خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئێراق؛ هێشتا قوربانی مینەکانی حزبی بەعسن

  • ۴ ساڵ پێش

بەڕێوەبەری دایرەی کاروباری پووچەڵکردنەوەی مین لەهەرێمی کوردستان دەڵێت نێزیکی 776 کیلۆمەتری دوجا ناوچەی مین کێڵراو لەهەرێمی کوردستان هەیە کە زۆربەی هی سەردەمی سەدامە ماوەتەوە و تائێستا 13400 قوربانی گرتووە. لەکۆی رووبەری مین کێڵراوەکاندا هێشتا نێزیکی 33 لەسەدی خاوێن نەکراوەتەوە. جەبار مستەفا دەڵیت لەساڵی 1991 تائێستا زیاتر لە 13 هەزار قوربانی مینمان هەبووە کە نێزیکەی 3 هەزار کەسیان خەڵکی سڤیل بوون و ئەوانی دیکەش کەم ئەندام بوون. لەساڵی 1992 تائێستا ئیشی خاوێن کردنەوەی شوێنە مین کێڵراوەکان دەستی پێکردووە و تائێستا 39 ئەندامی ئەم کۆمەڵەیە بەهۆی مینەوە گیانیان لەدەست داوە و 106 کەسیش کەمئەندام بوون. زۆبەی مینەکان لەپارێزگای سلێمانین و بەگشتی دوو جۆر مینی دژە تاک و دژە دەبابە گیانی خەڵک دخاتە بەر هەڕەشەوە. مینە دژە دەبابەکان لەلایەن سەدامەوە لەدژی ئێران و لەناوچە سنووریەکان و مینە دژە تاکەکانیش لەدژی پێشمەرگە و لەنێزیکی ناوچەکانی دانیشتن دانراون. ئەم مینانە دروستکراوی وڵاتانی رۆژئاوایین.[1]

[۱].https://www.rudaw.net/kurmanci/kurdistan/040420215

مردم اقلیم کردستان عراق؛ همچنان قربانی مین‌های حزب بعث

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک