درێژەی رەخنەکان لەبوونی پەکەکە و داگیرکاری تورکیا لەئێراق و هەرێمی کوردستان

  • ۳ ساڵ پێش

قاسم ئەلعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێراق، بوونی ئەندامانی چەکداری پەکەکەی لەناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان نایاسایی ناودێر دەکات و دەڵێت: ملیشیاکانی پەکەکە بوونەتە هۆی نانەوەی پشێو لەپەیوەندی ئێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا.

راوێژکاری ئاسایشێ نەتەوەیی ئێراق لەدیمانە لەگەڵ کوردستان ۲۴ وتی: تورکیا دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری خاکی ئێراق کردووە و ئەمە زیادەڕەویە، بەڵام بەغا دەیەوێت کێشە سنووریەکانی لەڕێگای وتووێژەوە چارەسەر بکات. قاسم روونی کردەوە کە دەوڵەتی ئێراق هەوڵ دەدات کێشەکانی لەگەڵ تورکیا لەڕێگای وەزارەتی دەرەوە و بە وتووێژ چارەسەر بکات.

ناوبراو وتی: ئێمە بوونی ملیشیاکانی پەکەکە لەنێو خاکی ئێراق بە نایاسایی دەزانین و ئەوان بوونەتە هۆی نانەوەی ئاڵۆزی و کێشە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و یاسای بنەڕەتی ئێراق رێگا نادات وڵاتانی درواسێ لەنێو خاکی ئێراقەوە هێرشیان بکرێتە سەر.

شایانی باسە پەکەکە ساڵانێکە بەشێک لەخاکی هەرێمی کوردستانی داگیر کردووە و جگە لە باج ستاندن لەجووتیاران و مەڕداران ئەم ناوچەیە کردووە بە شوێنی هێرش کردنە سەر پێشمەرگە.

هێزە سەربازیەکانی تورکیا لە ۲۳ گۆڵانەوە ئۆپراسیۆنی زەوینی و ئاسمانی نوێیان لەدژی پەکەکە دەستپێکردووە و لەئۆپراسیۆنی چەنکی هەورەتریشقە هەندێک ناوچەی لەباکووری ئێراق لەوانە ئەلعمادیە،

زاخۆ، مەتین. ئاواشین، باسیا کیستێ زاپی لەباکووری دهۆک و رۆژهەڵاتی هەولێر کردۆتە ئامانج. لەئەنجامدا خەڵکی سڤیلیش بوونەتە ئامانج.

لەم پێناوەدا لەم هەفتەیەدا کۆمیتەی پەرلمانی هاوباش لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەبارەی دەرئەنجامی هێرشەکانی پەکەکە لەنێو خاکی ئێراق جگە لە دەرئەنجامە سەربازیەکانی وتووێژی کرد. “محەمەد ئەمین فارس”، ئەندامی پارلمانی ئێراق وتی: کۆمیتەی پارلمانی دوای سەردانی دهۆک و ئەلعمادیە راپۆرتێکی لەبارەی زیانەکان و هۆکاری هێرشەکانی تورکیا ئامادە کردووە و لەگەڵ جۆمعە عناد وەزیری بەرگری ئێراق دانیشتنێکیان بەڕێوە برد و بڕیارە لەگەڵ مستەفا کازمیش دیدار بکەن.

لەلایەکی دیکەوە محەمەد کەرکوکلی ئەندامی حزبی دێمۆکراتی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پەکەکە دەیەوێت دزە بکاتە نێو خاکی ئێراق و ئاماژەی کرد کە دەوڵەتی ئێراق بە هۆی بێدەنگی لەبەرانبەر بوونی پەکەکە لەنێو ئێراق و ژمارەی ئەنداماننی بەرپرسی هەنووکەییە.

ناوبراو لەدیمانەیەکدا لەگەڵ ئەلعرەبیەی نوێ وتی: ئەرکی هێزەکانی پێشمەرگە پاراستنی ناوچە نیشتەجێ بووەکان و پێشگرتن لە پێکدادان و چالاکی پەکەکەیە لەنێو هەرێم. کەرکووکلی وتی: دوور نییە تا کاتێک کە پەکەکە لەنێو خاکی ئێراق بێت تورکیاش هێرشەکانی درێژە پێبدات.

لەلایەکی دیەکوە بەدر ئەلزیادی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلمان جەختی کردەوە ەک بوونی هێزەکانی سەربازی تورکیا لەنێو خاکی ئێراق بە پێی پێناسەکانی مافی نێودەڵەتی بەڵگەیە بۆ داگیرکاری.

ناوبراو لەدیمانە لەگەڵ گۆڤاری ئەلمەدی وتی کە هێزەکانی تورکیا تا قووڵایی ۹ کیلۆمەتری خاکی ئێراق هاتون و کرداری وەک بڕینی دارەکان و ناچارکردنی دانیشتنەکانی گوندەکانی بۆ چۆڵکردنی ماڵ و حاڵیان و قەدەخەی هاتۆچوو و پێشگرتن لە ئەنجامی ئیشە رۆژانەکانیان.

ئەلزیادی جەختی کردووتەوە کە ئەندامانی ئەم کمیسیۆنە لەچوارچێوەی دەوری چاودێری پارلمانی ئێراقیش سەردانی بۆ پارێزگای هەولێر ئەنجام داوە و رۆشتووە زاخۆ و عمادیە و هێزەکانی تورکیای لەم ناوچانە بینیوە.

ئەو وتی کە ئەم هێزانە بە هەر پێناسەیەک داگیرکار هەژمار دەکرێن و دەیان گوندی کوردنشینی لەناوچە سنوریەکان چۆڵ کردووە. هێزەکانی پاسەوانی سنوور ۱۶ کیلۆمەتر لەسنوورەوە دوورن و ئەمە زۆرە.

ئەم نوێنەری پارلمان وتی کە ئەم لێژنە راپۆرتێکی تێر و تەسەلی لەدۆخی هەنووکەیی لەناوچە سنووریەکان و پێویستی هێزەکانی پاسەوانی سنوور ئامادە کردووە و بەم زووانە راپۆرتە تەواوەکە رادەستی سەرۆکایەتی پارلمان و فەرماندەی هێزەکانی سەربازی دەکرێت.

ناوبراو لەبەشێک لە راپۆرتە نهێنیەکەیدا کە لەسەر بنەمای بەڵگە و وێنەکانە کە دەسەلمێنێت کە ئۆپراسیۆنی داگیرکاری تورکیا لەم ناوچەنە بوونی هەیە. لەلایەکی دیکەوە، سەعران ئەلعاجیبی ئەندامی دیکەی ئەم لێژنە جەختی کردەوە کە نابێت لەمەڕ کردەوەکانی تورکیا لەنێو خاکی ئێراق بێدەنگ بین.

ناوبراو وتی کە دەوڵەتی ناوەندی ئێراق بەهاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەمەڕ ئەم کردارانەی تورکیا کەوتۆتە وتووێژ و کردارەوە و وتی کە ئێراق هەندێ کارتی بۆ گوشار هێنان بۆ سەر تورکیا هەیە کە گرنگترینیان کارتی ئابووریە. ئەلئعەجابی جەختی کردەوە کە کەس بەدوای پێکدادان لەگەڵ تورکیا نییە و بۆیە لەڕێبازەکانی دیپلۆماتیک و وتووێژی راستەوخۆ و گوشار ئابووریەکان هەنگاو دەنێین و کۆمەڵگای جیهانیش هاوڕای ئەم دۆسیە بکات.

پێشتگر یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە سەربازیەکانی ئێراق باسی لەجمووجووڵی رامیاری ئێراق لەبارەی هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ئێراق کردبوو.

رەسووڵ لەدیمانە لەگەڵ ئاژانسی فەرمی ئێراق وتی کە جووڵەی دیپلۆماتیک لەرێگای وەزارەتی کاروباری دەرەوە و کاناڵە دیپلۆماتیکەکان لەمەڕ هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا لەنێو خاکی ئێراق و پێشلکاری سەروەری خاکی ئێراق لەئارادایە.

ئەو وتی لەیاسای بنەڕەتی ئێراقدا جەخت لەسەر رێزگرتن لە سەروەری خاکی هەموو وڵاتانە کراوەتەوە و لەبەرانبەریشدا دەبێت ڕێز لە دەسەڵات و سەروەری ئێراق بگیردرێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک