ساڵانێکە کە باسی بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕە ناوچەیەکان لە جیهان و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین سەرنج ڕاکێشە.
بە پێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نموونەی زۆر لەبەکارهێنانی منداڵان لە پێکدادانە چەکدارییەکان ناوچەکە وەک چوار پارچەی کوردستان و هەروەها ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوین سەلمێنراوە، ڕەوتێک کە ئەم ساڵانەی دوایی تۆختر و توندتر بۆتەوە.
بەکارهێنانی منداڵان پێشلکاری مافی مرۆڤە کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەخەیە بەڵام ئەم بابەتە هێشتاش لە زۆرێک لە گرووپ و پارتەکان لە خۆرهەڵاتی ناوین بوونی هەیە و لە زۆرێک لە نموونەکان دا لەلایەن ئەوانەوە ڕەت کراوتەوە؛ ئەمە لەکاتێکدایە کە لەئەنجامی لێکدانەوەی ڕاپۆرتەکان و وێنەکان کە لەلایەن گرووپ و پارتە کوردیەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و میدیاکانی پەکەکە و یەپەگە لەتورکیا و وهەروەها پارتە کوردە ئێرانییەکان وەک پەژاک و دێمۆکرات بڵاو بۆتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە کچان و کۆڕان سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی بانگەشە یا خود لەڕیزەکانی ئەم گرووپانەدان و لەشەڕدان.
ئەم شرۆڤەیە بەدوای ئەوەدا هات کە چوارچێوەی ناودەوڵەتی لەبارەی سەربازانی منداڵەوە بوونی هەیە کە لەلایەن گرووپ، ڕێکخراوە و باڵە ڕامیایەکانەوە بەکار هاتووە و ئەمە لێکدانەوە دەکات کە بۆ ئەم منداڵانە بەکار دەهێنرێن و هەروەها چۆنییەتی کۆتایی هێنان بۆ بەکارهێنانی لەلایەن ئەم گرووپانەوە لە ئەجێندا دایە.
چوارچێوەی مافزانی نێودەوڵەتی
بە پێی کنوانسیۆنی 1949ی ژنێڤ لەبارەی پشتیوانی کردن لە خەڵکی سڤیل، دامەزراندنی منداڵانی سەرباز لە پێکدادانەکان دا قەدەخەیە.
کنوانسیۆن و پرۆتکۆلە لێکندراوەکانی باسی قەدەخەی بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ وەک سەرباز دەکەن کە لەلایەن دادگای سزادانی نێودەوڵەتی وەک تاوانی شەڕ ناسێندراوە.
بڕگەی 3ی مادی 38ی پرۆتکۆلی لکێندراو ژمارە 2 بە ڕوونی دسنیشانی کردووە کە “منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ هەرگیز نابێت وەک هێزی چەکدار یا لەگرووپەکان دا دابمەزرێن و ڕێگا بدرێت کە لە دوژمنییەکان دا بەشداری بکەن”.
جگە لەمە، کنوانسیۆنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە بارەی مافی منداڵان و پرۆتکۆلی خۆبەشیەوە، بەشداری منداڵانی لە شەڕدا قەدەخە کردووە.
ئەم کنوانسیۆنە زۆرتر پەیوەندەی بە دەوڵەتەکانەوە هەیە و گرووپە چەکدار و رێکخراوە تێرۆریستییەکان لەخۆ ناگرێت لەگەڵ ئەمەش، ئەم کنوانسیۆنە چوارچێوەیەکە بۆ بەرپرسیارتی تاکەکەسی و دەوڵەتەکان بە پێی مافی نێودەوڵەتی دەرخسێنێت.
ئەوان پێش لە بەڵێنی ئەو وڵاتانەی کە لایەنی بەرپرسیاری ئەم کنوانسیۆنەیان و هەروەها بەرپرسیارتی تاکەکەسی نین، لەم پێناوەدا، دەبێت بۆ تێگەیشتن لەوەی کە بۆ گرووپ و پارتەکان کە ناویان لێ برا لە منداڵی سەرباز کەڵک وەردەگرن و ئەوەی کە چۆن وڵاتانی دیکە لەوانەی بۆ پێشگرتن لە بەکارهێنانی کەرەستیی لەمنداڵان لە ڕاستای چالاکییەکانیان دا یارمەتی بدەن، جەخت بکرێتەوە.
بۆ کەڵک لەمنداڵانی سەرباز وەردەگیردرێت؟
سەرکردە و سکێرتێری پارت و گرووپە ڕامیارییەکان لە کوردستان وێڕای ئەوەی کە بە باشی دەزانن کە یاسای نێودەوڵەتی بۆ دامەزراندن و بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵان و بەشداریان لە چالاکییە تێرۆریستییەکان قەدەخەیە، هێشتاش بە سێ هۆکار پێیان باشە کە درێژە بە پێشل کردنی بدەن.
- کاتێک کە هیچ کەرەستەیەکی دیکەیان بۆ پاڵپشتی کردن لە بواری هێزی مرۆییەوە بۆ نەماوەتەوە، منداڵان وەک کۆتا ڕێگا چارە لەلایەن گرووپە تێرۆریستییەکانەوە بەکار دەهێندرێن.
بۆ نموونە: سوپای بەرخۆدانی خودا لە ئۆگاندا، هێزە چەکدارە شۆڕشگێڕەکان لە کۆلۆمبیا، بووکوحەرام لە نێجرییە، پەکەکە و یەپەگە لە سوریا و ئێراق، پەژاک و دێمۆکراتەکان لە ئێران هەر هەموویان زۆرتر لەو کاتانەی کە هێزیان بۆ نامێنێتەوە، زۆر ترسناکانە کەڵکی خراپ لە منداڵان وەردەگرن. هەندێکی دیکە چەک هەڵدەگرن و بەدەست گرتنییەوە لەچاو هاو تەمەنەکانیان و یا خود ئەوانەی کە لەوانەی لەوان گەورەتر بن هەست بە بەهێزی دەکەن و بەمجۆرە بە شێوەی یەکسان لەدژی ئەم منداڵانە تووشی تاوان دەبن.
تەنانەت ئەڵمانیای نازی لە مانگەکانی کۆتایی شەڕدا، کاتێک کە ئەڵمانیا خەریکی داگیرکردنی و وێران کردن بوو، هیتلەر سوپای گەنجانی 15 ساڵانی خستە نێو گۆڕەپانی شەڕەوە بۆیە، بەکارهێنانی زۆرەملێ منداڵان لەلایان ئەم جۆرە گرووپانەوە پیشان دەری ئەوەی کە هێزیان لەدەست داوە کە ئەمەش بۆ ئەم گرووپانە زۆر مەترسیدارە و ئەمە دەبێتەوە هۆی ئەوەی کە ئەوان هەستن بە بەڵێن دائینی جۆراوجۆر و بەکارهێنانی پێویستی ئەم منداڵانە و یا خود تەڤلی کردنیان.
- ئارمانج گرتنی منداڵانی سەرباز لەلایەن گرووپە چەکدارە ڕەواکانەوە پرسیارێکی ئاکاری و مافزانی دێنێتەوە کایەوە.
هەندێک پێیان وایە کە ئارمانج گرتنی بە زانا بوونی منداڵانی سەرباز، لەبەرانبەر شەرڤان و یا تێرۆریستە گەورەکانەوە، لەبواری ئاکاریەوە هەڵەیە گەر لە پارێزەران بپرسی کە ئایا شەڕڤانێکی خوار تەمەن 15 ساڵ ئارمانجی چەکداری ڕەوایە، بەدڵنیایەوە وڵامی نەرێنییە، لەگەڵ ئەمەش، یاسا وەها خاڵێکی بۆ منداڵان کە ڕاستەوخۆ لە شەڕدا بەشداری دەکەن، لەبەرچاو ناگرێت.
کێ دەبێت وڵامدەر بێت؟
بە مەبەستی وڵامدانەوەی بەکاریگەری لەمەڕ بەکێشە کردنی منداڵانی سەرباز، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستی بە دانانی مکانیزمێکی ڕامیاری و یاسایی هەیە.
لەڕەهەندی ڕامیارییەوە، دەبێت ئەم گرووپ و پارتانە لەڕێگای گوشاری مکانیزمی لەسەریان پێش لە هەرجۆرە بانگەشە بگرن کە بتوانێت هەڵسووکەوتیان وەک بەپاڵەوان کردنی ئەم منداڵان ئەنجام بدات و چالاکی و دەست پێڕاگەیشتنیان بۆ وردە منداڵان بەتەواوەتی کەم بکاتەوە، و هەروەها لە بواری مافزانییەوە، دەوڵەتەکان دەبێت لەسەرووی بەرنامەکانییەوە ئەو کەسانە وەک خزمەتکار وەربگرن کە لەسیستمی مافزانی ناوخۆیی دا وڵامدەر بن.
وێنەیەکی زاڵ کە لە میدیا دەرەکییەکان لەبارەی ئەم گرووپانەوە بوونی هەیە ئەوەیە کە ئەم گرووپ و پارتانە وەک “گرووپێکی شۆڕشگێڕن کە بۆ دێمۆکراسی تێدەکۆشن”.
یەکێک لەگەورەترین هەڵەکان کە ئەم میدیانە دەیکەن ئەوەیە کە بە ئەنقەست ڕووماڵی هەندێک لە چالاکییەکانیان دەکات کە ئەمە دەبێت هۆی ئەوەی کە ڕوخسارێکی پاک و خاوێنیان دەرکەوێت و وەک ئامرازێک بۆ تێپەڕاندنی دیکتاتۆری بۆ دێمۆکراسی باسیان بکات و لە ڕاستی دا، هیزەکانی ئاسایشی یاسایین کە یارمەتی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی کە لەم زیاتر دیکتاتۆری پەرە نەسێنێت.
ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەم گرووپانە ماوەیەکە لە خولیای لێکۆڵینەوەی خەونی جیایی خوازەکانی لە ناوخۆی تورکیا، سوریا و ئێرانە و بۆیە تەنانەت منداڵان ناچار دەکەن کە تەڤلیان بن و گەر وا نەکەن ئەوە دەیانڕفێنن و یا لەڕێگای جۆرەکانی هەڕەشەوە ناچاریان دەکەن کە خۆیان ڕادەستی ویستەکانیان بکەن، بۆیە بە کورتی دەوڵەتەکان و میدیاکن دەبێت لەمەڕ پیشان دانی ڕوخساری ڕاستەقینەی ئەم گرووپ و پارتانە کە لە منداڵە سەربازەکان وەک قەڵخان لە هێرشە تێرۆریستییەکانیان کەڵک وەردەگررن و بەمەبەستی پاراستنی کۆنترۆڵ لە سەر بەشێکی تایبەتی کۆمەڵگا وەک ئامرازی نامرۆیی بەکاریان دێنن، ژیرانەتر و بە وردییەوە هەڵسووکەوت بکات.
شەڕ وەک ڕۆباتێکە کە بۆ کوشتن بەرنامی پێداراوە، لەگەڵ ئەمەش، وێنەی هەنووکەیی ئەم گرووپ و پارتانە لە میدیا نێودەوڵەتییەکان دا هێشتا لەڕێگای وێنەیەکی ڕێک لە حەزە هۆڤانەکان، نامرۆییەکان و نائاکارییەکانیان، مەودایەکی زۆری هەیە.
کردەوە یاساییەکان
وڵاتەکان دەبێت هەموو هەوڵی پێویست وەگەڕ خەن تا دڵنیا بن کە ئەم گرووپ و پارتانە بێ سزا نەمێننەوە و هەروها پێش لە دائینی هەرجۆرە مادە بە وەها گرووپانە کە بەردەوام خەریکی ئەنجام دانی تاوانی شەڕن بگرن، کە لەلایەن دام و دەزگاکانی ئەوانەوە دەکریت.
- یارمەتی دائینی ئەم گرووپە چەکدارانە کە یاسای نێودەوڵەتی پێشل دەکەن، پێویستی بە بەرپرسیارتی دەوڵەت پشتیوانەکانەوە هەیە.
- بەرپرسیارتی یارمەتی دائین و بەشداری دەوڵەتەکان لە بچووکترین نموونەی پاڵپشتی لە کردەوەە هەڵەکانی نێودەوڵەتی لە گرووپە چەکدارەکان سەرچاوە دەگرێت.
لەکاتێکدا کە ئەم گرووپ و پارتە ڕامیاریانە وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی و نە وەک گرووپێکی چەکدار لەلایەن گرووپەکانی ناوچەکەوە بە فەرمی دەناسرێن، لەگەڵ ئەمەش، ئەمە کۆسپێک بۆ ئەم وڵاتانە نانێتەوە کە باسی بەرپرسیارتی ئەو وڵاتانە دەکەن نانێتەوە کە پاڵپشتی لە گرووپ و پارتە ڕامیاریەکان کە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن.
لەسەر بنەمای ئەم چوارچێوەیە، وڵاتی یاریدەر لەوانەی یاسای نێودەوڵەتی پێشل بکات، بۆیە دەبێت دەستبەجێ پاڵپشتی ئەم گرووپ و پارتە ڕامیاریانە ڕابگیردرێت.
ئەوڕۆکە 163 وڵات لە کۆی 193 وڵات ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانن و یاسای تایبەتی خۆیان هەیە کە داواکردنی تاوانبارانی شەڕ لەژێر دەسەڵاتی جیهانی بە ڕەوا دەزانن.
هەروەها لەم پێناوەدا هەندێک لە ئیالەتەکان یاسای تایبەتیان بۆ دامەزراندنی منداڵان لە شەڕ دا هەیە بۆ نمونە، یاسای وڵامدانەوەی مندالانی سەربازی لە ئەمریکا لە ساڵی 2008، دامەزراندنی بە ئەنقەست یا بەکارهێنانی سەربازی خوار تەمەن 15 ساڵ بە تاوانی فیدراڵ دەزنێت و ئەمریکا ڕێگای داوە کە هەرکەسێک لەم بوارەدا چالاکە، بەدواداچوونی یاسایی بۆ بکرێت تەنانەت گەر ئەم منداڵە دامەزرابێت یا بەکارهێنراوبێت. بۆیە بە پێی ئەم یاسایە، دەوڵەتی ئەمریکا ئەرکدارە کە فەرماندەی گرووپ و پارتە ڕامیاریەکان گەر پێویستی کرد کە لە کاتی پێویست و کاتێک کە لە نێو خاکی ئەمریکا دا ببیندرێت، بەدواداچوونی یاساییان بۆ بکات، جگە لەمە، ئەم یاسا یارمەتی چەکداری ئەمریکا بۆ گرووپ و پارتە ڕامیارییەکان بە هۆی دامەزراندن و بەکارهێنانی مداڵانی سەرباز قەدەخە دەکات.
بەداخەوە وێڕای جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە، نە تەنیا دەوڵەتی ئەمریکا هەرگیز وەها هەنگاوێکی لەدژی ئەم گرووپ و پارتە ڕامیاریانە نەناوە، تەنانەت بە پێچەوانەی هەموو بەڵێنەکانی لەم یاسایەدا، لەگەڵ ئەم گرووپ و پارتانە هاوەکاری سەربازیشی هەبووە.
ئەم هەنگاوە یاساییانە بە ئارمانجی کۆتایی هێنان بە هەموو کێشەکانی پاڵپشتی لە وەها گرووپ یا خود ناساندنی وڵاتانی یاری دەر و هەروەها دادگایی کردن و سزادانی ئەو کەسانەی کە پەرپرسیاری ناونووسی و دامەزراندنی منداڵان بۆ ئەنجام دانی کردەوە تێرۆریستیەکانن، ئەنجام دەدرێت.
لەگەڵ ئەمەش هەمووی ئەم شرۆڤەکانی ناسەقامگیری پەرەسەندووی ئابووری لەلایەک و لەلایەکی دیکەوە نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی ڕاست لەنێو بەشەکانی بڕیاردەر لە ئاستی گەورەدا بە مەبەستی سەقامگیری دادی کۆمەڵایەتی و پەرەسەندوویی ڕێک و وەک یەک لە وڵاتی ئێران و وڵاتەکانی دراوسێ دا کە کەمینە و نەتەوە و نەژادی جۆراوجۆریان تێدایە بۆتە هۆی ئەوەی کە نایەکسانی ئابووری، ڕامیاری و کۆمەڵایەتی بێتە کایەوە و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە سووڕانەوەیەکی ناتەواو و خراپ بێتە دی کە بۆتە هۆی هەژاری زۆرتر.
زۆرتر و لە زۆربەی نموونەکان دا، هەژارەکان پەراوێز خراون و دەنگیان نابیسترێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەوان زیاتر لە هەر گرووپێکی دیکە پێویستیان بە خزمەتگوزاریە سەرەتاییە گشتییەکان هەیە.
کاتێک کە هاوڵاتیانی هەژار لە چاکسازی دائینی خزمەتگوزاری بەشداریان هەبێت، ئەم خزمەتە بۆ ئەوان باشتر وایە کە ئیش و کار بێت.
ناسەقامگیری ڕامیاری، دەسەڵاتی لاواز و گەندەڵ، دیاردەیەکە کە کاریگەری نە تەنیا لە ئێران بەڵکوو لە هەموو جیهانی ئەوڕۆ دادەنێت.
کاریگەری هەژاری لەسەر کۆمەڵگا
سووڕانەوەی ناتەواوی هەژاری بەم واتایەیە کە کێشە و گرفتە بەردەوامەکان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە دەگوازرێتەوە، بێ ئیشی و داهاتی کەم ژینگەیەکی پێکهێناوە کە منداڵان ناتوانن بڕۆنە قوتابخانە و ئەم منداڵانە زۆرتر دەبێت بۆ دابینکردنی داهاتی ماڵبات ئیش بکەن و ئەمەش بۆتە هۆی ڕوودانی دیاردەیەک بە ناوی منداڵانی ئیش لە سێبەری هەژاری کۆمەڵایەتی دا و ئەمەش ئالنگارێکی سەیرە کە ئێشتا زۆربەی پاریزگاکانی وڵاتی تەنیوەتەوە.
ئەمە کاتێک ڕوو دەدات کە سەروەتی وڵاتێک لە نێوان هاوڵاتیانی کز و لاواز بێت – کاتێک کە کەمینەیەکی بچووک زۆربەی پارە و دەسەڵاتی وڵاتێکی لەدەست دا بێت و پشكی هەندێکی دیکە بەس ناتوانا بوون لە مەڕ دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانەیانە.
وڵاتە دەوڵەمەندەکان یا پەرەسەندووکان بە هۆی ئەوەی کە چینی مام ناوەندی بوونی هەیە، سەقامگیریان پارێزراوە، لەگەڵ ئەمەش تەنانەت وڵاتە ڕۆژئاواییەکانیش لەگەڵ دۆخی قەیرانی ئابووری کە دوو دەیەیە سەری هەڵداوە، وەردە وردە خەریکی لەدەس دانی چینی مام ناوەندین و لەئەنجامی ئەمەشدا ژمارەیەک شۆڕش، پێکدادان، ئاژاوە و ناسەقامگیری ڕامیاری و کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگا جیاوازەکان و هەروەها لە ئێران دا ڕوو لە هەڵکشانە.
بۆ کۆمەڵگا، هەژاری هۆکارێکی مەترسیدارە کە دەتوانێت هەموو وڵات ناسەقامگیر بکات، بەهاری عەرەبی نموونەیەکی باشە لە چۆنییەتی دەستپێکردنی شۆڕشەکان بە هۆی دەرفەتە کەمەکانی ئیش کردن و ئاستی بەرزی هەژاری.
هەژاری و کاریگەرییەکان لە سەر ژیانی منداڵان
منداڵ کەسێکە کە کەمترین مافی هەڵبژاردن و توانا بوون لەمەڕ گۆڕانکاری مەرجەکانی هەیە. بە پێی ئامارێک کە ڕێکخراوی یۆنیسێف هەر ساڵە لە بارەی دۆخی منداڵانەوە بڵاوی دەکاتەوە، ژمارەی منداڵە زیان بەرکەوتووەکان لە هەژاری لە دەیەی 1960ەوە ڕوو لە هەڵکشانە و ئەوڕۆکە نێزیکی 356 ملیۆن منداڵ لە هەژاری دا دەژین. بە پێی ڕاپۆرتەکانی یۆنیسێف لە هەموو جیهان، ئەو منداڵانەی کە لە هەژاری دا لەدایک دەبن دوو هێندە زیاترە لە هاوتەمەنە دەوڵەمەندەکانیان تووشی مردن لە سەردەمی منداڵی دا دەبنەوە و ئەمە تەنانەت لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی جیهانیش ڕوو دەدات.
ئەم ڕاپۆرتە پیشان دەدات کە لە هەر هەفت منداڵان هێشتا لە هەژاری دا دەژیت و ئێستا لە جیهان دا لە هەر چوار منداڵ لە ئەوروپا منداڵێک هەڕەشەی هەژاری لەسەرە.
گرنگ نییە کە منداڵەکان لە کوێ جیهان بن، منداڵانێک کە بە هەژاری گەورە دەبن لە ستانداردە لاوازەکانی ژیان وەرەس دەبن، توانای کەمتریان بۆ ئیش کردن هەیە و لە تەمەنی گەورەیی دا مووچەیەکی کەمتر وەردەگرن.
ئاسەوارەکانی هەژاری و توندوتیژی
ئامارە فەرمییەکان (لەوانە دەیتاکانی ئاماری بڵاو کراو لەلایەن ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی) پیشان دەدات کە لانی کەم نێزیکەی 30 لەسەدی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاری دا دەژین.
هێڵی هەژاری بە پێی پێناسەی جیهانی، بەرانبەرە لەگەڵ 57 دۆلار (1.9 دۆلار لە ڕۆژێک دا ئەمە بۆ مانگێک)ە. بە دۆلاری 30 هەزار تمەنی واتە هەر ئێرانییەکان داهاتی مانگانەی کەمترە لە یەک ملیۆن و 700 هەزار تمەن، و ئەم هێڵە هەژاریە وەک ئەوەی کە لە کیشوەری ئەفریقیا هەیە.
بە پێی ئامارەکانی سندوقی نێودەوڵەتی پارە، نرخی هەڵاوسانی ئێران لەمساڵ داش 40 لەسەد دەبێت کە بەرزترین هەمارە لە جیهان دا دوای وڵاتانی ڤێنۆزۆێلا، سوودان، زیمباوە، تورکیا و ئارژانیتن.
هەژاری لەڕێگای بەدی هێنانی دۆخێکی چەرمەسەری و بێ هیوایی کە خەڵک دەبەستێتەوە بە ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانەوە، پەرە بە توندوتیژی، توندڕەوی و تێرۆریزم دەدات.
ڕاستییەکە ئەوەیە کە کاریگەری هەژاری لە سەر تێرۆریزم ئەوەندەی کە ئێمە سادە دەیبینین وا نییە. خوێندنەوەکان پیشانیان داوە کە ئەو وڵاتانە کە دەوڵەتی لاوازیان هەیە و دامودەزگای کز و سڤیلی سنوورداریان هەیە و ژینگەیەکی گونجاویان بۆ ڕاهێنانی چالاکی تێرۆریستی هەیە و زۆرترین منداڵی سەرباز لەم وڵاتانەن.
بۆ مندالە سەربازەکان، پێگەی ئابووری دارایی تاکەکەس یا ماڵبات وەک هۆکارێکی پتەو بۆ تەڤلی بوونی گرووپە تێرۆریستییەکان لە ئاستە بەرزەکاندایە. کاتێک کە ئاسایشی کۆمەڵایەتی، نەبوونی ژینگەی گونجاوی پەروەردە و تەندروستی و … دەگاتە ئاستێک کە هیوا و حەز لە ئایندە دەگاتە نزمترین ئاستی خۆی، خۆڕاگری لە بەرانبەر بەڵێنە دڵڕفێنەکانی تێرۆریستانەوە زۆر دژوارە دەبێت.
دەبێت بۆ تێگەیشتی ئەم بابەتە ژیانی چەند منداڵێکی سەرباز لێک بدەینەوە. ئەو منداڵانەی کە هەرچەند بە ماڵباتەکانیان وتراوە کە منداڵ و گەنجەکانیان لە شەڕ دا کوژراون بەڵام ئەوان هێشتاش چاوەڕێ هاتنەوەی مندالەکانیانن.
چیرۆکی ئەو گەنجانەی کە بە هەر هۆکارێک تەڤلی گرووپە جیایی خوازەکان بوون، کاتێک بە ئێشە کە گوێ لە قسەی ماڵباتەکانیان بگریت و ببیستی کە چ ڕەنج و ئازارێکیان کێشاوە.
حسێن ڕەحمەتی یەکەمین نموونە منداڵێکی سەربازە کە خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە سنەیە و لەتەمەنی 16 ساڵی دا بە بەڵێنی یەکێک لە خزمەکانی تەڤلی پەژاک بوو.
حسێنی 16 ساڵان لەلایەن ئەندامانی ڕێکخستنی سەر بە پاژاک کە یەکیان خزمی بوو، نە تەنیا خۆی بەڵکوو چەندین گەنجی تەمەن خوار لەمەڕ وەرگرتنی پارە لە پەژاک فریو داوە و ڕادەستی ئەوانی کردوون.
جیرانتی تەنگیسەر لەگەڵ سنوورەکان و هاتۆچووی ئەندامانی پەژاک، پێی حسێنی بۆ حەشارگەکانی پەژاک کردەوە و لە ئەنجامدا لەڕێگای بەڵێنی پڕ و پووچەوە لە ماڵ بردیانە دەرێ و دوای 15 ساڵ بەس هەواڵێکیان پێ گەی و ئەوەش مردنی بوو لە پێکدادانەکان لە شاخەکانی سنووری ئێران.
لەساڵی 1387 تا ئەم شەش مانگە پێشووە ماڵباتی حسێن هەموو کارێکیان کرد تا هەواڵێکی لێ وەربگرن بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو.
برا و خۆشکەکانی حسێن هێشتاش بڕوایان بە مردنی براکەیان نەکردووە و دەڵێن تا تەرمەکەی حسێن نەبینن ئەوە خام تەما نابن.
لە چیرۆکێکی هاوشێوەی دیکە دا باوکی منداڵێکی سەرباز بە ناوی چیا یوسفی باسی چۆنییەتی مردنی منداڵەکەی وەک منداڵ سەربەزێک دەکات:
لە ڕێگای تەلەڤزیۆنەوە زانیم کە چیا لەگەڵ حەوت هاوڕێی دیکە کە خەڵکی تورکیا بوون لە شارێکی تورک نشین کوژراوە منیش لەگەڵ هاوژینەکەم ڕۆشتم بۆ تورکیا.
تەرمی پێنجیان ڕادەستی ماڵباتەکەیان کرابووەوە و سێ کەسیان مابوون کە وێنەکەیانمان بینیبوو و ناسینمانەوە، هەموو تەرمەکان گولەی کۆتاییان لێ درابوو.
دوئین تەرم کە وەک کۆڕەکەی من ناسرابوو هەموو ڕوخساری ڕەش و شین ببووەوە و قەت نەدەکرا بیناسیتەوە، هەڵبەت چەند خاڵێک لە سەر لاشی هەبوون بەڵام هەرچی هەوڵم دا نەمتوانی بیانبینمەوە.
بۆیە وتمان کۆڕی ئێمە نییە و هاتینە دەرێ، دواتر لەگەڵ هاوژینەکەم قسەم کرد و زۆر بەزەیمان بەو تەرمەدا هاتەوە و لەوانەی بگوترێت کە هەستێکی مرۆڤ دۆستانە بوو کە ئەو تەرمە بنێژین هەرچەندە دەمانزانی کە کۆڕی ئێمە نییە.
دووبارە گەڕاینەوە ناوێ و تەرمەکەمان وەرگرت دوای ئیشە ئیداریەکانی و واژۆ کردن ناشتمان.
پێش ناشتنی هەندێک لە پرچەکانیم لێ کردەوە و لەگەڵ خۆم هێنام بۆ ئێران تا تاقیکردنەوەی دی ئن ئەی بۆ ئەنجام بدرێت بەڵام پێیان وتین کە تەرمەکە کیمیەوی کراوە بۆیە ناکرێت لێکبدرێتەوە. بۆیە هەوڵمان دا دووبارە بڕۆینەوە بۆ سەر گۆڕەکە تا بەشێکی دیکە لە لەشی لێک بکەینەوە بۆ تاقی کردنەوەکە.
نێزیکی هەفتەیەک لەوێ بووین بەڵام نەمانتوانی هیچ بکەین و گەڕاینەوە.
هێشتاش هیوام بە زیندوو بوونی کۆڕەکەمان هەیە.
ئەو لە بەشێکی قسەکانی دا باسی زیرەکی چیای کرد کە لە خوێندن و موسیقادا سەرکەوتوو بووە:
کاتێک کە چیا لە قوتابخانە بوو تەمەنی کەم بوو و تارێکی گرانیشم بۆ کڕی چوونکە حەزی لی بوو، بەهرەشی هەبوو و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێشکەوتنی هۆنەری زۆرتر بوو، لە ئەنجام دا لە زانکۆ بە پلەیەکی باش وەرگیرا بەڵام ڕێگەیان پێ نەدا ناوبنووسێت چوونکە چەند مانگ درەنگ کەوتبوو لە سەربازییەکەی.
هەستم دەکەم یەکێک لە هۆکارەکان کە کۆڕەکەمیان لێ کردین هەر ئەمە بوو چوونکە گەر ڕۆشتبا زانکۆ قەت بیری لەم ڕەوتانە نەدەکردەوە.
چیا دەیزانی بە چ دژواری و چەرمەسەریەک گەورەم کردبوو و بۆیە پێ ناخۆش بوو و پەرۆش ببوو لە بەر ئەوەی کە نەیتوانی بڕوتە زانکۆ.
گێڕانەوەی ژیانی منداڵ سەربازی دیکەش دووبارەبوونەوەی ژیانی چیایە.
پوریا قادری تەنیا کۆڕی ماڵبات بوو و ەئوەند حەزی لە خوێندن بوو کە ڕۆشتە زانکۆ بەڵام بەداخەوە هاوڕێیانی فریویان دا و لەماڵ بەدەریان کرد.
ماڵباتی پوریا نێزیکی حەوت ساڵە کە هیچ ئاگاداری نین، ماڵباتەکەی پەژاک دەناسن کە زۆرتر لە هەر ماڵباتێک بەدوای منداڵەکەیان دا ڕۆشتوون، لەم حەوت ساڵە، ساڵانە یەک دوو جار دەڕۆن بەدوایدا بەلام هەرجار لە یەکێک لە بنکەکانی گرووپ دەگەڕدرێنەوە.
دوائین جار ئەم زستانەی ڕابردوو بوو کە بۆ چەندەمین جار سەردانی بنکەکانی گرووپیان کرد بەڵام دووبارە هیچیان دەس نەکەوت.
منداڵی دواتر مەیسەمی محەمەدزادەیە
ناوبراو قوتافی بوو تەنانەت مۆبایلیشی نەبوو و تا ئێستاش ماڵەوەیان نازانن چۆن لەماڵەوە ڕۆشتووە. [
مەیسەم هیچ کات کێشەی لەگەڵ ماڵەوە نەبوو، باوکی تا ئەو جێگایە بۆی دەکرا هەموو شتی بۆ دابین دەکرد، بەڵام هێشتاش نازانێت چ قەوما کە مەیسەم لە ماڵ ڕۆشت.
دوای ون بوونی مەیسەم هەموو شوێن بەدوای دا گەڕان. سەردانی بنکەکانی پۆلیس، نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی دیکەیان کرد بەڵام هیچیان دەس نەکەوت. تەنانەت وێنەکەیان لە ڕۆژنامەکان چاپ کرد تا بەڵکوو بیدۆزنەوە بەڵام نەبوو.
ئەم ماڵباتە دوای قسە کردن لەگەڵ کارناسی چاودێری مافی مرۆڤی ئێران زانیان کە منداڵەکەیان وەک منداڵ سەرباز لە بنکەکانی پەژاکە.
باوکی مەیسەم لەمبارەوە وتی: بەراستی واق مام . نازانم چ بڵێم. کۆڕەکەم قەت هیچی لەبارەی ئەم پارتانەوە نەدەزانی، دۆخی دارایی گونجاویشم نەبوو کە بەدوایدا بڕۆم.
بەس دەتوانم داوا لە ڕێکخراو و دایرەکان بکەم کە گەر هەواڵێکی لێ وەرگرت ئاگادارمان بکەنەوە.
کۆتا چیرۆک هی بابەک ڕەحمەتییە
ئەندامانی ماڵباتی بابەک و بۆ خۆشی کرێکار بوون. کرێکارێک کە بەس دەیتوانی ڕۆژانە بژیت.
بابەک ماوەیەک بوو سەرقاڵی سپیکاری بوو، بەڵام بە جارێک ون بوو، ماڵباتەکانی دەڵێن تا توانایان هەبوو بەدوایدا ڕۆشتوون بەڵام هیچیان دەس نەکەوتووە. لەمە زیاتریش توانای داراییان نییە کە شار بە شار بەدوایدا بگەڕێ.
هەڵبەت ئەم خاڵەش لەسەری زیاد بکەین کە منداڵ سەرباز بوون لە نێو ئەم گرووپانە بەس کۆڕ نین و لە زۆرێک لە حاڵەتەکان دا کچیش هەیە و نموونەشی ستارە زادهش و سۆەیلایە کە بەس 16 ساڵان بوون و ماڵباتەکانیان چاوەڕێ گەڕانەوەیانن.
پەیوەندی هەژاری و توندوتیژی یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم گیڕانەوانەیە کە لەسەروە باسیان کرا. ناوەچەکانی ڕۆژئاوای وڵات لە بواری ئابوورییەوە یەکێک لە پەرەنەسەندووترین ناوچەکانن، ئەم ڕاستییە لە شێوەی ژیان خەڵکی ئەم ناوچەیە لەئاست بێ ئیشی دەکرێت ببیندرێت.
بێ ئیشی لە پارێزگا کوردنشینەکانی ڕۆژئاوای ئێران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەکات، هەرچەندە ئاماری ئێڕان ژمارەیەکی ڕێک ناخاتە بەردەست، بەڵام ڕوخساری ژیانی ئەم پارێزگایانە پیشان دەدات کە ئەم ژمارە تەنانەت لە سەدا 50ش زیاترە.
هەرچەندە پەرەسەندوویی سەرنج ڕاکێشی بێ ئیشی لە ئێران پرسێکی سەرتاسەرییە، بەڵام لەمبارە ناوچە کوردنشینەکان پاری زۆرتریان هەیە و پشکیان لەم پرسە گەورە کۆمەڵایەتییە زۆرترە.
هۆکاری ئەم تایبەتمەندیی دەکرێت لە دواکەوتوویی ئابووری کۆمەڵگای کوردستان و هەڵاواردنی ڕامیاری دانانی لە پێش و دوای شۆڕش بۆی بگەڕێیت.
ئابووری لاواز، ناوەندە داخراو و نیوەداخراوەکانی ئیش کردن، جووتیاری دواکەوتوو، ناوەندی تێرۆریستی بەرەڵا کراو، هەژاری و داماوی، خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی نزم، بێ ئیشی بەربڵاو و ئاستی نزمی پەرەسەندوویی پەروەردەی و تەندرووستی، کێشە سەرەکییەکانی ئەم ناوچەیەن کە کاریگەری قووڵی لەسەر دیدگای ئەم ناوچە لەمەڕ دەسەڵاتی ناوەندی هەبووە و هەیە.
گەر چاوێک بە ژیانی ئەو کەسانەی ناویان هێنرا بخشکێندرێت دەکرێت ئەو خاڵە تێبگەین کە ئەم منداڵە سەربازانە گەر ڕوانگەیەکی ئەرێنیان بۆ داهاتووی خۆیان هەبووا، لەوانەی وەها هەنگاوێکی تەم و مژاویان نەدەنا.
پەرەنەسەندوویی نادادوەرانە چ لەبواری ئابووری، کۆمەڵایەتی، پەروەردە و تەندرووستی لەو ناوچانەی کە ئەم منداڵە سەربازانەی تێدا بووە و بە هیوای ژیانی باشتر بە جێیان هێشت، زەمینەی ئەمە دەڕەخسێنیت کە ڕووبەڕووی زەنگی مەترسی بووینیتەوە کە ئەم منداڵانە کۆتا منداڵەکان نین کە تووشی وەها چارەنووسێک دەبن و دەبێت بەرنامەی ڕژد بۆ پێشگرتن لەم کێشە ترسناکە دابڕژێت.