رۆژی هەشتی ئادار لەکاتێکدا ناوی لێنراوە رۆژی جیهانی ژن کە کرداری رۆژئاوا لەمەڕ مافی ژنان دووفاقییە. یەکێک لەقوربانییە سەرەکییەکانی ئەم رەوتە دووفاقییە ژنان و کچانی ئیزدین. ئەوان بە کۆبوونەوەیەک لەکەمپێک لە هەرێمی کوردستان و لەرۆژی جیهانی ژن دا لەرێگای بەدەستەوە گرتنی نووسراوە ناڕزایەتی توندی خۆیان لەمەڕ بێ لایەنی و پشت گوێ خستنی کرداری جیهانی بە تایبەت دەوڵەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوونی راستەقینەی چارەنووسی ژنان و کچانی ئیزدی گیراوی داعش دەنگیان هەڵبڕی. لەسەر هەندێک لەم قۆماشانە نووسرابوو چۆن دەتوانم بێ دایکم لەرۆژی ژناندا قسە بکەم. سۆزان سەفەر یەکیک لەو ژنانەش بەرپرسی ئەم کۆبوونەوەیە لەدیمانەیەکدا وتی:
ئەوەی بەسەرماندا هات چیتر سەرنجی راگەیاندنەکان و دەسەڵاتی لێ روواوەتەوە. نابێت وەها بێت. کۆێلایەتی رەگەزی، ئەشکەنجەی ژنان و کچان و منداڵانی ئیزدی لەلایەن داعشەوە هێشتا درێژەی هەیە. ئێمە خوازیاری دەستێوەردانی دەستبەجێی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئازادکردنی ژنان و کچانی دیل گیراوە دەستی داعشین. هێشتاش ژنان و کچانی ئیزدی لەبازارە جۆراوجۆرەکان لەلایەن داعشەوە دەفرۆشرێن و یا بە کۆێلە کراوەن. هەروها دەکوژرێن.
ئەم کەمینە ئائینییە لەباکووری ئێراق کە زۆرجار رووبەڕووی کۆمەڵکوژی لەلایەن خودی کوردانەوە بووە بەدرێژایی مێژوو هێشتا هەڕشەی رژدیان لەسەرە بە تایبەت بوونی پەکەکە لەشنگال و هەڕەشەکانی تورکیای لەسەرە.
بەرپرسی کۆبوونەوەی سەرەوە لەدرێژەدا دەڵێت: چەند ساڵ لەبەدیل گیران و کۆێلایەتی ژنانی ئیزدی تێپەڕ دەبێت بەڵام هێشتاش چەند هەزار ئیزدی لەگرتووخانەی داعش دان. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت زۆر بەرژدی یارمەتی ئیزدیەکان بدەن و بە هانایانەوە بڕۆن. ئێمە لەکاتێکدا چاولێکەری ئەم تاوانانەین کە لەسەدەی بیست و یەکداین بەڵام بەکردار گەڕاینەتەوە بۆ سەدەکانی ناوین.
زۆرێک لە ئیزدیەکان مەسعوود بارزانی وەک هاوکاری داعش دەزانن کە بێ زانیاری خەڵک، شنگاڵی چۆڵ کرد لە پێشمەرگە و ئەوانی بێ پاراستن هێشتەوە لەبەرانبەر داعش.
https://www.youtube.com/watch?v=nXLwjk51t8Y