مقاله

لۆژیک و رێزی ون بوونی لایەنگرانی پەکەکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان عەلی فەرهمەندا پەیامێری چاودێر لە نووسینێکی کورتدا نووسیویە: بۆ خۆی بە لەبەرچاوگرتنی بابەتە بڵاوکراوەکان لە چاودێر، بۆ کەسانی جۆراوجۆر بە ئیش و پسپۆری جیاوازەوە دەنێرم. زۆرێک لەلایەنگرانی پەکەکە و پەژاک و گرووپەکانی دیکە لە تویتر و تلێگرام وەریاندەگرن. زۆربەیان بێدەنگن و کاردانەوەیەکیان نییە بەڵام بە شیمانەیەکی زۆر بابەتەکانی چاودێر دەخوێننەوە. چەند رۆژ پێش لەتلێگرم یەکێک لە ئەندام/ لایەنگرانی پەکەکە و پەژاک کاتێک راپۆرتی دەستدرێژی ئۆجالان بۆ سەر دوو کچی ئێڕانی کوردم بۆی نارد دەستی کرد بە جوێن داین. من بەڕێزەوە داوام لێکرد دیمانە ئەنجام بدات و بەڵگە بێنێتەوە بەڵام ئەو وتی من پیاوی ئەم قسانە نیم و هەر جوینی دا. من دڵنیام لەوەی کە ئەم کەسانە بیر ناکەنەوە، پرتووک ناخوێننەوە و چاو لەفیلم ناکەن و لەکەشی ئەنتەرنێت دا خۆیان گۆشەگیر کردووە. یا لەوانەی بەرژەوەندیان وا دەکات بیر نەکەنەوە و بێ رێز بن و پیاوی دیالۆگ و قسەکردن نەبن. ئەوان لەلایەن فیرقەیەکی تێرۆریستیەوە تلێسم کراون. هەموو شت و هەموو کەس بۆیان بۆیان واتە سەرۆکی فیرقە کە بۆ خۆی پەسەندی کردووە تێرۆریستە. پێش هەموو شت لەخوێنەران بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە داوای لێبوردن دەکەم.

 

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا