گیانلەدەستدانی گوماناویی ئەندامێکی میلیشیای کۆمەڵە لە هەرێمی کوردستان

  • ۱ مانگ پێش

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەو ڕێککەوتنەی کە حکوومەتی عێراق لەگەڵ ئێران ئەنجامی دابوو، چەک داماڵینی میلیشیاکانی کۆمەڵە ڕاگەیاندبوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە یەکێک لە ئەندامانی دابڕێنراوی میلیشیاکانی کۆمەڵە دانیشتووی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانی ناردووە، کەسێک بە ناوی (ئەمیر مەعروفی) کوردی ئێران و خەڵکی شاری بوکان چەکی شەڕکەری له بارەگای میلیشیاکانی کۆمەڵە ڕاستەوخۆ لەناوەوە تەقاندووە و کوژرا و تەرمی بە نهێنی لە هەمان شوێن نێژرا. ئەم سەرچاوە هەواڵییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەیامنێرەکەمانی ڕاگەیاند کە بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵە پێیان ڕاگەیاندووە کە ئەمیر مەعروفی بە چەکی کڵاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. لەلایەکی دیکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە میلیشیاکانی کۆمەڵه لە دوای ئەو ڕێککەوتنەی کە حکومەتی عێراق لەگەڵ ئێران ئەنجامی داوە چەکیان لێ داماڵراون. چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی نیگەرانییەکی زۆر لە ڕوودانی ئەو جۆرە تاوانانە لە لایەن حکوومەتی ئێران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، دەیەوێت ئەو بەدواداچونی پێویست بە زووترین کات سەبارەت بە کوشتنی کاک ئەمیر مەعروفی لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامەکانی بۆ ڕای گشتی و بە تایبەتی بۆ بنەماڵەکەی ئاگادار بکەنەوە.

بەشێوەیەکی سروشتی پێشبینی دەکرێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕێکاری پێویست لەبەرچاو بگرن بۆ ئەوەی ڕووداوی ئازاربەخشی لەو شێوەیە ڕوونەدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک