پێشلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن پەکەکەوە لەناوچە جێ ناکۆکەکانی هەریمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی ئێراق درێژەی هەیە. وتەبێژی خێڵە عەرەبەکان لەناوچە جێ ناکۆکەکان دەڵێت: دوامان لەرێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکان کردووە تا گوشار بۆ پەکەکە بێنن تا پەکەکە ئەو ناوچە عەرەب نشینانە چۆڵ بکات.
مەزاهیم حیمەت وتەبێژی خێڵە عەرەبەکانی ناوچي جێ ناکۆکەکان لەدیمانەیەکدا رایگەیاند: گرووپە چەکدارەکان بەتایبەت پەکەکە لەناوچە جێ ناکۆکەەکان لەوانە مەخموور و شنگال و کەرکووک و خۆرماتوو و خانقەین بوونیان هەیە و دەستێوەردان دەکەن لەتێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی لەدژی خێڵەکان. پەکەکە سنووری خێڵی دەستنیشان دەکات. ئێمە لەئەمریکا و رێکخراوە نەتەوەیەکان داوا دەکەین تا پەکەکە لەو ناوچي جێ ناکۆکانە دەربکەن.
حیمەت لەدرێژەدا وتی: پەکەکە بەتایبەت لەشنگال گرتووخانەی شاراوەی هەیە و ژمارەیەی گیراوانی زۆرن. ئەم گرووپە خەڵک بە شێوازی ناسایی دەسگیر دەکات کە زۆربەیان لەناوچەی سنووری شنگال و ئیزدیەکاندان. پێشلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن پەکەکەوە بۆتە کردەوەیەکی ئاسایی و بۆ خەڵکی ناوچەکەش بۆتە کێشەیەکی گەورە.
سخنگوی عشایر عرب: “در زندانهای مخفی پ.ک.ک. نقض گسترده حقوق بشر انجام میشود”