرچاوەکانی دیکە راشکاوانە بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەیتانە بەکار هاتووە. جیا لەوە شرۆڤەی چۆنایەتی لەبارەی دەیتا کەمییەکانیشەوە ئەنجام درا و لەم قۆناخەدا گرافیکی دەوڵەمەندی دەنگی بۆ خوێنەران دابنرێت. بۆ تێگەیشتنی ئەم هەڵسووکەوتەی میدیا نێودەوڵيتییەکان لەبارەی پەکەکەش، هەواڵی گرێدراوی شێوازی لێکدانەوەی ناوەڕۆک و شێوەی باسیش کەوتە بەر لێکدانەوە و لەبارەی شرۆڤەی هەواڵیش پێمان باش بوو هەواڵی ئاژانسەکانی تورکی بی بی سی، دەنگی ئەمریکا، یۆرۆنیۆز، سپۆتنیک و گۆڤاری ئیندیپیندێنت هەڵبژێرین. لەم پێناوەدا بەربڵاوەی بەدواداچوونەکان لەنێوان مانگانی ژوئەن و ئووت دا سنووردار کرا چوونکە ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکان لەدارستانەکان لەلایەن پەکەکە لەم قۆناخەدا و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی کەش و هەوا زۆرترە.

تروریسم ‌‌محیط‌زیست و حملات پ.ک.ک. با آتش زدن به جنگل‌‌ها (قسمت اول)

 

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید