حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران حزبێکی نەتەوەپەرەستی چەپی چەکدارە کە لەباکووری ئێراق بنکەی هەیە. ئەم گرووپە چەکدارە کە تاوانبارە بە ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی، لەوێژەوانی فەرمی کۆماری ئیسلامیدا وەک جیاخواز دەناسرێت. حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لەساڵی 1979 شەڕێکی پارتیزانی لەدژی کۆماری ئیسلامی ئەنجام دا. ئەم هێرشانە بریتی بوون لە شۆڕش لەساڵی 1979 تا 1989 و هەروەها شۆڕش لەسڵی 1989 تا 1996، و دوای ئەوەی ناچالاک بوو و تا ئەوەی کە دواین پێکدادان لەساڵی 2006 رووی دا. ئەم گرووپە لەگەڵ گرووپە چەکدارە کوردەکانی دیکە وەک کۆمەڵە و ئەم دوایانەش پەژاک (2016-2015) لەپێکداداندا بووە. پێکدادانەکانی دێمۆکرات لەگەڵ پەژاک زۆرتر لەسەر ئەندام گرتن بووە. دوای دامەزراندنی پەژاک (کەحدکا و کۆمەڵە دژین) ئەم گرووپە چەکدارە نوێیە بە خێرا کە قەندیل جێگیر بوو و دەستی کرد بە تەڤلی کردنی ئەندام لەو شارانەی کە حدکا واهەست دەکات بەس خۆی لەوێ ئەو مافەی هەیە. یەکێک لەو شارانە شنۆیە. سەرکردانی پەژاک لەساڵی 2016 رێڕەوێکی زەوینیان لەسنووری ئێراق و ئێران دایە دەست ئەم گرووپەوە. ئەم ژینگەیە ناوی قەڵاتووکانە. حدکا بەدەستپێڕاگەیشتنی ئاسان پێی ئێستا باسی شنۆ وەک گەورترین شوێنی ئەندام گرتنی خۆی باس دەکات. بەڵام خاڵی گرنگی ئەم بوارە، جیا لەکردەوە تێرۆریستیەکان، بەکارهێنانی منداڵانە وەک سەرباز لەلایەن پەژاک و هەمیش لەلایەن حدکاوە.
حدکا بە ئارمانجی دەستڕاپێگەیشتن بە رەوابوونی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، توندوتیژی لەدژی خەڵکی سڤیل لاداوە و دەڵێت پێبەندی بەیانییەکانی مافی مرۆڤ و مادەی سێی کنوانسیۆنی ژنێڤە و لەساڵی 2007 یەکێک لەواژۆکەرانی بەیانییەی ژنێڤ بۆ قەدەخەی بەکارهێنانی مینی دژە تاکە. وادیارە ئەم بیانیانە بۆ حدکا بەس رواڵەت بووە، چوونکە پرۆتۆکۆلی ئازادانەی کنوانسیۆنی مافی منداڵ لەبارەی بەکارهێنانی منداڵان لەپێکدادانە چەکداریەکاندا، کە وەک رێکەوتنی منداڵی سەربازیش دەناسرێت، لەلایەن ئەم گرووپە لەبەرچاو ناگیردرێت. ئەم گرووپە چالاکانە کەسانی تەمەن خوار لەشنۆ دەکاتە ئەندام.
فۆزیە محەمەدی ئەقدەم، قوربانی نوێی حدکا
خالد و ئامێنە باوک و دایکی بۆزیە بۆ گەڕاندنەوەی کچەکەیان سەرکەوتوو نەبوون. فۆزیە کاتێک کە لەپۆلی نۆیەم دەیخوێنێت چیتر نەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە. بەس 14 ساڵی بوو. ئێمە لەگەڵ مام و باوکی قسەمان کرد. مامی دەڵێت کە لەبەشی زێراو و ئاوی شارەوانی بچووکی شنۆ ئیش دەکات. وتی: ئەم گرووپە بە باشی دەناسێت و وتی: من هەمیشە لەدەرەوە ئیش دەکەم. شەقامەکان گەزک دەدەم و جۆگەلەکانی زێراو دەکەمەوە و خاوێنیان دەکەم. ئەم ملیشیانە ئەو گەنجانەی کە لە قوتابخانە کۆ دەبنەوە دەکەنە ئارمانج بە خۆ نێزیک کردنەوە هەوڵ دەدەن بەڵێنیان پێ بدەن تا تەڤلیان بکەن. براکەم هەمیشە بە باشی ئاگاداری بوو و تەنانەت وێڕای ئەوەی کە هەژاریش بوو بەڵام هەوڵی دەدا هەرچەندە دەتوانێت بۆیان دابین بکات.
باوک و دایکی فۆزیە لەماوەی نەخۆشی کڕۆنادا دوو جار سەردانی کوردستانی ئێراقیان کرد و تێچووی ئەم سەفەرانە بۆیان زۆر بوو. بەڵام نەیانتوانی کچەکەیان بگەڕێننەوە.
باوی وتی: ئەوان مێشکی کچەکەمیان شۆردبووەوە. بۆیە ئەو وادەزانیت گەر بگەڕێتەوە بۆ ئێران دەگیردرێت و لەگرتووخانە دەکرێت. لەگەڵ ئەمەش بەردەوام تەلەفۆن دەکاتەوە بۆ ماڵی و دەڵێت دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ماڵێ بەڵام خۆی دوور دەگرێت لەوەی کە بمانبینێت. کچەکەم خۆشی لەوێ نایەت و لەژینگەی بنکەی سەربازی حزب رق ئەستووە. بەڵام سەرکردەکانی ئەم گرووپە تێرۆریستیانە هۆشداریان داوەتە کچەکەم گەر بگەڕێتەوە بۆ ئێران دادگایی دەکرێت. من وای بۆ ناچم. کچەکەم تەمەنی خوارە و هەڵیانخەڵەتاندووە. باوکی بە پەیامنێری چاودێر وتی کە ئامادەی هەر بڕە پارەیەک پێویست بێت بیدات بەو گرووپە تا کچەکەی بگەڕێننەوە. تەنانەت گەر ئەم داینی پارەیە بەواتای ئارمەتی دانی تێرۆریزم بێت و سزا بدرێت دووبارە ئامادەی و بەس تەنیا هیوای لەژیانیدا ئەوەی کە کچەکەی بگەڕێتەوە و بڕواتە دواناوەندی و بخوێنیت.
مامی فۆزیەش وتی: کچێکی چواردەساڵان شتێک لەسیاسەت و چەک نازانێت. شوێنی قوتابخانەیە و دواتر زانکۆ. ئەم گرووپانە نایانەوێت منداڵانی کورد پێش بکەون، چوونکە گەر بخوێنن و پێش بکەون کەسێک تەڤلیان نابێت، کەسی خوێنەوار و گەورە فریویان ناخوات. هیوادارم دووبار بڕۆینەوە بۆ کوردستانی ئێراق و ئەمجارە بتوانین کچەکەمان ئازاد بکەین.
نوجوانان اشنویه؛ قربانی سیاستهای تروریستی حزب دموکرات کردستان ایران