نەتەوە یەکگرتووەکان و پێشگرتنی دەسڕاپێگەیشتنی منداڵان بۆ یارمەتییە مرۆییەکان لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕێگای پێکهێنانی “نوێنەری تایبەت لەبواری منداڵان و پێکدادانە چەکداریەکان یا خود Special Representative for Children and Armed Conflict لەساڵی 1996 بە فەرمی پرسی بوونی منداڵانی لە شەرە چەکداریە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی خستە ڕوو. لەو کاتەدا کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی کێشەی منداڵانی زیان بەرکەوتووی شەڕ، هەڵکشانی ئاستی هۆشیاری و بەهێزکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنیان بوو. لەساڵی 1999 یەکەمین بڕیاڕنامەی لەمەڕ منداڵان و پێکدادانە چەکداریەکان لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کرد و بەمجۆرە، بابەتی منداڵانی زیان بەرکەوتوو لە شەڕ کەوتە نێو ئەجێندای ئەم ئەنجوومەنەوە.
ئەم بڕیارنامەیە هەروەها شەش سەرپێچی قورسی کە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی لەکاتی شەڕدا خستبووە ژێر باندۆری خۆیەوە، ئاشکرای و ئیدانەی کرد و داوای لە سکێرتێری گشتی کرد تا ڕاپۆرتێک لەبارەی ئەم بابەتەوە بخاتە ڕوو. کۆتایی هێنان و پێشگرتن لە ڕوودانی ئەم شەش سەرپێچییە ڕژدانە، ئەجێندا و ئەرکی تایبەتی نوێنەری تایبەت بوو. لە ساڵی 2005 ئەنجوومەنی ئاسایش مکانیسمی چاودێری و ڕاپۆرت داینی Monitoring and Reporting Mechanism یا MRM دانا تا لەم ڕێگایەوە بەشێوازی ڕاستەوخۆ، دێکۆمێنتی بکەن و لەبارەی سەرپێچییەکانەوە ڕاپۆرت بدرێت کە سەرپێچی لەدژی منداڵان ئەنجام دراوە.
بەم پێی ئەم زانیاریانە، سکێرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی دا لەباری منداڵان و پێکدادنی چەکداری، لایەنە پێکدەرەکان کە دامەزراندن، کوشتن و ئازاری منداڵان و دەسدرێژی توندوتیژی ڕەگەزی، ڕفاندنی منداڵان و هێرش بۆ سەر قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکانیان ئەنجام داوە، بە ئارمانجی کۆتایی هێنان بەم سەرپێچییانە دەخاتە ڕوو. جگە لەڕاپۆرتی ساڵانە، گرووپی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ کاروباری منداڵان و پێکدادانی چەکدار یا Security Council Working Group on Children and Armed Conflict ڕاپۆرتەکانی لەبارەی وڵاتە جیاوازەکانەوە لەڕێگای سیستمی MRM کۆ کراوەتەوە، لێکیان دەداتەوە و ڕاوێژەکان لەبارەی چۆنییەتی پاراستنی باشتری منداڵان لە مەرجی تایبەتی وڵاتە دەسنیشان کراوەکەدا، دەخاتە ڕوو.
شەش سەرپێچی ڕژد وەک بنەمایەک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و ڕاپۆرتی سەرپێچییەکان کە کاریگەریان لەسەر منداڵان هەیە، بریتین لە:
- ڕفاندنی منداڵان
- کوشتن و لێدانی منداڵان
- دامەزراندن یا بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز
- توندوتیژی ڕەگەزی لەدژی منداڵان
- هێرش بۆ سەر قوتابخانە یا نەخۆشخانەکان
- نانەوەی ئاستەنگ لەسەر ڕێگای دەسپێراگەیشتنی منداڵان بە یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکان
چاودێڕ بە ئارمانجی ناسینی خوێنەران لەمەڕ ئەم سەرپێچییە نێودوڵەتی و بەرهەمهێنانی وێژەوانی فارسی لەبواری مافی منداڵانەوە، هەڵساوە بە ناساندنی تاوانی شەشەم، یا نانەوەی ئاستەنگ لەسەر ڕێگای دەسپێڕاگەیشتنی منداڵان بۆ یارمەتییە مرۆڤ دۆستانییەکان یا Denial of Humanitarian Access لەکاتی پێکدادانەکان و شەڕە چەکداریە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، یەکێک لە شەش سەرپێچی ڕژد و پێشڵکاری بەرچاوی (six grave violations) مافی منداڵانە کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسنیشان و ئیدانە کراوە. دەسڕاپێگەیشتن بە یارمەتییە مرۆڤ دۆستانییەکان لەدۆخی پێکدادانی چەکداری کە تێدا خەڵکی سڤیل، لەوانە منداڵەکان پێویستی زۆریان بە یارمەتی هەیە، زۆر گرنگە. بێ بەشی لە دەسڕاپێگەیشتنی مرۆیانە بۆ زیان بەرکەوتووەکان، پێویستی بە پێشگرتن لە تێپەربوونی خۆڕایی یا ڕادەستکردن یارمەتییە مرۆییەکان لە کاتی خۆی دا بە کەسانێک کە پێویستیان پێیە و هەروەها هێرشی بە ئەنقەست لەدژی کارگێڕانی ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستانەکانە. ڕێگا نەدان بەوەی کە خەڵکی سڤیل لەوانە منداڵان و هێرش کردنە سەر فەرمانبەرانی دەزگا مرۆڤ دۆستەکان کە یارمەتی منداڵان دەدەن، بە پێی کنوانسیۆنی چوارەمی ژنێڤ و پرۆتۆکۆلە پێوە لکێندراوەکانی قەدەخەیە و لەوانەی وەک تاوان لەدژی مرۆڤایەتی و تاوانی شەڕ هەژمار بکرێت. جگە لەم ئەم پێوانێکە لە مافی نێودەوڵەتی دا.
خۆگرتن لە دائینی یارمەتی مرۆڤ دۆستانە بە خەڵکی سڤیل کە بە هۆی پێکدادانەوە ئاوارە بوون یا گیریان خواردووە، هەردەم ڕاستییەک بووە، بەڵام لەئاستێکی بەرز و بەرچاو وەک تاکتیکێکی شەڕ بەکار دێت. نموونەی زۆر لەو منداڵانەی کە ناوچە ئابڵۆقەدراوەکان دا گیریان خواردووە، یا بێ بەشن لە دەسپێڕاگەیشتن بە خۆراک و ئاو ویارمەتییە پزشکییەکان، لەوانە پێکوتە، بوونی هەیە. {1}
بە لەبەرچاوگرتنی ئەم باسە، دەکرێت بگوترێت پەکەکە بە کردارەکانی، بۆتە هۆی کێشە نانەوە لەسەر ڕێگای دەسپێڕاگەیشتنی منداڵان بە یارمەتییە مرۆییەکان. بێ بەشی لە دەسپێراگەیشتن بە دەرمان بۆ منداڵان و گەنجانی ئەندام، دوای بریندار بوون بە چەکی گەرم و نەبوونی توانایی بۆ کۆنترۆڵی نەخۆشییە ئاساییەکان (تای زۆر، سکچوون و ئێستاش کۆڕۆنا) بە هۆی کردارەکانی ئەم گرووپەیە. بوون لە شاخە دژوارەکان، درێژەی شەڕی بی ئەنجام لەگەڵ تورکیا لە هەرێمی کوردستان و سوریا، بەکارهێنانی زۆر و بە ئارمانجی منداڵان و هەڵبەت گرێدراوی کرداری داخراوی ئەم گرووپە و دیکتاتۆری لەنێوان سەرکردەکانی دا، بۆتە هۆی ئەوەی کە زانیاری بەکەڵک و بەس و لێکدانەوەی ڕاستی و دروستیان لەبارەی “دائینی دەسپێڕاگەیشتنی منداڵان بۆ یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکان” لە پەکەکە دا لەبەردەست نەبێت. لەڕاستیدا ئێمە نازانین منداڵ و گەنجە ئەندامەکانی پەکەکە لەحاڵيتی ئاسایی، شەر و بێبەشی چۆن خزمەتگوزارییەکی تەندروستی و یارمەتی مرۆڤ دۆستانە وەردەگرن. هەروەها لە ئاستی دەسپڕاگەیشتنیان بە پێکوتە و خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی لە دژی کۆڕۆناش زانیاری بڵاو نەکراوەتەوە. بۆیە دەکرێت بگوترێت پەکەکە نە تەنیا منداڵان فریو دەدات، دەرفێنێت و وەک هێزی چەکدار، ئەنجامدەری تێرۆر، قەڵخانی مرۆیی و قاچاخچێتی کەڵکیان لێوەر دەگرێت، بەڵکوو پێشی لە منداڵان و گەنجانی ئەندامی لەبۆ دەسپێڕاگەیشتن بە دەزگا مرۆڤ دۆست و نێودەوڵەتییەکان گرتووە.
[۱]. https://childrenandarmedconflict.un.org/six-grave-violations/denial-of-humanitarian-access/