کُردی

تورکیا؛ داگیرکردنی هەرێمی کوردستانی، کاولکردنی ژینگە و تاڵانکردنی ئاسەوارە مێژوویەکان

تورکیا هێشتا بە بیانووی پەکەکە لەهەرێم درێژە بەداگیرکاری ئەم ناوچە و لەناوبردنی ژینگەکەی دەدا. لەڕاستیدا، مەرجی دژواری ئێراق دوای شەڕی چەند ساڵە لەگەڵ داعش بۆ خۆی دایگرتووە و لەگۆڕەپانی کرداردا، بە بیاننوی شەڕ لەگەڵ تێرۆریزمی پەکەکە نرخێک بۆ دەسەڵاتی رامیاری و سەروەری خاکی بەغا و هەولێر لەبەرچاو ناگرێت و هەمووی ئەمانە بەم هۆیەوەیە کە پەکەکە بە هێرشەکانی خۆی بیانوو و دەرفەتی زێڕین دەدا بەتورکیا کە مەرجەکان بۆ دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان دژواتر بکات و خاڵ لەهەردوو لا وەربگرێت.

بوونی تورکیا لەئێراق و داگیرکردنی ناوچە کوردنشینەکان

هێزەکانی تورکیا لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ناوچەیەکی نوێیان لەهەرێمی کوردستان داگیر کرد. هێرشە نوێیەکانی سوپای تورکیا بەشێک لە بەرنامەی داگیرکاری ئەم وڵاتەیە کە ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات. کەمپەینی نوێ هەر بەو بیانووە کۆنە – بە ئارمانجی "کۆتایی هێنان" بە بوونی پەکەکە لەقەندیل – دەستی پێکرد. سوپای تورکیا ژمارەیەکی زۆر سەربازی بۆ سێ ناوچەی سەرەکی لەپارێزگای دهۆک بۆ گوندەکانی کەستێ و ناوچە شاخاویەکانی مەتینا و ئاڤاشین هەنارد. چەند رۆژ دوای ئەم ئۆپراسیۆنە و داگیرکردنی گوندە گوردنشینە نوێیەکان، سلێمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەدانانی بنکەیەکی سەربازی نوێ لەناوچەکەدا کرد. هەندێک دوای ئەوە، خلوسی ئاکار، وەزیر بەرگری لە بنکەیەکی سەربازی لەو ناوچەیە کە نوێ داگیر کرابوو دیداری ئەنجام دا. توندکردنەوەی هێرشە نوییەکان تورکیا لەدژی کوردن بە پەیوەندیداری چەندین کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی تورکیا لەوانە شکستە ئابووری و رامیاریەکان لەسەردەمی ئەردۆغاندا هەیە.

هزرگەی ئیسرائیلی: لەکارەساتی گارە، ئەردۆغان هەمووان بە تاوانبار دەزانێت جگە خۆی

هزرگەی بگین ساداتی ئیسرائیلی لەشرۆڤەیەکدا لەبارەی رووداوی گارە و کاردانەوەی دەوڵەتی تورکیا نووسی:" لەکۆتایی ئەم رووداوە خەمبارەدا، ئەردۆغان هەوڵی دا ژمارەیەک زۆر لە دەزگاکان...

رفاندنی شەش خەڵکی سڤیل لەلایەن پەکەکە؛ ماڵباتەکانیان ناچار کردووە لەدژی منداڵانیان دانپیدان بکەن

پەکەکە شەش خەڵکی سڤیلی لەناوچەی قەندیل لەهەرێمی کوردستان رفاندووە و ئێشتا ماڵباتەکانیانی ناچار کردووە تا لەدژی منداڵانیان قسە بکەن.

نوێنەری پەرلمان: کلتووری خیانەت زاڵە بەسەر یەکێتیدا

لەدرێژەی ناکۆکییەکان و شەڕی راگەیاندنی دوو بالی زاڵ بە سەر هەرێمی کوردستاندا، ئەندامێکی پەرلمان لەباڵی پارتی (حزبی مەسعوود بارزانی) دەڵێت باڵی زاڵ لەیەکێتیدا و گرێدراوی ماڵباتی تاڵبانی خائینە و کلتووری خیانەت زاڵە بە سەر یەکێتیدا.

آخرین مطالب

تجربه خواهران باباخانی از عضویت در گروه تروریستی پاک به روایت سوما باباخانی

عضویت خانوادگی سه خواهر در گروه تروریستی پاک؛ روایتی...

کودک‌سربازی، نقض آشکار حقوق کودکان توسط گروه‌های مسلح کُرد

مقدمه گروه‌هاى مسلح کردی در ایران که با توجه به...

بر اساس اعلام فدراسیون بین‌المللی روزنامه‌نگاران؛ پنج روزنامه‌نگار کُرد در میان ۱۲۲ نفر از کشته‌شدگان سال ۲۰۲۴

بر اساس اعلام فدراسیون بین‌المللی روزنامه‌نگاران(IFJ) در سال ۲۰۲۴،...

روایت خواندنی پریا سروری از عضویت در کومله به همراه همسرش

به گزارش دیدبان حقوق بشر کردستان ایران از سنندج،...