مەسروور بارزانی، سەرۆ وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەدیمانەیەکدا لەگەڵ شەرقۆلئەوسەت رایگەیاند پاشماوەکانی داعش خەریکی بەرنامە داڕشتنن بۆ هێرشی تێرۆریستی لەکەمپی ئەلهۆل لەسوریا تا هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکە بکەنە ئامانج. بارزانی ئاماژەی بە گرووپێکی داعش دا کە ئەم دوایانە لەهەولێر دەستگیر کران و وتی ئەم گرووپە بۆ ئەنجام هێرشی تێرۆریستی لەپایتەخەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەیان هەبوو. ئەم گرووپە لەناوخۆی کەمپی ئەلهۆلەوە ئامادە و رێنموونی دەکرێن.
بارزانی وتی:” گرووپێکی تێرۆریستی سەر بە داعش بەرنامەکانی رێکخستووە لەکەمپی ئەلهۆل تا هەرێمی کوردستان بکاتە ئامانجی هێرشە تێرۆریستیەکانی. ئەم بابەتە جێگای نیگەرانیە، چوونکە رێکخراوی تێرۆریستی داعش هێشتا هەڕەشەیەکی بەردەوام و رژدە. ئەم هەڕەشە لەدژی دانیشتوانی زۆرێک لەناوچەکانی ئێراق، لەرێگای توانای تێپەڕبوونی نایاسایی لەسنوورەکانەوە دەکرێت”.
ناوبراو جەختی کردەوە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی جیهانی بەمەبەستی بن بڕکردنی داعش و پێکهێنانی سەقامگیری لەناوچەکە زۆر گرنگە. لەسەرەتیا ئەم هەفتەیەدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە دانپێدانانی پێنج کەس لەئەندامانی داعشی پیشان دەدا کە پێش ئەنجامدانی هێرشی تێرۆریستی لەهەولێر دەستگیر کراون. دوو کەسیان وتیان ئەوان نایاسایی لەسنووری سوریا بۆ تورکیا، و دواتر بۆ ئێران و لەوێیەوە هاتوونەوتە ناوچەی رانیە لەهەرێمی کوردستان تا تەڤلی گرووپێکی سێ کەسی دیکە بێت لە لەلایەن سەرکردانی داعش لەکەمپی ئەلهۆل رێکخراوبوو.[1]
[۱]. https://www.basnews.com/en/babat/682076#.YHa-FY5yHP8.twitter
نخستوزیر اقلیم کردستان: داعش برای حملات تروریستی از اردوگاه الهول در سوریه برنامهریزی میکند