ئیبراهیم گوچلوو: پەکەکە بە ئارمانجی لەناوبردنی بزوتنەوەی رەسەنی کوردی لەتورکیا دامەزرا

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان، ئەمساڵ چلەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی گرووپی ملیشیای پەکەکەیە. گرووپێکی چەکدار بە ئایدیۆلۆژی مارکسیستی – لنینیستی و وانەی تایبەت وەک قەدەخەی هاوسەرگیری. ئەم گرووپە لەسەرەتاوە بە ئارمانجی سەربەخۆیی کوردستان و دابەشکردنی تورکیا دامەزرا، بەڵام دواتر لەئارمانجەکەی دوور کەوتەوە و لەئەنجامدا پاڵی دایە دروشمی نادیاری کۆنفدرالیزمی دێمۆکراتیک. سەرۆکی ئەم گرووپە واتە عەبدۆڵا ئۆجالان لەساڵی 1999 دەستبەسەر کراو و گەڕێندرایەوە تورکیا. ئەم گرووپە بە رێبازی توندوتیژی و چەکدارانە سەرچاوەگرتووە لە وانەکانی دەسەڵاتدارانی سۆڤیەت بەدوای بەدی هاتنی مافی کوردان بوون کە خۆیان باسی دەکەن. ئەم گرووپە چەکدارە ئارمانجی کۆتایی خۆی دامەزراندنی دەوڵەتێکی کمۆنیستی و چەپگەرا وەک سۆڤیەت راگەیاند.

بەڵام بۆ خۆی هۆکاری چالاکی لەناوچە کوردنشینەکان و دواکەوتووەکان و هۆکاری پەرەنەسەندوویی لەهێزی کوردان کەڵکی وەرگرتووە. بۆیە بە جل و بەرگ و رەوا خۆ نیشان دان و نێزیک بوونە بە ئارمانجی کوردان یەکێک لەو باتانە کە پەکەکە جەختی لەسەر دەکاتەوە زمانی کوردی و فەرهەنگی ئەم نەتەوەیە. ئەم گرووپە پێی وایە بە هۆکاری توندڕەوانەی ئاتاتورک و کەمالیستەکان کوردەکان حسێبیان بۆ نەکراوە و کلتوریان بچووک خراوتەوە. هەڵبەت ئەمە لەگەڵ ئەو شتانەی پەکەکە دەیکات دژی یەکترن. پەکەکە بۆ خۆی بەدوای دەوڵەتی کوردیەوە نییە. بەڵکوو خوازیاری دەسەڵاتێکە وەک سۆڤیەت بەڵام لەکوردستان و لەنێو کوردان. ئەم گرووپە لەدروشمی خۆیدا لەبارەی رێز لەزمان و کلتوری کوردیش دروستکار نییە. رۆژنامە فەرمی و زمانی دەسەڵات لەنێو ئەم گرووپەش تورکییە و زۆرێک لەسەرکردەکانی پەکەکە بۆ خۆیان کورد نین و کوردیش نازانن.

هەروەک چۆن عەبدۆڵا ئۆجالان لەساڵی 1999 لەکێنیا لەلایەن دەزگای هەواڵگری تورکیاوە دەستگیر کرا و گوازرایەوە بۆ ئەم وڵاتە. ئۆجالان کە رۆژگارێک شەڕی لەگەڵ تورکیا دەکرد و بەدوای دابەشکردنی ئەم وڵاتە و تەنانەت ئێڕان و سوریا و ئێراقەوە بوو و دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی وەک ویستی کۆتایی کوردان ناوزەد دەکرد و هەرجۆر سازش لەگەڵ تورکیا و کەمالیستەکان و پان تورکیستەکانی وەک هەڵەیەک کە نابوردرێت ناودەبرد، دوای دەستگیرکردنی لەوەرچەرخانێکی 180 پلەیی هەڵوێستی نوێ خۆی دەرکاند. ئەم وەرچەرخانە لەهەڵوێستا زۆربەی کوردان و تەنانەت ئەندامانی پەکەکەشی بەم ئەنجامە گەیاند کە ئۆجالان خۆی رادەست کردووە و لەسەر گیان و بەرژەوەندی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا مامەڵەی کردووە. لێکۆڵەرانی بابەتی کوردی تەنانەتی ئەمە باس دەکەن کە پەکەکە و خودی ئۆجالان پرۆژەی دەوڵەتی تورکیا بۆ چەواشەکردن و ناوزڕاندنی کوردان و ویستەکانیان بوو تا زەمینەی ئاسایشی بوونی بابەتەکە و هەڵوێستی دژوار و سەبازی ئامادە بکات لەو کارناسانە کە بڕوای بەم بۆچوونە هەیە ئیبراهیم گوچلویە. ئەم کارناسە کوردەی تورکیا کە زۆرجار لەمبارەوە قسەی کردووە لەگەڵ میدیاکانی تورکیا لەدیمانەیەکدا لەگەڵ چاودێڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بەڵگەی زۆری بەۆ سەلماندنی بۆچوونەکەی هێناوە. گوچلوو پێی وایە کە پەکەکە لەمەرجێکی ناسرووشتی و بە ئارمانجی لەناوبردنی بزووتنەوەی رەسەنی کوردی لەتورکیا دامەزرا. بۆیە کوردە چالاکەکان کە چالاک بوون لەپرۆژە هاوبەشەکەی دەوڵەت و پەکەکەدا بەشدار نەبوون. زۆربەی دامەزرێنەرانی پەکەکە کورد نین. بۆیە جگە لە ئۆجالان و چەند کەسێکی گرێدراوی و هەڵبەت وەک خۆی کە کەسانی ناخۆشەویستی کۆمەڵایەتی کە بزوتنەوەی کورد، کەسانی کوردزمانی لەنێو دامەزرێنەرەکانی پەکەکەدا نابیندرێن بەڵام ژمارەیەکی زۆر تورکی تێدایە. بۆخۆی ئەو کۆمەڵە تورکە پەکەکەیان دامەزراند. درێژەی دیمانە درێژەکەی چاودێر لەگەڵ ئەم کارناسە تورکیایە لەدرێژەدا بخوێننەوە.

2- بەرێز گوچلوو سەرەتا بۆ ناساندن بە خوێنەرانی ئەم دیمانەیە لەگەڵ پەکەکە تکایە باسی دامەزراندنی ئەم گرووپەمان بۆ بکەن. پەکەکە بۆ چی و لەچ کەشێکی جۆگرافی و هزری و ئایدیۆلۆژیدا لەتورکیا دامەزرا؟ بە چ هۆکارێک بەشێک لەکوردانی تورکیا بوونە ئەندامی؟

دوای کودەتای سەربازی 12ی ئاداری 1971 لەساڵی 1974 لێبوردنێکی گشتی بۆ چالاکانی کورد لەتورکیا دەرکرا. منیش یەکێک بووم لەوانە کە دوای دادگایی کردن سزای قورسیان بۆ دەرکرد. دەوڵەتی کەمالیستی تورکیا پێی وابوو کە کودەتای سەربازی دەبێتە هۆی ئەوەی بزوتنەوەکانی کوردی تورکیا لەناوبچن. بەڵام دوای ساڵی 1974 دەرکەوت کە ئەم وێنایە هەڵە بوو. بزووتنەوەی کوردی تورکیا بەهێزتر لەپێش بوو. بەس پارتی دێمۆکراتی کوردستانی تورکیا هەبووو. بەڵام دوای ساڵی 1974 ژمارەیەکی زۆر رێکخراوی کوردی لەکەشی سیاسی تورکیا دامەزران. پارتی دێمۆکراتی کوردستانی تورکیا لەدۆخی کودەتادا زۆر لاواز بوو و دوای ساڵانێک خۆی سەرلەنوێ رێکخستەوە. رێکخراوەکانی نوێ لەلایەن سیاسەتڤانان و کادیرانی چالاک لەناوچە کوردنشینەکانی تورکیا دامەزرا. کەسانێک کە دوای ساڵی 1959 بەمەبەستی پێکهێنانی بزووتنەوەی کوردی لەتورکیا چالاک بوون. خەڵک بڕوای بەو رێکخراوانە هەبوو. ئەو حزبانە (بزووتنەوەی رزگاری – ئاڵای رزگاری، سوسیالیسی کوردستانی تورکیا، د.د.ک.د، کاوە، تێکۆشین) لەنێوان خەڵک و ناوچە کوردنشینەکاندا لایەنگری زۆریان کۆ کردەوە.

هزری ناسیۆنالیستی چەپ و راست لەناوچە کوردنشینەکاندا بەهێز بوو. دەوڵەتی کەمالیستی تورکیا تێگەیشت کە بە دەستگیرکردن، دادگایی کردن، ئەشکەنجە، گرتن، کوشتن و سزادان ناتوانێت پێش لە ناڕزایەتی خەڵک بگرێت لەم ناوچەیە. بۆیە لەو ناوچە بەهارێکی نوێ دەستی پێکردبوو. دەوڵەت لەوکاتەدا ستراتژی زۆر مەترسیداری لەپێش گرتبوو و بەنێوی کوردانەوە گرووپی پەکەکەی دامەزراند. ئارمانجی دەوڵەتی تورکیا ئەمە بوو کە بۆ خۆی لەدەرەوە لە رێگای پەکەکە لەناوەوە بزووتنەوەی کوردی پووچەڵ بکاتەوە و لەناوی ببات.

راستی ئەمەیە، بەدرێژایی رەوتێک بە تایبەت دوای سەرکەوتنی سەربازی لەکوردەتای 12ی سێپتەمبەری 1980، لەرێگای پەکەکەوە سەرەتا بزووتنەوە کوردیەکانی تورکیا سڕ کران دواتر شکستیان پێهێنرا و لەئەنجامدا لەناوبران.

3- هەموو ئەندامانی دامەزرێنەری سەرەتایی ئەو گرووپە کورد بوون؟ ئەم ئەندامانە چ بڕوایەکی ئایدیۆلۆژیان هەبوو؟

هەروەک باسم کرد پەکەکە لەمەرجێکی ناسرووشتی و بە ئارمانجی لەناوبردنی بزووتنەوەی رەسەنی کوردی لەتورکیا دامەزرا. بۆیە کوردە چالاکەکان کە بەسالان چالاکیان دەکرد لەپرۆژەی هاوبەشی دەوڵەتی تورکیا و پەکەکەدا بەشدار نەبوون. وڵامی ئەم پرسیارە زۆر روونە. واتە دەزانین زۆربەی دامەزرێنەرانی پەکەکە کورد نین. بۆیە جگە لەئۆجالان و ئەوانەی گرێدراوی و هەڵبەت وەک خۆی کەسانێک کە پێگەیەکیان لەنێو کۆمەڵگا و بزووتنەوەی کوردیدا نەبوو، کەسانی کوردزمان لەنێو دەزگاکانی پەکەکەدا نابیندرێن بەڵام ژمارەیەکی زۆر تورکی تێدایە. بۆخۆی ئەو کۆمەڵە تورکە پەکەکەیان دامەزراند.

ئەوان بڕوایان بە مافی کورد نییە. بەدوای ئایدیۆلۆژی چەپی ستالینی و کەمالیستیدان. بۆیە هەموو کوردەکان و رێکخراو و پارتە کوردیەکان (ئەمیر، ئاخا، شێخ، سەرۆک هۆز، مەلا، رۆشنبیری ناسیۆنالیستی بناژۆ خواز) وەک دوژمنی خۆیان راگەیاند. بۆ سڕینەوەیان بە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا شەڕێکی قورس و چەکدارانەی لەدژیان دەست پێکرد.

4- بۆچوونی پەکەکە لەبارەی سەربەخۆیی کوردستانی ئێراق دژی دروشمەکانی ئەم گرووپە بۆ یەکێتی کوردانە هۆکاری ئەم ناکۆکییە چییە؟

پەکەکە لەقۆناخی سەرەتایی و بە ئارمانجی کۆکردنەوەی کوردان لەدەوری خۆی، سەربەخۆیی کوردستان و یەکبوونی کوردستانی خستە بەرباس. دوای ئەوەی کە کوردەکان لەدەوری یەک کۆ بوونەوە و هەزاران کورد کوژران، ئۆجالان برادەرانی خۆی و چالاکە کوردەکانی کوشت و دواتر وازی لەسەربەخۆیی هێنا. عەبدۆڵا ئۆجالان لەدادگادا راشکاوانە وتی گەر پەکەکە نەبایا ناسیۆنالیستی کورد و جەلال تاڵبانی و مەسعوود بارزانی بە پشتیوانی ئەمریکا و ئەورووپا دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیان بەناوی ئیسرائیلی دووەمەوە دادەمەزراند. تەنانەت وتی بۆ کوردستان، فیدرالیزم یا ئۆتۆنۆمی و هەرجۆرە دۆخێکی فەرمی پێویستە نەبێت و نابێت لەدۆخێ کوردیدا گۆڕانکاری بکرێت. دوژمنی پەکەکە لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان و یا گۆڕانکاریەکانی دیکە بۆ کوردانی تورکیا و یا ئێراق سەرچاوە لەپرۆژەی دەوڵەتی بوونی پەکەکەوە دەگرێت. پەکەکە رێکخراوێکی چالاکیکەر، دژی کوردان و بزووتنەوەی رەسەنی کوردان – بەتایبەت لەتورکیا – یە.

5- گۆمان هەیە لەسەر پەیوەندی میت و پەکەکە، هەندێک بڕوایان وایە کە پەکەکە سەرەتا لەسەردەستی میت دامەزرا هەندێکیش پێیان وایە کە دواتر میت توانی لەپەکەکە دزە بکات بۆچوونی ئێوە چییە؟

لەوڵامی پرسیاری یەکەمدا دەستنیشانم کرد کە چۆن لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری کەمالیستەوە تورکیا دامەزرا. ئارمانجی ئەم پرۆژەیەش دیار بوو. لەلایەکی دیکە عەبدۆڵا ئۆجالان بۆ خۆی دەڵێت کەسانێک کە لەگەڵ من بوون سەر بە میت بوون. خۆشی راشکاوانە دەڵێت و لەنووسینەکانیداش دەیدرکێنێت و لەدادگاش رایدەگەینێت کە میت یارمەتی داوە. پێش دەستگیرکردنیشی دەیگووت من میتم هەڵخەڵەتاند. دوای دەستگیری دەیگووت بە ئاگاداری میت ئیشم دەکرد میت یارمەتی دەدام.

بابەتی گرنگتر ئەوەی کە لەکاتی دادگایی کردنی دە دەیگووت: من زیاتر لە هەموو کەس و دەزگایەک خزمەتی دەوڵەتی تورکم کردووە. گەر من و پەکەکە نەباینا ناسیۆنالیستی کورد بە پشتیوانی ئەرووپا و ئەمریکا کوردستانی سەربەخۆیان دادەمەزراند. ئۆجالان لەدرێژەدا و زۆر روون دەڵێت: مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵبانی بە یارمەتی ئەمریکا دەیانەوەێت ئیسرائیلی دووەم لەرۆژهەڵاتی ناوین دابمەزرێنن و ئەمە دەوڵەتیكی مەترسیدار دەبێت بۆ ئێوە. گەر دەوڵەتی سەربەخۆ لەباکووری ئێراق دابمەزرێت، تورکیا و سوریا و ئێران دابەش دەبن. واتە کوردستانی یەکگرتوو و گەورە دادەمزرێت.

کاتێک ئۆجالان لەکێنیا دەستگیر کرا دایانەوە بە تورکیا هەر ئەو کات وتی: خاڵۆم تورکە. من خزمەتی دەوڵەتی تورکیام کردووە. بۆیە با دەوڵەتیش دەرفەتم بداتێ. لەراستیدا ئۆجالان لەسەرەتاوە خزمەتی بە دەوڵەت کرد. دوای ئەوەی کە لەگرتووخانە ئازاد کرا خزمەتی بەدەوڵەت کرد. بەڵام بۆ کورد، سەرکردەکانی کورد، پارت و رێکخراوەکانی کورد و هەرێمی کوردستان دوژمن بوو. دۆستی و هاوکاری بەخەڵات بۆ تورکیا هێنا. ئۆجالان زۆر روون دەڵێت: کورد مافی بوونی بە دەوڵەتی سەربەخۆ نییە. تەنانەت فدرالیزم و ئۆتۆنۆمیش مافی کورد نییە ئەمە دوژمنیەکی سەیرە لەگەڵ کوردان.

کاتێک ئۆجالانیان لەکێنیاوە هێناوە بۆ تورکیا ئەشکەنجەیان نەکرد. هەموو شتی بە ویستی خۆی وت. بەپێی زانیاریە بەردەستەکان ئۆجالان لەلێپرسینەوەکانیدا شتی زۆر وتووە. پەکەکە چۆن دامەزرا لەلایەن کێ و بە چ بەرنامەیەک دامەزرا و ….

من لەبەرنامە تەلەڤیزیۆنیەکاندا وتوومە دەوڵەت دەبێت بابەتی نوێ و روانگەی ئۆجالان لەلێپرسینەوەکانی بۆ رای گشتی بڵاو بکاتەوە. ئەم ویستە بۆ ئەوەی بەرژەوەنی دەوڵەتی تورک بەدی نەێت. گەر لێدوانەکانی ئۆجالان بڵاو ببنەوە، بۆ دەوڵەتی تورکیا دەبێتە کارەساتێکی خراپ. بەشێکی بچووک لەلێدوانەکانی ئاشکرا بوون و لەهەمان کاتداش ئۆجالان دەڵێت لەدژی بزووتنەوەی کوردی تورکیا چی کردووە، لەبارەی دەوری خۆی زۆر روون قسە دەکات. ئەمانە خزمەتن بە دەوڵەتی تورکیا.

6- تورکیا و میت چ بەرژەوەندیەکیان لەپەکەکە و هاندان و دامەزراندنی دا هەیە؟ ئەم گرووپە چ بەرژەوەندیەکی بۆ تورکیا و پان تورکەکان هەیە؟

دەوڵەتی تورکیا و دەزگای هەواڵگری میت بۆ پێشگرتن لە بزووتنەوەی کوردان لەناوچە کوردنشینەکانی تورکیا، و لەناوبردنی پارت و رێکخراوەکانی کورد، و یا دوور کردنەوەیان لەسەربەخۆخوازی، بۆ قووڵکردنەوەی ناکۆکی لەنێو بزووتنەوەی کورد، پەکەکەی دامەزراند. بۆیە پەکەکە سەرەتا پارت و رێکخراوە کوردیەکانی بە شەڕێکی پیس کردە ئامانج. لەدژی هۆزە کورددۆسەکان شەڕی کرد. ئەم شەڕانە بە پشتیوانی هۆزە پشتیوان کراوەکان لەلایەن دەوڵەتەوە کران. هەزاران خەڵکی سڤیل و گەورەکانی کۆمەڵگا و سەرۆک هۆز و پیاوی ئائینی و ئاخا و کویخای کورد کوژران.

دوای ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا، لەبەشەکانی دیکەی ناوچە کوردنشینەکان ئەم ئەرکە پیسەی لەدژی کوردان و کوردستان درێژە دا. هەزاران کوردی بەکوشت دا یا کوشیانی. بەس لەهەرێمی کوردستان 350 پێشمەرگەی کوشت. ئایا خزمەتێک لەمە گەورەتر بۆ دەوڵەتی تورکیا هەیە؟

7- بەڕێز گوچلوو ئێستا دەبینیین ناوچە کوردنشینەکانی سوریا لەلایەن تورکیاوە داگیر کراون. لەلایەکی دیکەوە دەزانین کە دانوستاندنی کوردانی سوریا بە ئامانج نەگەیی. جیا لەبەرژەوەندی ئەمریکا، تورکیا و دەوڵەتی سوریا، بۆ دانوستاندنی کوردانی سوریا ئەنجامی نەبوو؟ لەکاتێکدا کە بەرواڵەت لەم دۆخەدا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری تورکیا یەکیان گرتووە.

پەکەکە وەک پرۆژەی دەوڵەتی کەمالیست دامەزرا. بۆیە ئەرکی پیس و نەخۆشی لەهەرچوار بەشی کوردستان بەڕیوە برد. لەسوریاش پەکەکە و گرووپەکانی سەر بەو یاری پیس دەکەن تا یەکێتی سەر نەگرێت. هەر ئەو پەکەکە بۆتە هۆی ئەوەی تورکیا هێرش بکاتە سەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا.

لەساڵی 2011 کاتێک کە ناڕزایەتی خەلی سڤیل لەدەرعا لەنیزیکی سنووری ئۆردۆن دەستی پێکرد، رێکخراوە کوردیەکان لەقەوارەی سڤیل و دێمۆکراتیک پشتیوانیان لێکردن. هەروەک دەزانین دەرعا، ویستی سەرەتایی خەڵکی دێمۆکراتیک و ئابووری بوو. ویستی سیاسی نەبوو. بەڵام دواتر ویستی سیاسیان خستە بەرباس. لەو کاتەوە لەناوچە کوردنشینەکانی سوریاش هێزە کوردیەکان پشتیوانیان لەویستی سڤیل و دێمۆکراتیک کرد. کوردەکان هەرگیز بیریان لەوە نەکردۆتەوە کە چەک بەدەستەوە بگرن و شەڕ بکەن. پەکەکە/ پەیەدە پشتیوانی لە دەسەڵاتی سوریا دەکات. رایگەیاند کە ئێمە خوازیاری رووخانی رژیمی بەعس نین. کوردەکان دوای ماوەیەک پشتیوانیان لەبیرۆکەی فدرالیزم کرد. پەکەکە دژی ئەم ویستە وەستاوە. لەم قۆناخەدا دەوڵەتی سوریا، پەکەکە/پەیەدەی چەکدار کرد. ناوچە کوردنشینەکانی خستە ژێر چاودێریان. لەم قۆناخەدا بینیمان دیکتاتۆری پەکەکە/ پەیەدە و باڵەکانی لەسوریا. ئارمانجی دەوڵەتی سوریا لەم کردەوەیە زۆم کردن بوو لەسەر ناوچە و هەڕەشەی تورکیا.

پەکەکە/ پەیەدە لەم ماوەیەدا هەمیشە لەدژی پارت و رێکخراوە کوردیەکان هەنگاوی زۆری ناوە. سیاسەتڤانان و بەرپرسانی رێکخراوە کوردیەکان و خەڵکی ئاسایی دەستگیر و لەگرتووخانە کردوو و ئەشکەنجەی کردن.

پەکەکە/پەیەدە هەرگیز لەگەڵ کوردان یەک نەبووە. ئیستاش بە نوێنەری ئەمریکا و هاوپەیمانان شەڕ دەکات. ئەمریکا و فرانسا خوازیاری یەکێتی پەیەدە لەگەڵ ئەنەکەسەن بەڵام پەکەکە رەتی دەکاتەوە. چوونکە پارێزوانی لەبەرژەوەندی کورد ناکات.

8- ئێمە دەزانین کە ئێوە بۆ ماوەی چوار ساڵ لەسەر بابەتی لەسێدارە دانی نایاسایی نێوخۆی پەکەکە و هەروەها کوشتنەکان لەلایەن ئەم گرووپەوە لێکۆڵینەوەت کردووە، گەیشتوونەتە چ ئەنجامێک؟ چەند کەس لەکەسانی دیاری پەکەکە بە هۆی دژایەتی لەگەڵ ئۆجالان و سەرکردەکانی دیکە سڕانەتەوە؟

ئێستا 45ساڵە کە پەکەکە لەناوچە کوردنشینەکاندا کورد دەکوژێت. پەکەکە: 1- کوردانی چالاک، سەرۆک و کادیری حزبەکان و رێکخراوە کوردیەکان دەکوژێت. 2- خەڵکی سڤیل، هۆز، بەرپرسانی کۆمەڵایەتی وەک سەرۆکی هۆزەکان، کوێخا و ئەمیر و شێخ و گوندنشین و خوێندکار و مەلای کوشتووە. 3- دژبەران و رەخنەگرانی خۆی لەناوخۆی رێکخستن تێرۆر کردووە.

بەپێی لێکدانەوەکانی من جگە لە سێ یا چوار کەس کە وەک بەرپرسی پەکەکە ناسراون (کە رواڵەتین لەبنەڕەتدا دامەزرێنەری راستی ئۆجالان و دوو و سێ کەس زیاتر نین) هەموو لەلایەن پەکەکەوە کوژراون یا هەڵاتوون. بە پێی لێدوانەکانی خودی ئۆجالان لەدادگای تورکیا ئێمە 17 هەزار کەسمان لەناوخۆی رێکخستن کوشتووە و لەدرێژەدا دەڵێت: تەنانەت زیاتر لەمانەشە.

9- ئێوە لەساڵڕۆژی سەکینە جانسز (لەسەرکردەکانی پەکەکە) پێتان وابوو کە تێرۆری ئەو، سڕینەوەی رێکخستنی پەکەکە بوو بەڵگەتان چییە؟ بۆ تورکیا تاوانبار ناکەن؟

کاتێک هۆکاری کوشتنی سەکینە بزانین ئەوجا بۆمان دەردەکەوێت کە چەکەس یا کەسانێک ئەو و هەڤاڵانیان کوشتن. هەروەک دەزانن سەکینە و هەڤاڵانی لە رەوتی ئاشتیدا کوژران. ئەو دژی رەوتی ئاشتی بوو. ئاپۆ دەیویست پەکەکە چەک داماڵ بکات بەڵام قەندیل و دەوڵەتی قووڵ لەدەوڵەتدا ئەمەیان نەدەویست. پێویست بوو ئەم رەوتەی ئاشتی تێکبچێت. سەکینە و هەڤاڵانی بوونە قوربانی. بۆیە دەرکەوت کەسی بکوژ هەر ئەو پیاوەی میت و پەکەکەیە.

10- دۆخی ئێستای کوردانی تورکیا چۆنە و ئایندە چۆن دەنرخێنن؟

دۆخەکە خراپ نییە. ئەوەی کە ئەم دۆخە لەئایندەدا چۆن دەبێت، بابەتێکی تێر و تەسەلە و زۆر گرنگە. ئەوەندەی پرتووکێک شرۆڤەی دەوێت. پێش لەکودەتای 12 سێپتەمبەری 1980، بزووتنەوە کوردیەکان لەناوچە کوردنشینەکانی تورکیا هەبوون و بەهێزیش بوون. پارت و رێکخراوی جۆراوجۆر هەبوون. بزووتنەوەیەکی کۆمەڵناسی و کۆمەڵایەتی هەبوو و پەیوەندی لەگەڵ هەموو بەشەکانی کۆمەڵگاوە هەبوو. لەتێکۆشانیشدا سەقامگیر و جێگیری هەبوو. خەڵک و ئەندامانی پارت و رێکخراوەکان بڕوایان بە سەرۆکەکانیان هەبوو. بزاڤی کورد و رێکخراوەکان لەکاتی خۆیدا دەستێوەردانیان دەکرد و خوازیاری ژیانێک لەسەر پێوانەکانی نوێ بوون. سەرۆک و ئەندامان کەسانێکی فیداکار بوون. ئەندام و بەرپرسانی پارت و رێکخراوەکان هیوایان بە پەرەسەندوویی ناوچە کوردنشینەکان بوو. بەداخەوە دەبێت بڵێم ئەو دۆخە لەلایەن دەولەت و بەدەستی کوردان (پەکەکە) لەناو چوو. دەوڵەت بۆ ئاسانکاری لەناوبردن پەکەکەی دامەزراند. لەرێگای پەکەکەوە هێرشی کردە سەر بزاڤ و پارت و رێکخستنە کوردیەکان. بەڵام کاتێک بینی بە چالاکی پەکەکە سەرنەکەوت زەمینەی کۆدەتای سەربازی لەرێگای پەکەکە و رێکخراوە چەپ و راستەکانەوە رەخساند. دوای کودەتا لەناوبردنی رێکخراو و پارتە کوردیەکان بەڕاستی دەستی پێکرد. لەئەنجامدا بزاڤەکانی کورد لەناوچە کوردنشینەکان و هەموو رێکخراوەکان لەناو بران. پەیەوەندیان لەگەڵ سەرۆک و خەڵک پچڕا. لەدەیەی نەوەد دووبارە کوردەکان هەوڵیان دا بزووتنەوەیەک دابمەزریێنن. ئەمجارە لەڕێگای ئەنجوومەن و پارتە یاسایەکانەوە لەو کاتەدا بوو کە حزبی هەپ  (HEP) دامەزرا. بەڵام بەداخەوە لەڕێگای بەرنامەی دەوڵەت، کەسانی کەمالیست لەدەوڵەتدا ئەم حزبەیان خستە ژێر چاودێری پەکەکەوە.

دواتر پەکەکە قۆرخکردنی پارتە کوردیەکانی دەست پێکرد و هەموو کەسە سەربەخۆ و هەڵبەت دژبەرەکانی سڕیەوە. دەوڵەت ئەم پارتەی دا بەدەستی پەکەکەوە و بە نێوی جۆراوجۆری کوردی دەنگی کوردانی کۆدەکردەوە. بەڵام ئەم حزبە هەرگیز نوێنەری راستەقینەی کوردان نەبوو، بەڵکوو لەگەڵ هەرجۆرە هەنگاوێکی باش بۆ کورد لەتورکیا دژایەتی دەکرد. هیشتاش پەکەکە ئەم دەورە پیسەی دەگێڕێت. ئیستاش بەداخەوە بزاڤی کۆمەڵایەتی لەناوچە کوردنیشنەکانی تورکیا بوونی نییە.

ابراهیم گوچلو: پ.ک.ک. با هدف از بین بردن جنبش‌های اصیل کُردی در ترکیه تاسیس شد

 

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید