ئۆسمانی باشقالی: چەکدارکردنی منداڵان، کردەوەیەکی نایاسایی و نامرۆڤانەیە

ئۆسمانی باشقاکی رۆژنامەنووسی کورد لەدیمانەیی تایبەت لەگەڵ چاودێری مافی مرۆڤی کورستانی ئێران لەبارەی پرسی منداڵانی سەرباز لەنێو گرووپە چەکدارە کوردەکان کرد و پێی وایە کە دۆخێکی ئاوارتە و شەڕدا ناکرێت چاوەڕوانی پێکهاتنی یاسا و ڕێسا و کەشی کۆمەڵگای سڤیل بین. ئەو جەختی لەسەر کلتوور و هاندانی منداڵان بۆ کوشتنی نەتەوەکانی دیکە لەرۆژهەڵاتی ناوین کرد و وتی: هەژاری و بێکاری و زیانەکانی دیکەی کۆمەڵایەتی، لەبەرژەوەندی منداڵاندا نییە و گرووپە چەکدارەکان لەم کەشە کەڵک وەردەگرن.

درێژەی ئەم دیمانەیە لەخوارەوە هاتووە:

  • ماوەیەکە لەمیدیا فارسییەکانی بواری کورد راپۆرتی جیاواز لەبارەی منداڵانی سەربازەوە بڵاو دەبێتەوە کە بە دوو شێوەیە: ئەم منداڵانە فریویان خواردووە و بوونەتە ئەندام و یا خود رفێندراون. دەزانین کە ئەم منداڵە کوردن و شوێنی منداڵان لە شاخ نییە و ئەوان نابێت چەکیان بەدەستەوە بێت. ئەمانە منداڵان و نازانن راستی چییە. بەلام سەرکردەکانی پارت و رێکخراوەکانی کورد بەکاریان دێنن بەڕای ئێوە بۆ ئیشێکی وەها دژە ئاکار ئەنجام دەدەن؟

چاولێکەن کاتێک کە دۆخێکی ئاوارتە و نایاسایی و شەڕ هەبێت، ناتوانین چاوەڕوان بین کە یاسا و ڕێسا و کەشی کۆمەڵگای سڤیل بە تەواوەتی پێک بێت. تەنانەت کاتێک کە ئاشتیداش ئەمە بەتەواوەتی پێک نایەت. یاسای تایبەتی کلتووری کۆمەڵایەتیش لاواز دەبێت. حەزی تاک، حزبی، گرووپ و ئایدیۆلۆژی لەم مەرج و دۆخانەدا گونجاوترە بۆیان تا بگەنە ئارمانجەکانیان و لەم کەشەدا هەوڵ دەدەن تا ئەم کەسانە رابێنن و پەروەردە بکەن و ئەمە لەچوارچێوەی بەرنامە حزبی و ئایدیۆلۆژیکییەکانیاندایە. چۆۆنکە رەهەندی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیشی هەیە. لەم دۆخەدا منداڵان بە هۆی هۆکاری وەک هەژاری و بێ ئیشی و شتی دیکە ئامادە دەبن خواستی ئەم حزب و گرووپ یا خود ئایدیۆلۆژیانە بپەژرێنن. لاوازکردنی یاساش رێگەی زۆرتر دەکاتەوە.

کۆی ئەم هۆکارانە بوار بۆ بەکارهێنانیان لەلایەن پارت و رێکخراوەکانەوە دەرەخسێنێت. هەموو یاسا و مافەکانی جیهان و هەموو ئائینەکان بەکارهێنانی منداڵانیان بۆ کرداری نامرۆیانە قەدەخە کردووە و سزای قورسیان بۆ داناوە؛ بەڵام بەداخەوە لەکەشی شەڕدا ئەم یاسانە دەڕوێنەوە و یاخود کز دەبن و حەزی حزبی، بەرژەوەندی و پاساوی ئایدیۆلۆژیک جێگای دەگرێتەوە و بۆیە دەبینین یەکێک لە گرووپە سەرەکییەکان قوربانی ئەم کەشە منداڵانەن. واتە دەبنە ئەندامی حزب و رێکخراوەکان و وەک شەرڤان بەکاریان دێنن. ئەم دیاردەیە زۆر تاڵە و بەس لەکوردستان نییە بەڵکوو لەناوچەکانی دیکەش هەیە. لەرۆژهەڵاتی ناوین بۆ نموونە لەسوریا، یەمەن و تەنانەت لەئێراقیش دیاردەیەکی ناخۆشە. لەرابردوودا بینیمان کە گرووپە رادیکاڵە ئیسلامییەکان هەوڵیان دەدا نەتەنیا منداڵان بەڵکوو ژنانیش بە کردەوەی خۆکۆژی بەکاربێنن.

بەداخەوە ئەم هەڵسووکەوتانە دژی پێوانەکانی مافی مرۆڤن؛ بۆیە هەروەک لەسەرەتاوە وتم مەرجی شەڕ لەکۆمەڵگا، زەمینەی لاواز بوونی یاسا دەڕەخسێنێت، ئەمە رێگا بۆ گرووپە توندڕەوەکان دەکاتەوە.

  • سەرەڕای ئەوەی کە سەرکردەکانی ئەم گرووپانە بەتایبەت پەژاک ئەنجامی هەڵسووکەوتی خراپی خۆیان دەزانن بەڵام ئەم ئیشە دەکەن. ئەمە پێشلکاری مافی مرۆڤ و بەتایبەت مافی کوردان نییە؟ چوونکە منداڵان ئایندەی کۆمەڵگان. گەر ئەم گرووپانە بەڕاستی مافی کوردان دەپارێزن نابێت رێگا لەسەر ئایندەی منداڵان دابخەن. چوونکە ئەمە زۆرتر لە نێو پەکەکە و پەژاکدا باوە؟ لەشنگالیش زۆرجار بینیمان کە کوردانی ئیزدی سكاڵا تۆمار دەکەن لەبارەی رفاندنی منداڵانەوە. هۆکار بەرچاوەی بەکارهێنانی منداڵان لەنێو پەکەکە و پەژاکدا چییە؟

حزبە ئایدیۆلۆژیکەکان نەبەس پەژاک و پەکەکە بەڵکوو هەر هەموویان واوێنا دەکەن هەموو راستییەکان بەس لەلای ئەوانە و کەسانی دیکە لەدەرەوەی پارتەکەیان هەڵەن و مافی ئەوەیان نییە شتێک بڵێن و بەس خۆیان هەموو شتن. بەداخەوە ئەم حزبانە لەراست و چەپ و سوشیالەوە هەرهەموویان خۆ بەبنەما دەگرن و لە چوارچێوەی تەسکی ئایدیۆلۆژیدا هەڵدەسووڕێن. لەهەمانکاتدا دەمەوێت خاڵێک لەبارەی شنگالەوە باس بکەم. بۆ خۆم لەبارەی منداڵانی سەربازی ئیزدیەوە لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە لەشنگال قسەم کردووە ئەوان دەیانگووت ئێمە کەسێکمان بێ خواست و ئیرادەی خۆی تەڤلی نەکردووە چ منداڵ بووبێت یا گەورە. گەر کەسێک بە حەز و بڕوای خۆی نەبێت وەریناگرین. ئەم جۆرە تەڤلیبوون بێ سوودە. بەڵام دەبێت بڵێم بەس گەنجانی ئیزدی نین کە تەڤلی پەکەکە بوون؛ بەڵکوو گەنجە عيرەبەکان موسڵیش لەقەندیلن و بوونەتە ئەندامی پەکەکە و دەڕۆن بۆ تورکیا بۆ شەڕ. ئەم پرسە ئایدیۆلۆژیکە. کاتێک کەسێک تەمەن خوارە و نازانێت ژیان چییە، زۆر سادە دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئایدیۆلۆژی و هەندێکجار وەها لەنیو ئەو ئایدیۆلۆژیەدا دەتوێتەوە کە ئامادەیە خۆی بۆ فیدا بکات. لێرەیە کە دەبینین عەرەبێک لەژێر کاریگەری ئایدیۆلۆژی پەکەکە دایە و بۆ ئەو گرووپە دەڕوات لەگەڵ تورکیا شەڕ دەکات. ئەمە سەیر نییە. ئەم کەسە نەرفێندراوە بەڵکوو لەژیر کاریگەریدایە.

 

  • وای دابنێین کەسێک بە حەزی خۆی چووبێت، بەڵام کاتێک منداڵە و نازانێت، بۆ سەرکردەکانی حزبەکان کە ئەمەش دەزانن منداڵی 12 یا 13 ساڵانە و تەڤلی بوونی قەدەخەیە بەڵام تەڤلی دەکەن؟

نازانم ئەم پارتانە چۆن بیر دەکەنەوە. بەڵام ئەم کردارە پێچەوانەی یاسا و ڕێسایە. لەوانەی ئەم شتانە لایەنی تاکەکەسی هەبێت و منداڵان وەک دارێک وێنا دەکەن تا بەپێی ویستی ئەم حزبە لەئایندەدا پەروەردە بکرێت. لەحزبە کوردیەکانی هەرێمی کوردستانیش لەسەردەمی شەڕي چەکداری لەگەڵ سەدام، کاتێک ماڵباتە کوردەکان لەشەڕدا بوون منداڵەکانیش لەنێو شەڕدا بوون. نابێت دەوری کلتووری لەبیر بکەین. لەکلتووری رۆژهەڵاتی ناویندا تەنانەت لەو چیرۆکانەی کە بۆ منداڵان دەگوترێتەوە کلتووری بەکارهێنانی چەک لەلایەن منداڵانەوە بوونی هەیە. ئەمەش خاڵێکی گرنگە و منداڵان ئامادەی توندوتیژی و چەک دەکەن. ئەم کلتورە لەنێوان عەرەب و تورکەکانیشدا هەیە. ئێمە بینیمان کە ئەردۆغان منداڵانی تورک دەنێرێتە بەرەی شەڕ و کلتوری شەڕ دەخاتە نێویانەوە و دەڵێت کوردەکان کافرن و تێرۆریستن. ئەم توندڕەویە بۆ کۆمەڵاگای کوردیش دەرئەنجامی هەبوونە. کاتێک ئەردۆغان منداڵانی ئاسیای ناوین لەناوچەکوردیەکان جێگیر دەکات و کوردان وەک کافر دەناسێنیت و کوشتنی کوردان حەڵاڵ دەکات بێ گۆمان ئەمە کەشێکی دەروونی لەنێو منداڵانی کوردیش دروست دەکات و مندالان دەکاتە قوربانی کەشی سیاسی. هەموو ئەمانە پێکەوە بەستراونەتەوە. بەڵام بەگەشتی چەکدارکردنی منداڵان کردەوەیەکی نایاسایی و نامرۆیانەیە و کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر ئایندەی کۆمەڵگا هەیە.

عثمان باشقالی: مسلح کردن کودکان، اقدامی ‌غیرقانونی و غیرانسانی است

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید