لە منداڵ سەربازییەوە تا منداڵ هاوسەری

  • ۲ ساڵ پێش

هەژاری و پەرەنەسەندوویی لەناوچە جیاوازە کوردنشینەکانی ئێران دا، لەمنداڵ سەربازی تا منداڵ هاوسەری.

یەکێک لە ڕەخنە ڕژدەەکان و داخوازی ڕیشەیی چاودێر لە دەوڵەت و سیستمی ڕامیاری زاڵ لە ئێران دا، لادانی بنەڕەتی هەژاری و چارەسەرکردنی ڕژندی کێشەی ئابووری و پەرەنەسەندوویی مێژوویی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دا بووە. بە پێی ئامارە ئابووریەکانی ئێران، لەبواری پێوانە جیاوازە ئابووریەکان، ناوچە جیاوازە کوردنشینەکان و بەگشتی ناوچە سنووریەکانی ئێران، دۆخێکی زۆر ناگونجاوی هەیە. ئاستی نزمی وەبەرهێنانی دەوڵەتی لەم ناوچانە، ئاستی بەرزی بێ ئیشی و هەژاری ڕەها لەپارێزگەکانی وەک کوردستان، پیشان دەدات ڕیشەی زۆرێک لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان، چاندی و تەنانەت ئاسایشییەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، پەیوەندی بە دۆخی ئابووری ئەم ناوچەوە هەیە. هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و ئەندامێتیان لە گرووپە چەکدارە شەڕخوازەکان، چوونەدەرەوەی نایاساییان لەوڵات بۆ ئیش لەناوچەکانی باکووری ئێراق و زیانەکانی دیکە، پەیوەندی ڕاستەوخۆ دۆخی ناگونجاوی ئابووریەوە هەیە. بۆ نموونە، بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لەلایەن ناوەندی ئاماری ئێران لە دوائین دۆخی ئیش کردن لە زستان 1401، زۆرترین ڕێژی بێ ئیشی لەکوردستانە کە دەگاتە 20.5 ، کرماشان 15.1 و چوار مەحاڵ و بەختیاری 13.5. ئەم مەرجە کە بەرزترین ئاستی بێ ئیشییە بۆ گەنجانی کورد، ئایا چارەیەکیان جگە لەوەی کە ئیشی بێ کەڵک و مەترسیدار وەک کۆڵبەری بکەن؟ ئایا قەت کۆڵبەری کە ئەو هەموو زیانە جۆراوجۆرانەی هەیە، وەک ئیش هەژمار دەکرێت؟ ئایا توانای گەنجان و خەڵک لەناوچە کوردنشینەکان، دەبێت لەڕێگای کۆڵبەری دا سەرف بکرێت؟ ئێستا چەند بازارچەی فەرمی و یاسایی بۆ ڕاگرتنی هەرجۆرە چالاکییەک لەژێر ناوی کۆڵبەری لەناوچە سنووریەکان چالاکە؟

لەلایەکی دیکەوە، کاتێک وەبەرهێنان دەوڵەتی یا کەرەتی تایبەت بە هۆکاری جیاواز لە ناوچە کوردنشینەکان دا کزە، بە پێی ئەوەش بێ ئیشی بەرز دەبێتەوە. لەم دۆخەدا، کرێکارانی خانوبەرە بێ ئیش دەبن و بەناچار ڕوو لەئیشێکی دیکە دەکەن. ئیشی وەک ئیشە بێ کەڵکەکان. یا ئەوەی کە لە پارێزگا گەورەکان یا شارە گەورەکان و لەناوەندی پارێزگاکان خەریکی دەسفرۆشین. تەنانەت کۆچ دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات؛ ئەمەش بۆ خۆی هەندێ لێکەوتەوەی هەیە؛ کرێکاران و وەستا پسپۆڕەکانی خانوبەرە لە وڵاتانی جیران، ئیشی ناپەیوەندیدار دەکەن؛ وەستاکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لەباکووری ئێراق خەریکی قاپ شتنن یا لە ڕێستۆرانت گارسۆنی دەکەن.

بە پێی ئەو ئامارەی بڵاو کراوەتەوە لەلایەن ئێرانەوە، کوردستان لە ئاست هەژاری و بێ بەشی دا شەشەمین پارێزگای وڵاتە. خاڵی سەرنج ڕاکێش لەم زانیاریانەدا، ئاستی بەرزی بێ بەشی پارێزگا سنووریەکانە. واتە خەڵکی ناوچە سنووریەکان، کەمترین پشکیان لە سەرنجەکانی دەوڵەتی ناوەندی، سەروەت و سامانی وڵات هەیە. هەڵاوسانی خاکەلێوەی 1402لە پارێزگای کوردستان، 52.7 لەسەدە کە لەنێوان چەند پارێزگادایە کە هەڵاوسانی بەرزیان هەیە. زۆرترین ئاستی هەڵاوسانی ساڵانە لە خاکەلێوەی 1402 هی لۆرستان بووە کە 56.9 لەسەد بووە و کەمترینیش هی تاران بوو کە 43.7 لەسەد بووە.

هەمووی ئەم ئامارانە پیشان دەدەن کە خەڵکی کوردستان زیاتر لە هەر خەڵکێکی دیکە لە وڵات، پشکی تاڵی بێ بەشیان چێشتووە. ئەنجامەکانی ئەم بێ بەشییەی ئابووری، بەدڵنیایەوە سنووردار نییە بە گۆڕەپانی ئابووریەوە و کاریگەری لەسەر پەرەسەندوویی، ئاسایش، سەقامگیری، مافی سەرەتایی ژیانی خەڵکی کوردستان و داهاتووی منداڵانی کورد دەبێت. لەبارودۆخی ئێستای ناوچە کوردنشینەکان، سروشتییە کە منداڵان واز لە خوێندن بێنن، ژنانیش کۆڵبەری بکەن و ڕێژەی پەراوێزنشینی لەهەڵکشان دا بێت و …. هەمووی ئەمانەش دەبێتە هۆی قەیرانی ڕژدی ڕامیاری و ئاسایشی و زیانی وەک منداڵ سەربازی لێدەکەوێتەوە.

بەڵام ئارمانجی ئەم دەقە کورتە، سەرنج خستنی خوێنەران و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییە بۆ سەر ئەو زیانانەی کە هۆکارەکانی هەژاری ئابووریە “منداڵ هاوسەری“. ڕاستە نابێت بۆ تەمەنی هاوسەرگریری کات و تەمەنێکی دیارکراوە بۆ ناوچە جیاوازەکانی وڵات دابنێین و چاند و مەرجی کچان لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران، جیاوازی ڕژدی پێکەوە هەیە. بەڵام ئەمە، هەرگیز نابێت ببێتە هۆی هەژاری چاندی، منداڵ هاوسەری و فرۆشتنی کچان.

لێکۆڵین و خوێندنەوەکان پیشان دەدەن کە هاوسەرگیری زوو، بەگشتی سەرچاوەی لە هەژاریەوەیە. تەمەنی هاوسەرگیری لە پارێزگا پەرەنەسەندووەکانیش کە ئاستی هەژاری و نەخوێندەواریان تێدا بەرزترە، لەخوارەوەیە. هەروەها هاوسەرگیری کچان لە تەمەنی منداڵی لە سیستان و بەلوچێستان، هۆرمزگان، خوزستان، ناوچە کوردنشینەکان و ناوچە سنوریەکان، لەچاو پارێزگا ناوەندی و پەرەسەندووەکان، بەرزترە. شیمانەی هەڵکشانی هاوسەرگیری لەتەمەنی خوار لەم یەک دوو ساڵەی دوائیدا و هاوکات لەگەڵ مەرجی ئابووری کارەسات بار لە ئێران، لەهەڵکشاندا بووە، بۆیە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و ئاسانکاری هاوسەرگیری، ماڵباتە هەژارەکان هان دەدرێن تا ئەگەر بە بۆنەی وەرگرتنی قەرزی بانکیشەوە بووە، کچەکانیان ناچار بکەن هاوسەرگیری بکەن و لەوانەی بۆ کۆڕانیش هەر وا بێت. ماڵباتە هەژارەکان لەسەر ژمارە بچووکەکان هەژمار دەکەن و بێ سەرنج دان بە داهاتووی منداڵان و ئەو کێشانەی کە تووشی دەبن، ئەم ئیشە دەکەن. لە ڕابردووداش کە قەرز باسی نەبوو، بۆ هاوسەرگیری کچەکان لەژێر ناوە جیاوازەکان، پارەیەکیان لەماڵباتی زاو وەردەگرت لەمەڕ ئەوەی کە کچەکەیان بدەن پێیان. هەمووی ئەم ڕووداوانە سەرچاوەگرتوو لە هەژاری هزری، چاندی و ئابووریە. پەرەپێدان بە دیاردەی منداڵ هاوسەری بۆ دیاردەی منداڵ دایکی، منداڵ باوکی و منداڵی جیابوویش، بەشێکی دیکە لە لێکەوتەکانی ئەم هەژاریە ئابووریەیە. زیانی دیکە کە لە هەژاری و منداڵ هاوسەری/هاوسەرگیری زۆرەملێ، واز هێنان لەخوێندنە؛ گرفتێک کە لەگەڵ خێرایی زانست لە جیهان و کۆگابوونی زانستی، لە ئەنجام دا دۆخێکی خراپی بەدوایەوەیە. [1]. لەڕاستیدا و لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات، ئاستی خوێندن و زانابوونی کچانی کورد لە بەراورد لەگەڵ کچان و ژنانی وڵات، دەدەبەزێت.

[1] زانیاری زۆرتر لە لینکی خوارەوە لەبەردەست دایە:

https://b2n.ir/x84576

از کودک‌سربازی تا کودک‌همسری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک