عەبدۆڵا کسولی ئوغڵوو کارناسی بواری تورکیا لەدیمانەیەکدا وتی: یەپەگە نوێنەری کوردانی سوریا نییە، دیمانەیەک کە بەردەوام لەمیدیاکاندا دووبارەدەبێتەوە تا یەپەگە وەک نوێنەری هەموو کوردانی سوریا بناسێنن و کۆمەڵگای رۆژئاواییش پەرەی پێدەدەن، لەچیرۆکێک زیاتر نییە.
ئەو وتی: شەڕی سوریا بۆ گرووپە تێرۆریستیەکان دەرفەتێکی رەخساند تا بتوانن پێگەی پشتیوانی و گۆڕەپانی چالاکی خۆیان پەرە پێبدەن. گرنگترین نموونەی پەیەدە/یەپەگە باڵی تێرۆریستی و رادیکاڵی مارکسیست – لنینیستی پەیەکەیە. دەزگا بەناوبانگەکانی مافی مرۆڤ وەک لێبوردنی مافی مرۆڤ و چاودێری مافی مرۆڤ، پێشلکاری مافی مرۆڤی لەلایەن ئەم گرووپەی سەر بە پەکەکە وەک چۆڵکردنی زۆرەملێ خەڵکی سڤیل لەشوێنی ژیانیان و بەکارهێنانی منداڵانی سەربازی دێکۆمێنت کردووە. یەپەگە هەروەها چالاکی گرووپە کوردەیەکان وەک ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردانی سوریا و حزبی دێمۆکراتی کوردستانی سوریای بەتەواوەتی قەدەخە کردووە. شێوی هەڵسووکەوتی پەکەکە سەرکووتکەرانەیە. بەڵام ئەم گرووپە بە بیانووی تێکۆشان لەگەڵ داعش خۆی نێزیکی ئەمریکا کردۆتەوە و ئەمریکاش پشتیوانی لێدەکات، ئەمە ناکۆکی لەسیاسەتی دەرەکی ئەمریکا دەسەلمێنێت. لەم دیمانەیەدا کسولی ئوغڵوو ئاماژەی بە سیاسەتی دووبارە و باوەکانی لە میدیاکانی رۆژئاوایی لەبارەی یەپەگەوە کرد کە وەک نوێنەریکوردانی سوریا ناودێڕیان دەکەن لەکاتێکدا کە وەها نییە و ئەم وێنایە چیرۆک و درۆیە.
ناوبراو لەبارەی بانگەشی میدیایی بۆ بەناوبانگ کردنی هێزەکانیس سوریای دێمۆکرات وەک نوێنەری ویست و هەموو کوردانی سوریا دەڵێت: وێنایەکی کە بەردەوام دووبارە دەبێتەوە لە راگەیاندن و میدیاکانی دا تا یەپەگە وەک نوێنەری کوردان پیشان بدەن و کۆمەڵگا رۆژئاوایەکانیش پەرەی پێدەدەن و ئەمە درۆیە. کسولی بە ئاماژە بە سەرکووتی کوردان لەلایەن ئەم گرووپەی سەر بە پەکەکەوە جەختی کردەوە: یەپەگە چالاکی سیاسی و سڤیلی گرووپەکانی دیکەی کوردیشی قەدەخە کردووە و سەیر ئەمەیە کە یەپەگە لەشێوازی زۆر سەرکوتکرانە کەڵک وەردەگریت بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجەکانی. لەدرێژەدا دەبێت بگوترێت کە ئەم پەیوەندیەی ئەمریکا لەگەڵ گرووپە تێرۆریستیەکان پیشان دەری ناکۆکی قووڵ لەسیاسەتی دەرەکی ئەمریکایە. بەسە کە بڵێین یەپەگە لەکرداردا بڕوای بەو بنامایانە هەیە کە لەگەڵ پێوان و بنەماکانی باوی ئەمریکا ناکۆکن.1]
[۱]. https://www.youtube.com/watch?v=zx1nUK9GGQc