مافی ژینگە و پێویستی سەرنج خستنە سەر ژینگەی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە

  • ۱ ساڵ پێش

لە کۆماری ئیسلامی پاراستنی ژینگە کە نەوەی ئەوڕۆ و دواتر دەبێت تێدا ژیانێکی کۆمەڵایەتی بەرەو پێشەوەیان هەبێت، ئەرکی گشتییە. بۆیە چالاکی ئابووری و… کە ببێتە هۆی پیس بوونی ژینە یا تێکدانی بە جۆرێک کە قەرەبوو نەکرێتەوە، قەدەخەیە.

ئەم دەقە کە لە بەشی 50 یاسای بنەڕەتی ئێران دا هاتووە، باس لە گرنگایەتی ژینگە وەک یەکێک لە مافە سەرەکییەکان و سەرنجی یاسادانەری ئێران لەمبارەوەیە. مافی ژینگە وەک مافێکی مرۆیی دەرفەت دەڕەخسێنێت تا ژینگەیەکی تەندرووست و گونجا بۆ ژیان بوونی هەبێت و کەڵک لە خێر و بەرەکەی بگیردرێت. ئەم مافە لە نەوەی سێیەم مافی مرۆڤ کە مافی پێکەوبوونە هاتووە. مافی پێکەوبوون بەو بەشە لە مافی مرۆڤ دەگوترێت کە پێویستی بە هاوکاری و لێتێگەیشتنی نێودەوڵەتی هەیە و لەبەرژەوەندی هەموو مرۆڤەکان و نەوەکانی ئایندەیە، وەک مافی ئاشتی.

مافی ژینگە لە بەڵگە نێودەوڵەتییەکان دا بەفەرمی ناسێندراوە وەک کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ژینگەی مرۆیی لە ستکهۆلم کە لەساڵی 1972 بەڕێوە چوو و بەیانێکی تێدا پەسەند کرا کە تێدا هاتووە: “مرۆڤ مافی ئازادی و کەرامەت و مەرجی ژیانێکی گونجاوی لە ژینگەیەک بە کوالێتی باشەوە هەیە”. هەروەها لەساڵی 1992 لە کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ژینگە و پەرەسەندن لە ریودوژانیرۆ بەیانێک پەسەند کرا کە تێدا هاتووە: “مرۆڤەکان لە ناوەندی هەوڵی بەردەوام دان بۆ پەرەسەندن و مافی تەندروستی و ئاسایشیان لە پاتنایی جۆگرافیای ڕامیاری و ئێکۆلۆژی خۆیاندا هەیە”.

مافی ژینگەیی پێگەیەکی تایبەتی لە نێو ئاینەکان دا هەیە. ئیسلام جەختی کردووتەوە کە پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ سروشت یەک لەو پەیوەندیانەیە کە دەبێت لەبەرچاو بێت و سەرنجی لەسەر بێت. سروستییە کە وەک هەڵگیراوێک و خێرێکی خوداوەندی دراوە بە مرۆڤ و دەبێت بپارێزرێت و ناکرێت بە دڵی خۆت کەسانی دیکە و نەوەکانی ئایندە بخەیتە مەترسییەوە.

بەم پێیە هاتووە، مافی ژینگەیی وەک یەکێک لە مافەکانی مرۆڤە و جەختی ئاینەکان و ژیرەکان و بەڵگەکانی جیهانی لەسەرە و لە کۆماری ئیسلامی داش ڕاستەوخۆ و نەڕاستەوخۆ سەرنجی یاسای لەسەرە. مافێکە کە هاوڵاتیان سوودی لێ دەبەن. ئێران دەڵێت کە بە پێی هزری ئیسلامییە، بۆیە ئەم بەڵێنە بە شێوەیەکی بەرچاوتر ئەم بابەتە لەخۆ دەگرێت و بەم پێیە پێویستە هەموو هەوڵێک بۆ پاراستن و پارێزوانی لە ژینگە بدات. دارستانەکان وەک یەکێک لە گرنگترین بەڵگە بۆ ژینگەن کە بێن وەرگرتنی زەوی ناو لێدەکرێن و بۆیە جۆری زۆر لە گیا و گیانلەبەرەکان هەن کە گرنگایەتی زۆریان لەسەرە بۆ ئەوەی بپارێزرێن و بەکارهێنانی هەموو توانا یاساییەکان و کارگێڕیەکان و تەنانەت ئاسایشییەکان بۆ پاراستنی ئەم سەروەتە نەتەوەییە، گرنگایەتییەکی زۆری هەیە.

لەگەڵ ئەمەش دارستانەکانی ئێرانیش بێ بەش نەبوون لە ڕووداوە سرووشتی و ناسروشتییەکان و بە لەبەرچاوگرتنی مەرجی ناوچەیی و ئاسایشی لە هەندێک لە شوێنەکانی وڵات، ئەم مەترسییە زۆرتر خۆی دەنوێنێت. بۆیە لە وڵاتێک دا کە مەترسی سرۆشتی و ناسروشتی زۆرتر بێت و تەنانەت ئامادە بێت بۆ ئیشە تێکدەرانەکانی دوژمنە زۆرەکان لە بوارە جیاوازەکان و لەوانە باسی ژینگە، بە بێ گۆمان دەبێت زۆرتر پێش لە ڕوودانی ئەم ڕووداوانە بگیردرێت و خۆ بۆ ڕووبەڕوبوونەوە لەگەڵ وەها  ڕووداوێک، ئامادە بکات. کەلوپەل و ئامێری ژینگەپارێز و هێزەکانی پارێزوانی ئاسایش و هێزە تایبەتەکانی ژینگە و دارستان، لەو ناوچانەی کە ژینگە گرنگایەتییەکی زۆری هەیە و هەروەها ئاستێکی بەرزی لەبواری ئاسایشەوە هەیە، گرنگە.

لەگەڵ ئەمەش ئەم دوایانە دارستانەکانی مەریوان ڕووداوی تاڵیان بە خۆوە بینی و سەروەتی گەورە لە نێو ئاگردا سووتا کە گۆمانی ئیشی تێکدەرانە و بە ئەنقەست دوور لە مێشکی کەس نەبووە، نەماوە. سەروەتێک کە نە تەنیا هی خەڵکی ئەو ناوچە بگرە هی هەموو ئێرانە. لەگەڵ ئەمەش گرووپێک کە زۆرترین زیانیان بەر دەکەوێت، خەڵکی ناوچەکەن. ڕووداوێک کە جارێکی دیکە گرنگایەتی پاراستنی مافی ژینگەیی وەک مافێکی سەرەکی وە بیر دێنێتەوە و ئەرکی دەوڵەتە کە پێشی لێبگرێت و ئامادە بێت بۆ ئەوەی کە خێرا بەرەنگاری ببێتەوە. چاودێر جەخت دەکاتەوە کە ئەرکی پارێزوانانی دارستانەکانی ئێران لە ئەستۆی دەوڵەت دایە و دەوڵەتی ناوەندی دەبێت هەرجۆرە کردارێکی تێکدەرانە و دژ بە ژینگە لەمەڕ بەرەنگاربوونەوە بە رژدی ئەنجام بدات. کەمبوونی کەلوپەلی تایبەتی کوژاندنەوەی ئاگر، دێر هەناردنی کۆپتەری ئاگرکۆژێنەوە و هەرجۆرە کەموکۆڕی و گرنگی نەدان لەمەڕ بەرەنگاربوونی لەگەڵ کردەوە دژە سرووشتیەکان لە کوردستان، قەت پەژراو نییە.

چاودێر وەبیر دێنێتەوە کە سروشتی کوردستان بەس هی کوردەکان نییە بەڵکوو میراتی مرۆڤایەتییە و هی هەموو ئێرانییەکانە و دەوڵەت دەبێت بە شێوەی تایبەت بەرەنگاری ئاگرکەوتنەوە بێت و بەرنامەی بۆ هەبێت و ڕێز لە مافی ژینگەیی خەڵک بگرێت.

حق بر محیط زیست و لزوم توجه دولت ایران به محیط زیست در استان کردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک