داواکاری لیژنەی پشتیوانی بۆ ڕۆژنامەنوسان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس

  • ۳ ڕۆژ پێش

داواکاری “لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (X) بۆ قبوڵنەکردنی فەرمانی دادگای تورکیا بۆ بلۆککردنی ئەکاونتی ڕۆژنامەنووسان.

بەگوێرەی پێگەی هەواڵی مینۆتی تورکی، لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ) داوای لە بەڕێوەبەرانی ئێکس کردووە پابەند نەبن بە فەرمانی ئەم دواییەی دادگای تورکیا بۆ بلۆککردنی ئەکاونتی بەکارهێنەری چەند ڕۆژنامەنووس و میدیاکارێک. ڕۆژی 20ی ئاب، دادگای تاوانەکانی شاری گۆمۆشان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بڕیاریدا بە بلۆککردنی 69 ئەکاونتی سۆشیال میدیای ئێکس، لەنێویاندا هەژماری لانیکەم سێ ڕۆژنامەنووس و دەزگایەکی هەواڵ، لە ناوخۆی تورکیا، بەپێی لێژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنوسان.

لیژنەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو فەرمانەی دادگا کە لە وەڵامی داواکاری پۆلیسی ناوچەکە دەرچووە بۆ ڕاگرتنی پڕوپاگەندەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە؛ تا ئێستا سروشتی ئەو ڕیکلامانەی کە گوایە دەکرێن دیاری نەکردووە. ئەم لیستە هەژماری سیاسەتمەداران و چالاکوانان و کەسانی وڵاتانی جیاواز لەخۆدەگرێت کە هەندێکیان لەناو تورکیەدا دەستیان پێناگات؛ وە هەندێکی تریش لە ٢٧ی ئابەوە ڕاگیراون یان لابراون.

CPJ ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای ئەوەی ناوی ئەکاونتی بەکارهێنەرانی “ئەمبرین زەمان” (پەیامنێری باڵای ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمۆنیتۆر)، “دەنیز تەکین” (پەیامنێری گروپی ئازادی میدیای ناوخۆیی-MLSA لە دیاربەکر) و یەنی یاشام ڕۆژنامەی (پڕۆکورد) لە لیستی دادگادا بوون؛ بەڵام دەستڕاگەیشتنیان هەیە؛ لە لایەکی دیکەوە، ئەکاونتی ئۆزنور دێغەر (پەیامنێری سایتی هەواڵی لایەنگری کورد JINNEWS) دەستڕاگەیشتن نییە.

گوڵنۆز سەعید، ڕێکخەری پرۆگرامی CPJ لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست ڕایگەیاند: دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردەوامن لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە فەزای ئەلیکترۆنی و سانسۆرکردنی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ژێر پەردەی درۆی ئاسایشی نیشتمانیدا. داوای بلۆککردنی چەند ئەکاونتێکی ئێکس، لەوانەش ئەکاونتی ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، لە تورکیە، کە میدیاکان هەمیشە ڕووبەڕووی سنووردارکردنی حکومەت بوونەتەوە؛ کاریگەری نەرێنی لەسەر ئازادی ڕۆژنامەگەری دەبێت”.

لە ساڵی ٢٠٢٠دا دادگای دەستووری تورکیا مۆڵەتی پۆلیسی تورکیای هەڵوەشاندەوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە فەزای ئەلیکترۆنی بەهۆی تایبەتمەندی و پاراستنی زانیاری کەسی. بەڵام هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەردەوامن لەم کارە. حکومەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین و زانیاری تۆمەتبار دەکرێت. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی قازانج نەویستی فریدۆم هاوس کە بنکەکەی لە ئەمریکایە و لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە؛ لە ساڵی ٢٠٢٣دا تورکیە لە ڕووی ئازادی ئینتەرنێتەوە لە ڕیزی وڵاتانی نائازاددایە.

تورکیا کە ساڵانێکە نیسابێکی کەمی هەیە لە ئازادی ڕۆژنامەگەریدا؛ لە ئیندێکسی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا کە لەلایەن پەیامنێرانی بێ سنوورەوە لە ٣ی ئایاردا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە بڵاوکرایەوە؛ لە نێوان ١٨٠ وڵاتدا پلەی ١٥٨ی بەدەستهێناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک