بەپێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان، پرسی ئازادی بەیان لەرۆژئاوا بە پێ بۆچوونی هەمووان تووشی ستانداردی دووفاقی بۆتەوە. میدایاکانی رەوتی سەرەکی، ویستی راستەقینەی خەڵک رۆماڵ ناکەن و بۆنەتە کەرەستەیەک لەدەست رۆشنبیرانی دەسەڵاتدار و سپۆنسێری داراییان.. لەلایەکی دیکەوە ئەوان لەپێناو رووداوە مێژوویەکانیش هەڵسووکەوتی ناکۆکیان هەیە. رەخنە لەهلۆکاست لەرۆژئاوا بۆتە تابۆیەک.
رەخنە مێژووی و زانستییەکان و دێکۆمێنتاریەکان لەبارەی ئەم دیاردەوە بەناوی دژایەتیکردنی یەهوود چەواشە دەکرێت و رەخنەگران لەگرتووخانە دەکرێن. رەخنەگرانی هۆلۆکاست لەکۆمەڵگا دابڕدراون و بۆیاننییە قسە بکەن. دوو مامۆستای زانکۆی ئەمریکی جان مرشایمر لەزانکۆی شیگاگۆ و ستێفان واڵت لەزانکۆی هاروارد چەند ساڵ پێش پرتووکێکیان بە ناوی لابی ئیسرئیل و سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا چاپ کرد کە بوونە ئاماجی هێرشی میدیاکانی لایەنگری ئیسرائیل. لەفرانساش جار جار گۆڤاری شارلی ئبدۆ کاریکاتۆرێک لە پەیغەمبەری خوا بڵاو دەکاتەوە و ئەم وڵاتە پشیتوانی لێدەکات. ماکرۆن سەرۆک کۆماری فرانسا ئەم کردەوە بە هێمای ئازادی بەیان دەزانێت بەڵام هاوکات رەخنە لەهۆلۆکاست پەسەند ناکات.
لەم کەشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەدا، چاوەڕوانی لەگرووپە جۆراوجۆرەکان بەتایبەت لەرۆژهەڵاتی ناوین ئیدانەکردنی ئەم ستانداردە دووفاقییەیە. بەڵام کاردانەوەی پەکەکە و باڵەکانی ئەم گرووپە تێرۆریستییە بۆ ئەم رووداوانە چ بوو؟ بێدەنگی! ئاژانسی فورات کە لەبارەی هەررووداوێک لەئێران و تورکیا و سوریا و هەرێمی کوردستان هەڵوێست دەنوێنێت و دەوڵەتەکانی ئەم وڵاتانە بە فاشیست ناودێر دەکات تەنانەت بەیانییەشی دەرنەکرد. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەم گرووپە و سەرۆکەکەی ئۆجالان، رۆژگارێک خۆیان موسڵمان ناودێڕ دەکرد. کوردەکان موسڵمانن و پەکەکە باسی ئەوە دەکات کە 40 ساڵە بۆ کوردان شەڕ دەکات و تێرۆر و کوشتن ئەنجام دەدات؛ بەڵام لەبەرانبەر بێڕێزی بە پەیغەمبەری ئیسلام، کاردانەوەیەکی پیشان نەدا. هەواڵە هەنێردراوەکان لە دێرەزووەی سوریا باس لەوە دەکات کە رێپێوانی خەڵک لە دەربڕینی نارزایەتی لەدژی ماکرۆن و فرانسا لەلایەن هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی (بەشێکە لەهێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک سەر بە پەکەکە) بە توندی سەرکووت کراوە. دیار نییە کە بۆ ئاژانسی فورات کاتێک دەیەوێت رەخنە لە تورکیا و ئێڕان بگرێت بە فاشیست و گرێدراوی جیهانی سەرمایەداری ناودێریان دەکات بەڵام ئێستا لەبارەی هەر ئەو جیهانەوە بێدەنگە. گرووپی پەکەکە خۆی بە هێزی دیمۆکراتیزەکردنی تورکیا ناو دەبات بەڵام لەبیر نەکەین خەڵکی تورکیا لەنارزایەتی دەربڕین بە بێڕێزی بە پەیغەمبەری ئیسلام رێپێوانیان کرد. ئەم پرسە پیشان دەدات کە پەکەکە لەراستیدا رێز لە بۆچوونی خەڵک ناگرێت. لەراستیدا دەبێت بگوترێت کە پەکەکە جاشە، ناتوانێت لەدژی فرانسا هەڵوێست بنوێنێت. هەڵبەت لەبیر نەکەین کە گرووپێک کە هاوسەرگیری قەدەخە دەکات و تێرۆر بە رەوا دەزانێت، هیچ پەیوەندییەکی بە ئائین و پەیغەمبەری زیاتر لە یەک ملیار کەسەوە نییە. ئەم گرووپە لانی کەم بەرواڵەتیش بێت کردەوەکەی ماکرۆنی سەرکۆنە نەکرد تا بسەلمێنێ هیچ پەیوەندییەکی بە ئاشتی و کوردایەتییەوە نییە. بیرۆکەدانەرانێک وەک ئەهوەن چیاکۆش کە بە هۆی گورزەکانی کڕۆناوە کاریگەیەکانی بۆچوونی ئۆجالان و شتی دیکەیان بڵاو دەکردەوە بێدەنگیان هەڵبژاردووە تا بسەلمێنن نەکورد دەناسێن و نە ئازادی بەیان.
تناقضهای بیپایان پ.ک.ک و گروههای وابسته؛ سکوت در قبال اقدامات فرانسه و توهین به پیامبر اسلام