باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە.
زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.
قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.
سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.
هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە 18 ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی