هەڵکشانی ژمارەی منداڵانی سەرباز لەلایەن ملیشیاکانی پاڵپشتی کراوی ئەمریکا و تورکیا لە سوریا

  • ۲ ساڵ پێش

بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکان، زیاتر لە یەک لەسەر سێی بەکارهێنانی مندالان وەک سەرباز لە سوریا هی هەسەدەیە کە لەلایەن ئەمریکا پاڵپشتی دەکرێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کە لە ۲۸ی ژوەن بڵاوکراوەتەوە، گرووپە چەکدارەکانی پاڵپشتی کراو لەلایەن ئەمریکا و تورکیا لەسوریا، بەشێوەیەکی بەرچاو کەسانی خوار تەمەن یاسایی بەکاردێنن. ئەم ڕاپۆرتە دەڵێت کە ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لەساڵی ۲۰۲۰ لەلایەن ملیشیاکانەوە لەم وڵاتە بەکارگیراون، زیاتر لە ۱۲۰۰ کەسە. لەدرێژە دا هاتووە کە لەنێوان ئەو گرووپانەی کە منداڵەکان بەکاردێنن، ملیشیا کوردەکان کە هاوکاری ئەمریکان زۆرترین ڕێژەی هەیە ئەمانە لەگەڵ داگیرکاری ئەمریکا چاودێری کێڵگە نەوتییەکانی سوریا دەکەن.

ئەم ڕێکخراوە دەڵێت زیاتر لە ۶۰۰ نموونەی بێگاری کردن لە سوریا لەلایەن هەسەدە دایە. ئەمە لەکاتێکدا کە هەسەدە لە ساڵی ۲۰۱۹ ڕێکەتننامەیەکی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کرد بۆ ئەوەی کۆتایی بە منداڵ سەربازی بێنێت.

زیاتر لە ۶۰۰ نمونەی بێگاری کردن منداڵیش لە نێو گرووپە ملیشیاکانی سوپای نەتەوی سوریا دا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت بوونی هەیە کە لە شەڕەکان دا بەتایبەت لەدژی داعش بەشداریان پێکراوە. جگە لەمە، ئەم ڕیکخراوە دەڵێت کە تەحریرۆشام کە پێشتر بەرەی نوسرەی سەەر بە ئەلقاعێدە بوو، زیاتر لە ۳۸۰ مێرمنداڵی بەکار هێناوە. دەگوترێت کە ۲۵ نموونەش لەنێوان هێزەکانی دەوڵەتی سوریا و ملیشیا لایەنگرەکانیدا تۆمار کراوە.

بسام ئەلئەحمەد بەڕێوەبەری کارگێڕی دەزگای نیودەوڵەتی ڕاستی و دادپەروەردی وتوویە کە لە هەندێک حاڵەت دا منداڵەکان بە زۆر بێگاریان پێکراوە. ئەو وتی کە هەندێکیان بە هۆی بیروڕای ئائینزایی یا باوەڕیەکانیانەوە تەڤلی دەبن، ئەمە لەکاتێکدایە کە هەندێکی دیکە بۆ دابین کردنی مافی خۆیان یا ماڵباتەکانیانی تەڤلی ئەم گرووپانە دەبن.

ئەحەمەد دەڵێت کە هەندێک لەم منداڵانە تەنانەت وەک جاش لە شەڕە دەرەکییەکان دەرنێردرێن بۆ دەرەوەی وڵات. ناونووسین منداڵانی سەرباز لە زۆربەی پێکدادانەکانی سوریا دا بابەتی بەرباس بووە. لەو ماوەیە کە هەوڵ دراوە هێز تەڤلی بکرێت لە بەرەی نوسرە لەنێوان ساڵانی ۲۰۱۳ تا ۲۰۱۶، کە زۆرتر لەلایەن مەلای سەعوودی عەبدۆڵا ئەلوحسێنی سەرۆکایەتی دەکرا، ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان لەنێوان هەزاران کەسێک دا بوون کە بۆ تێکۆشان لەدژی سوپای سوریا ناویان نووسی کە زۆربەیان ئەرکی خۆتەقاندنیان پێ سپێردرا.

لەساڵی ۲۰۱۶، لە ئەندامانی تەڤگەری نورەدین زینکی، گرووپێکی چەکداری پاڵپشتی کراو لە لایەن ئەمریکاوە، لەکاتی سەربڕینی منداڵێکی ۱۲ ساڵان بە ناوی عەبدۆڵا عیسا فیلمی لێهەڵگیرا کە بە پێی قسەی ئەوان، یەکێک لە تێکۆشەرانی ملیشیاکانی پاڵپشتی کراوی دەوڵەتی سوریا بووە.

ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان پیشان دەدات کە بەکارهێنانی منداڵان لە سوریا و لە ژێرخانی سەربازی، هێشتاش درێژەی هەیە و گرووپە هاوپەیمانەکانی کورد لەگەڵ ئەمریکا لەپلەی یەکەم دان کە منداڵەکان وەک سەرباز بەکار دێنن.

افزایش تعداد کودک‌سربازان توسط شبه‌نظامیان تحت حمایت آمریکا و ترکیه در سوریه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *