نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە تەنیا لە ساڵی ۲۰۲۲ زیاتر لە ۱۲۰۰ منداڵ وەک شەڕڤان لە لیستی پەکەکە و گرووپە گرێدراوەکانی دا بوون.
ڕاپۆرتی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی منداڵانی بەشداربوو لە پێکدادانە چەکداریەکان، لە سۆبات تا دێسەمبەری ۲۰۲۲ لەخۆ دەگرێت.
هەفتەی ڕابردوو، گوترێش سکێرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ڕاپۆرتە دا وتی: “من نیگەرانی بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن پەکەکە و هەپەگەدام. داوایان لێدەکەم کە کۆتایی بەم کارەیان بێنن”.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ژمارەیەکی سەرسووڕهێنەری ۲۴۰۷ منداڵ لە سوریا ڕووبەڕووی پێشلکاری زۆر بوونەتەوە و ۱۶۹۶ منداڵیش لەلایەن پەکەکە و باڵەکانیەوە بۆ مەبەستی جیاواز بەکار هاتوون.
بە پێی یاسای نێودەوڵەتی گرووپە چەکدارە نادەوڵەتییەکان، بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ قەدەخە کراوە و بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەن ۱۵ ساڵ لە شەڕدا، تاوانی شەڕە. وێڕای واژۆی ڕێکەوتننامەی ژنوکاڵ (ڕێکخراوی مرۆیی سوئیسی کە تایبەتە بە پاراستنی خەڵکی سڤیل لە پێکدادانە چەکداریەکان دا( لەساڵی ۲۰۱۴، بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن پەکەکە و پەژاک نە تەنیا درێژەی هەبووە، بگرە لە ڕاستیدا زیادیشی کردووە.
[i].https://www.basnews.com/en/babat/812824
گزارش سازمان ملل: پ.ک.ک بهکارگیری کودکان در سوریه را ادامه میدهد