دەوڵەت باخچەلی خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی هەدەپەیە

  • ۳ ساڵ پێش

باخچەلی سەرۆکی بزووتنەوەی جووڵەی نەتەوەیی تورکیا داوای لەدادگای یاسای بنەڕەتی تورکیا کرد فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە باڵی سیاسی پەکەکە دەربکات. سەرۆکی ئەم پارتە توندڕەوە لەدانیشتنی فراکسیۆنی پارتەکەی بەتوندی رەخنەی لە دادگای یاسای بنەڕەتی گرت کە بۆ بەجارێک فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە دەرناکات. ئەو تەنانەت رایگەیاند کە باشتر ئەم دادگا دابخریت و دادگایەکی دیکە بەجێگای دابمەزرێت.

بەدوای داخوازی دەوڵەتی تورکیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە، دادگای یاسای بنەڕەتی تورکیا هەفتەی رابردوو خوازیاری بەڵگەی زۆرتر بوو بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارە و دانیشتنەکە کەوتە دواوە.

دەوڵەتی تورکیا هەدەپە وەک باڵی سیاسی پەکەکە دەزانێت و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەکات. یەکێتی ئەورووپاش ئەم دوایانە و لەکاردانەوە بەم بڕیارەی تورکیا لەمەڕ داخستنی هەدەبە راشکاوانە داوای لەم پارتە کرد کە دوور بکەوێتەوە لە پەکەکە. شایانی باسە زۆرێک لەسەرکردەکانی هەدەپە ئەندامی پێشووی پەکەکەن و یا خزم و کەسوکاریان ئێستا لەقەندیل لەبنکەی پەکەکە لەهەرێمدان.[1]

[۱].https://www.basnews.com/kr/babat/680266

دولت باغچه‌لی خواهان انحلال ه.د.پ. شد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک